فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

عیسا مێرگەسۆری

لە پەراوێزی کۆربەندی نێودەولەتی میۆنشێن و لە دووەم رۆژی ئەم دیدارە دا ، محمد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و مەسعود بارزانی چاویان بە یەکتری کەوت ، زەریف دیسانەوە داوای لە بارزانی کرد کە سەردانی تاران بکات .

ھەروەھا لە سەردانی ئەم دووایەی سەرانی یەکگرتوو کە حزبێکی سونی مەزھەبی بە بۆینباغی نزیک لە ئیخوان و بەرەی تووکیایە بۆ تاران و دیداریان لە گەل سەرانی کۆماری ئیسلامی و پێشوازیە پرۆتۆکۆلیە گەرم و گورەی کە لێیان کرا و دیداریان لەگەل کەسە یەکەمەکانی ئێران کە جاران ئەم جۆرە پەیوەندیانە لە بارەگای ھێزێکی سوپا لە سەر سنور( قەرارگای رەمەزان ) تێپەری نەدەکرد ئەوە دەردەخات کە ئێران پێداچوونەوەی بە سیاسەتەکانی خۆی کردوە بەرامبەر بە کورد، بە پێی گووتەی بەشداربووانی شاندەکەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ، ئێران داوای پەیوەندی گەرم و گور و فراوان بوونی سەردان و شاندی زیاتریان کردووە بۆ ئێران ، پێش چەند رۆژێک لە چوونی شاندەکە ( سەلاحەدین بەھائەدین ) سەرۆکی ئەم حزبە لەگەل بارزانی کۆ بووتەوە و رەنگە پەیامی بارزانی گەیاندبێتە دەسھەلاتدارانی ئێران ، کە گوایە لە دانیشتنەکاندا باسی ھەندێک رەھەندی نیشتیمانی و کوردستانیش کراوە وەکو ئەگەر دستوری عێراق بە رێرەوی خۆی دا نەروات ئەوە یەکپارچەی ئەو ولاتە کە ئێران بە ناراستەوخۆ بەرێوەی دەبات درزی تێدەکەوێت و ھەلقولاوی ئەم درزەش ھاتنە کایەی سەبەخۆی کوردستانە، ئەو باسانە کە لە ھەموویان گرینگتر ئێران پێیانی راگەیاندووە "ئەگەر سەربەخۆی کوردستان مەترسی نەبێت بە سەریانەوە ئەوا بیری لێ دەکەنەوە "،
ئەم جێ ھێشتنەی تۆپ لە یاریگای ئێران بۆ پرسی بە دەولەت بوونی کوردستان ھەنگاوێکی کاریگەری سیاسی و لە جێی خۆیەتی بە تایبەتی لەم سات و کاتە ھەستیارە دا کە تەنیا ئێران بە دژبەری ئەم ھەولە دادەنرێت .

گرتنەدەستی کورسی دەسھەلاتی زلھێزترین وولاتی جیھان لە لایەن ترامپەوە کە رەنگە زیاتر لە ٣ دەیە مێژووی کۆماری ئیسلامی ئێران نەیاری وای وەکو کەسی یەکەمی ئێستای ئەمریکا لە بەرامبەر خۆی نەدیتبێ ، ھەروەھا پشت تێی کردنی ئەورپا ، جموجۆلی ھێزە کوردیەکانی دژ بە ئێران و دیسان دەست بردنیان بۆ چەک ، دارمانی ئابووری و کەلەکە بوونی کێشە ناوخۆیەکانی ئێران بە گشتی و رۆژھەلاتی کوردستان بە تایبەتی دەنگە بەرزەکەی ئێرانیان لە ناوچەکە نزم کردووە وای کردووە کە ئێران ھەست بەو مەترسیانە بکات و بۆیە بە بریارەکانی پێشووی دا دەچێتەوە و بە بینینی نەیاری خۆی ( سعودیە ) کە دەولەمەند وپرچەکە لە ناوچەکە دا و بیستنی دەنگۆی پالپشتی کردن لە کوردانی بەرھەلەستی خۆی لە لایەن ئەو نەیارەیەوە ئەو گوشارە زیاتر خۆی دەنوێنێ بە سەر ئێران ، ھەر ئەوەش وای کردووە کە زۆر پەست ببێت بە ھەبوونی کۆنسولخانەی سعودیە لە کوردستان و تەنانەت کاریگەری و ھەستیاری ئەو کۆنسولخانەیە بە کاریگەرتر و ھەستیارتر و مەترسیدارتر لە کۆنسۆلخانەی ئەمریکا لە ھەولێر کە نەیاری مێژووی خۆیەتی دەبینیت کە گەروەترین کونسولخانە دەبێت بە پێی رووبەری خاک لە رۆژھەلاتی ناوەراست و بە فەرمی و نافەرمی بەرپرسەکانی ئێران ھەستیاری خۆیان بەم بابەتە پێشان داوە.

دەبینن کە کوردستان بەرەو پێشەوە دەروات و ھەنگاوی خێراتر و بە ھێز تر بەرەو ئامانجی خۆی دەنێت و بە تایبەتی کە داعشی تێکشکاند و کێرفی لۆبی و بایەخ بە کورد زۆر بەرز بووەتەوە و بارودۆخەکە لە بارە ، بیر لە گۆرینی سیاسەتی کۆن و رچاوی لە سیاسەتی دراوسێ خۆی تورکیە دەکاتەوە کە کێشەیەکی ھاوبەشیان ھەیە کە کوردە، خۆێندنەوەی ھەیە کە تورکیە بە چ شێوەیەک بۆ رزگار بوون لە (پ.ک.ک) پەیوەندەیەکانی خۆی لەگەل باشووری کوردستان و بارزانی پەرە بێ دا و پەیوەندیەکانیان گەیشتنە لوتکە لە رووی ئابووری و سیاسی و سوود مەند بوون ، سالانی پێشوو کە تورکیە بە بیستنی ناوی کورد پەرێشان دەبوو ئێستا ئالای کوردستان لە بانگھێشتە فەرمیەکانی کاربەدەستانی کوردستان لە کۆشک و سەرمێزەکانیان دەشەکێتەوە ، ھەروەھا ئێران ئەزموونی شکست خواردووی خۆی بیر ماوە کە لە ئەنجامی چاوو سوورکردنەوە دەرھەق بە گەلی ئازەربێجان و رێگری کردن لە بە دەوڵەت بوونیان لە ساڵانی نەوەدەکان پەیرەوی کرد کە لە ئەنجام دا گەلێ ئازەربێجان بریاری سەربەخۆی خۆی دا و ئێران تیایدا زەرەر مەند بوو .

بۆیە ئێران کە ھەنگاوە خێراکانی بارزانی و کوردستان دەبینێت و کۆرانگاریە ھەرێمایەتیەکان تێرامانەکانی گۆریوون ، گووشارەکانی ئەوروپا و ئەمریکا و سەرشێتی ترامپ لە بەرامبەر خۆی دەبێنیت ھەست بە مەترسی زیاتر دەکات ھەر بۆیەش دەستی خێر بۆ کورد درێژ دەکات و دەزانێت کە بریاری کورد بە دەست بارزانیە و چارەنووس سازە بۆیە بانگھێشتی دەکات و ھەولی خۆ نزیک کردنەوەی دەدات ، بە بروای زۆرێک لە چاودێرانیش ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ کورد کە دانوستان بکات لەگەل ئێران و بە تایبەتی پرسی سەربەخۆی کوردستان و دلنیا کردنیان لە وەی کە کورد ھەروەکو بە درێژای زیاتر لە دوو دەھە فاکتەری ئارامی بووە لە ناوچەکە ، ھەرواش دەمێنیتەوە و ئەو دلنیایەی کە ئێران بە دوایدا دەگەرێت بە چوونی بارزانی بۆ تاران گەشە بە خۆیەوە دەبینێت و رێگایەک کە بە لێک تێگەیشتن کورت بکرێتەوە زۆر باشترە لە گومان لێککردن کە مەودایەکی زیاتر پیویست بێت ، وەکو ئەو ووتە بە نرخەی کە دەلێت.
" ئەگەر مرۆڤەکان لێک تێبگەن ھیچ کات شەر روو نادات "

25/2/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان