فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دوای رۆژێک لە بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆی تووندوتیژیی مامۆستایەک بەرامبەر قوتابیانی لە قوتابخانەیەکی شاری کرماشان، داواکاری گشتیی پارێزگاکە رایگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لەبارەی رووداوەکەوە دەستپێکردووە.

رۆژی چوارشەممە، 23ـی نیسانی 2025، حەمیدڕەزا کەرەمی، داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان ئاماژە بە بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆی لێدانی قوتابیان کرد و رایگەیاند، "هەڵسوکەوتی نەشیاوی ئەم مامۆستایە لەگەڵ قوتابیان بەتایبەت لێدانی یەکێک لە قوتابییەنی لە سۆشیاڵ میدیادا کاردانەوەی بەرفراوانی خەڵکی لێکەوتووەتەوە. دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە."

داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش کراوە."

بە گوتەی حەمیدڕەزا کەرەمی، زۆربەی مامۆستایان کەسانی خەمخۆرن، کە بە سەبر و رێزەوە هەوڵ دەدەن بۆ پەروەردەکردنی نەوەی داهاتووی وڵات و نابێت بەهۆی چەند رووداوێکی لەمشێوەیە، چاوپۆشی لە هەوڵەکانیان بکرێت.

سلێمان موحیبی، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای کرماشانیش رایگەیاندووە، دۆسیەی ئەو مامۆستایەی تووندوتیژی بەرامبەر قوتابیانی کردووە، رەوانەی لێژنەی سەرپێچییە ئیدارییەکانی پارێزگاکە کراوە. جەختیشی کردووەتەوە، لەسەر ئەوەی ئایا ئەو مامۆستایە یاسا و رێساکانی پێشێل کردوووە یان تاوانی کردووە، دەسەڵاتی دادوەری بڕیار دەدات.

رۆژی سێشەممە، 22ـی نیسانی 2025، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکرایەوە، کە مامۆستایەک لە قوتابخانەیەکی نێو شاری کرماشان بە تووندی لە سێ قوتابی دەدات.

بەپێی ڤیدیۆیەکە، لە قوتابخانەی مەهین حەدیدی لە نێوشاری کرماشان، مامۆستایەکی وانەی زمان و وێژەی فارسی بە تووندی لە سێ قوتابی پۆلی هەشت دەدات، جنێویان پێدەدات و بێڕێزییان پێدەکات.

هەمان رۆژ، پەیوەندییە گشتییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگای کرماشان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو مامۆستایە سەرپێچی و تاوانی کردووە و لیژنەی سەرپێچییە ئیدارییەکانی پارێزگاکە بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسیەیە دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگای کرماشان هەروەها رایگەیاند، "هەڵسوکەوتی دەرەوەی چوارچێوەی یاسا و رێساکان لە پەروەردەدا بە هیچ شێوەیەک پەسند ناکرێت و هەر پێشێلکارییەکی بنەما پەروەردەیی و ئەخلاقییەکان، بە پێی رێسا و یاساکان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت."

23/4/2025

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان