فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 زریان رۆژهەڵاتی

توركیا بەرەو گشتپرسییەك سەبارەت بە 18 ماددەی دەستووریی دەچێت كە لە ماوەی رابردوودا بە هاوپەیمانییەكی ئاكەپە- مەهەپە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە پەسەند كرا. ئەمەش رووداوێكی گرنگی مێژووی سیاسیی توركیایە كە لەوانەیە گۆڕینی سیستەمی لێبكەوێتەوە. گەلۆ ئەم گۆڕانكارییە چی بۆ كورد تێدایە و دەتوانێت چ كاریگەرییەكی لەسەر دابنێت؟

مەسەلەی گۆڕینی دەستوور و ئەو پاكێجە 18 ماددەییەی كە بە رێككەوتنی ئاكەپە- مەهەپە لە پەرلەمان دەرچوو، رێگەی بۆ گشتپرسییەك لەسەر ئەو بابەتە كردووەتەوە كە  لە مانگی نیساندا دەكرێت. ئەمەش تای سیاسەتی ناوخۆی توركیای بەرزكردووەتەوە و جەمسەربەندییەكی لەو وڵاتە دروستكردووە.

رەوتی موحافزەكاری ئیسلامی- نەتەوەگەرای توركی كە لەلایەن ئاكەپە- مەهەپەوە نوێنەرایەتی دەكرێن، خوازیاری پەسەندكردنی دەستكارییەكەی دەستوورن و بلۆكی بەڵێ- یان دروستكردووە. رەوتی چەپ- كەمالیستی، لەگەڵ ئەو كوردانەی لە فەلەكی پەكەكەدا سیاسەت دەكەن، لە بلۆكی نەخێردان‌.

ئەگەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی توركیا بكەینە پێوەرێك، ئەوا بلۆكی بەڵێ (49.48%+ 11.90%) دەنگی هەیە و بلۆكی نەخێر (25.31%+ 10.75%)ی دەنگەكانیان هەیە. بەڵام بارودۆخەكە هەروا  نەماوەتەوە و لەو وەختەوە تا ئێستا گۆڕانی گەورە روویانداوە كە ناهێڵن رێژەی دەنگەكان وەك خۆیان بمێننەوە.

بلۆكی "بەڵێ" سێ تەگەرەی لەبەردەمدایە:

1- رێككەوتنی ئاكەپە- مەهەپە و بەیەكگەیشتنی دووانەی ئیسلامی- نەتەوەگەرای توركیا، لەگەڵ گرتنی پەرلەمانتارەكانی هەدەپە و ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات چ كاریگەرییەك لەسەر ئەو جەماوەرە كوردە دادەنێت كە دەنگیان بە ئاكەپە داوە؟ ئەمە پرسیارێكی جیدییە كە ئێستا قسەوباسی لەسەر دەكرێت.

2- دابەشبوونی جەماوەری مەهەپە و ناكۆكیی سەركردەكانی ئەو حیزبە لە ماوەی رابردوودا وایان كردووە گومان هەبێت لەوەی كە ئەو حیزبە هەمان رێژە‌ی دەنگ بەدەست بهێنێتەوە. باڵی دەوڵەت باخچەلی لەناو مەهەپە لەگەڵ ئاكپارتی رێككەوتوون و هەوڵەكانی باڵی مەرال ئاكشەنەر- سینان ئۆغان و سەركردە ناڕازییەكان بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكان بە كۆنگرە سەری نەگرت، بەڵام درزە ناوخۆییەكانی ئەو حزبە هێشتا دانەپۆشراون.

3- نیگەرانییە ناوخۆییەكانی ئاكەپە وەك فاكتەرێكی دیكە كە لەوانەیە كاریگەری لەسەر رێژەی دەنگەكانی ئەو حیزبە دابنێت.

چاوەڕوان دەكرێت لە بلۆكی "نەخێر"دا رێژەی دەنگەكانی جەهەپە بە فەرقێكی كەمەوە وەك خۆی بمێنێتەوە. بەڵام بەهۆی شەڕ و بارودۆخی نائاسایی و كۆچ و سیاسەتی هەدەپە، گومان هەیە كە دەنگەكانی ئەو حپزبە وەك خۆی بمێنێتەوە.

ئەمە وای كردووە كە بەپێی ئاماری هەندێك لە ناوەندەكانی راپرسی و زانینی رای گشتی، باس لە جەماوەرێكی 20%ی بكرێت كە دوودڵ و راڕایە. ئەمەش دەتوانێت رۆڵێكی كلیلیی هەبێت لەوەی كە داخۆ بلۆكی بەڵێ دەیباتەوە یان بلۆكی نەخێر. بۆیە چاوەڕوان دەكرێت كەمپینەكان گەرموگوڕ بن.
با واز لە ئەنجامەكە بهێنین و پرسیارێكی جەوهەری بكەین: ئایا پاساوی كورد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم گۆڕانكارییەی دەستوور چییە؟

ئەگەر گۆڕینی سیستەم لە پەرلەمانیی بۆ سەرۆكایەتی هۆكاری دژایەتیكردنی گۆڕانكارییەكە بێت، دەكرێ بڵێین كە سیستەمە پەرلەمانییەكەی توركیاش شتێكی ئەوتۆی بۆ كورد پێ نەبووە. بگرە حكومەتە ئیئتیلافییەكان و فرەیی ناوەندەكانی بڕیار ئاستەنگێكی گەورە بوون لەبەردەم ئەوەی كورد بەردەنگێكی بڕیاربەدەستی هەبێت دانوستاندنی لەگەڵ بكات. ئەگەر سەیری نموونەی تورگوت ئۆزال بكەین، زۆر بە روونی بۆمان دەردەكەوێت كە بەرەنگاربوونەوەی سەرۆك وەزیران و سوپا رۆڵێكی گرنگیان لە پەكخستنی هەوڵەكانی ئۆزال بۆ دانوستاندن لەگەڵ پەكەكە هەبوو.

 ئەگەر سیستەمی توركیا ببێتە سەرۆكایەتی، ئەوسا دەسەڵاتەكان لە مەرجەعێكدا كۆدەبنەوە (ئەمە واتای نادیموكراسی نادات)، بگرە بڕیاردان لەسەر شەڕ و ئاشتیش لەگەڵ كورد ئاسانتر دەكات. جگە لەوە، هەرچەندە ئێستا باس لە حكومەتی یونیتەر و مەركەزی دەكرێت، بەڵام لامەركەزیكردن یەكێك لە پێداویستییە سەرەكییەكانی سیستەمی سەرۆكایەتییە و لە زۆربەی ئەزموونەكانی دنیاشدا بەمجۆرەیە. ئەمەش وادەكات كە ئەم سیستەمە ئەگەر ئێستاش نەبێت، لە ماوەی درێژخایەندا بەرەو لامەركەزیی زیاتر بڕوات كە ئەوەش بە قازانجی كورد دەبێت.

 خاڵێكی دیكە ئەوەیە كە نیگەرانیی چەپ- كەمالیستەكانی توركیا لەگەڵ نیگەرانیی كورد یەكناگرێتەوە. هەڵبەت مرۆڤ دەتوانێ لەوە تێبگات كە بۆ هەدەپە ئاسان نییە لە بلۆكی بەڵێ- دا جێ بگرێت، بەڵام چەندی دوای چەپ و كەمالیستەكانی توركیا بكەوێت، لەو بنەمایە دووری دەخاتەوە كە لەسەری دامەزراوە و ئەویش كێشەی كوردە. هەدەپە دەتوانێت لانیكەم بێلایەن بێت و دەتوانێت ئەمەش لەڕێی بایكۆتی ریفراندۆمەوە بكات. ئەمە دەتوانێت بە جۆرێك پەیوەندییەكانی ئەو حیزبە لەگەل ئاكەپە پینە بكات كە ئێستاشی لەگەڵدا بێت بە بەراورد لەگەڵ جەهەپە و مەهەپە، باشترین حیزبی توركیایە كە كورد بتوانن بۆ وەرگرتنی مافەكانیان دانوستاندنی لەگەڵ بكەن.

17/2/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان