فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەركان ئەحمەد جاف
خوێندكاری دوكتۆرا لە مێژووی نوێ و هاوچەرخ

هەر لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی 1979ی ئێران، پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریكا، گرژی تێدەكەوێت و لە دوای هێرشی پەیڕەوانی خەتی ئیمام بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تاران، باڵوێزخانەی ئەمریكا لە تاران دادەخرێت و پەیوەندیە ڕاستەوخۆكانی نێوان هەردو ووڵات دەبچڕێت. دوای هەوڵەكانی موجاهیدینی خەلق لە ساڵی 2002 بەدواوە بۆ ئاشكراكردنی چالاكیە ئەتۆمیەكانی ئێران، جارێكی دیكە نێوانی هەردوو وڵات ئاڵۆزتر دەبن و لەڕێگەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە، گەمارۆی توندی ئابوری لەسەر ئێران دادەنرێت، ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی 5 +1، لە ساڵی 2015 دیكە ئێرانی گەڕاندەوە نێو مەیدانی سیاسەتی نێودەوڵەتی، بەڵام بەسەركەوتنی ترامپ و هاتنەدەرەوەی ئەمریكا لە ڕێكەوتننامەی ئەتۆمی، جارێكی دیكە پەیوەندیەكانی ئێران ئەمریكای شێواندەوە. سەرباری توندبوونی گەمارۆكانی سەر ئێران و هەڕەشەكانی ترامپ، بەڵام لە خولی یەكەمی سەرۆكایەتیەكەیدا، دانوستان و ڕێكەوتنێكی ئەوتۆ لە نێوان ئێران و ئەمریكا بەدینەهات.

لەگەڵ دوبارە سەركەوتنی ترامپ، بە پەیڕەوكردنی سیاسەتی توندترن فشاری ئابوری و هەڕەشەی بەكارهێنانی هێزی سەربازی، هەوڵیدا ئێران ناچار بە ک دانوستان بکات، بەڵام هەر زوو ئێران دانوستانی ڕەتکردەوە مەرجەكانی خۆی دانوستان ڕادەگەیەنێت، لەوانە: كۆتایی هێنان بە زمانی هەڕەشە، لادانی گەمارۆكان ، گەڕانەوە بۆ ڕیكەوتنە ئەتۆمیەكە، لابردنی كەسایەتی و ناوەندە سەربازیەكان لە لیستی تیرۆر، ئازاد كردنی پارە بلۆككراوەكان، ئینجا ئێران ئامادەیە لە عومان و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات.

هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ ئێران دەنێرێت، بەپێی زانیاریە دزەپێكراوەكان، داوا لە ئێران دەكات كە وێستگە ئەتۆمییەکان دابخات، سەکۆ مووشەکییەکان و دروست کردنی مووشەک سنووردار بكات و مەوداکەی كەمتربێت لە 200 مەتر، هاوکارییەکانی ئێران بۆ گرووپە چەکدارەکانی ناوچەکە ببڕێت و ئەو گروپانە هەڵوەشێنێتەوە، درۆنەكان لەناوببرێن، تەنانەت کازمی قومی باڵوێزی پێشووتری ئێران لە عێراق و ئەفغانستان، لە چاوپێکەوتنێکدا باس لەوە دەکات کە ترامپ تەنانەت داوای هەڵوەشانەوەی سوپای پاسداران و تەنانەت خودی سیستمی ویلایەتی فەقهی كردووە، ئەوەشی دەوت كە ئەگەر ئێران ڕازی نەبێت بە داواکارییەکانی، ئەوا هێرشێك دەكاتە سەر ئەو وڵاتە كە لە دوای جەنگی جیهانی دووهەمەوە هێرشی لەو شێوەیە ڕووی نەدابێت.

لێرەدا ئەگەر سەرنج بدەینە داخوازی هەریەک لە ئەمریکا و ئێران، ئەوە بە باشی لەوە تێدەگەین کە مەودای داخوازییەکانیان ئێجگار لە یەک دوورە و هیچ ڕۆشناییەک بۆ پێکەوە دانیشتنی ئەم دوو وڵاتە نابینرێت، بەڵام لەگەڵ توندبوونی لێدوانەكان و گەیشتنی ململانێكە بە لێواری پێكدادان، لەپڕ ترامپ هەموانی شۆك كرد و هەواڵی دانیشتن و دانوستانی لەگەڵ ئێران بڵاوكردوە. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەگەر چ لێدوانەکان بە ڕواڵەت زۆر توندن، بەڵام گفتوگۆ و دانوستانەکان لە پشتی پەردەوە بەردەوامبوون و تاڵە مووەكەی معاویە، هێشتا نەپچڕاوە.

بەڵام ئایا ڕەوتی دانوستانەكان بەرەوكوێ دەڕوات؟

بەم هەموو توندی و زۆری مەودای ناكۆكیەكان، بەڵام سەرەئەنجام هەردولا لەسەر مێزی گفتوگۆ دانیشتن، لەم قۆناغەشدا گریمانەی ڕێککەوتن یان ڕێکنەکەوتن، پێشبینی دەکرێت. بەڵام بە سەرنجدان لە داخوازییەکانی هەردوو وڵات، ئامادەكاریەكان و كۆكردنەوەی چەك و سوپا و هەڵوێستی وڵاتانی دیکە بە تایبەتی ئیسرائیل، ئەوە نیشاندەدات کە گەیشتن بە ڕێکەوتن کەمێک زەحمەت بێت، بەڵام كاتێك لە زیان و لێكەوتەكانی جەنگیش ڕادەمێنی، تێدەگەیت كە گەیشتنە ڕێككەوتن، شتێكی مەحاڵ نییە. پرسەكانی دانوستان، كاریگەری زۆریان لە گەیشتن یان نەگەیشتنە ڕێككەتن هەیە.

ئەگەر چوارچێوەی دانوستانەکان تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم بێت، ئەوە گەیشتن بەڕێككەوتن ئاستنتر و خێراتر دەبێت، چونكە ئەمریکا ڕایگەیاندووە هەرگیز ڕێگە نادات ئێران ببێت بە خاوەن چەکی ئەتۆم، لەبەرتامبەریشدا ئێران ڕایگەیاندووە کە وزی ئەتۆم لەبواری ئاشتی بەكاردەهێنێت و ویستی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی نییە و بە فتوای ڕێبەری باڵاش حەرامکراوە. بۆیە دەكریت و دەگونجێت، لەژێ چاودێری ئاژانسی نێودەولەتی وزەی ئەتۆم، لەسەر بڕێكی دیاریكراو لە پیتاندنی یۆرانیۆم ڕێكبكەون و كێشەكە كۆتایی پێبێت.

بەڵام ئەگەر، داخوازییەکانی ئەمەریکا فراوانتر ببن، وەک لە ناوبردنی مووشەکە دوورهاوێژەکان، درۆنەکانی ئێران و داخستنی تەواوی وێستگە تۆمییەکان، هاوشێوەی ئەوەی لە ساڵی 2003 لەگەڵ لیبیا کرا، ئەوا دانوستانەکان دەچنە قۆناغێکی زۆر سەخت و گەیشتن بەڕێككەوتن زەحمەت دەبێت بەڵام هێشتاش مەحاڵ نییە.

چونكە هیچكام لە ئێران و ئەمریكا خوازیاری هەڵگیرسانی جەنگ نین، بە تایبەت کە ئێران لە ئێستەدا بە هیچ شێوەیەک نایەوێت دوچاری جەنگ ببێت، گەمارۆ ئابوورییەکان، فشاری دارایی و ناڕەزایەتی ناوخۆیی، لەدەستچوونی لابەنگرەكانی لە ناوچەكە و تەنانەت دووریش نییە كە بەكۆتایی هێنانی سیستەمی ویلایەتی فەیھ كۆتایی بێت، بۆیە پایەكانی بەرگری ئێران لەبەرامبەر پایەكانی هێزی ئەمریكا، لەئاستی چاوەڕوانكراودا نییە.

هەروەها بۆ ئەمەریکاش بارودۆخ و دروستكردنی جەنگ گونجاو نییە، بەتایبەت ئەگەر ئێران بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو بەرگرییەكی بەهێز بكات. لەلایەكی دیكەشەە، ترامپ بە شێوەیەکی گشتی لەگەڵ زۆربەی وڵاتاندا تێكەوتووە، بەتایبەتی دوای سەپاندنی پێناسە گومرگییەکان، ئەمەریکای خستووەتە نێو گێژاوێكی بێ متمانەییەوە، بۆیە ئەمریکاش نایەوێت لە ئێستەدا خۆی دوچاری جەنگێک بکات کە پەشێویەکانی ناوچەکە ئاڵۆزتر بكات. لەگەڵ ئەمانەشدا، دوورنییە كە بڕیارە لەناكاو و شۆكهێنەرەكانی ترامپ، جارێكی دیكە دەنیا شۆك بكات و بە وازهێنان لە پرسەكانی دیكە، بەشێوەیەكی سانایی و سەرباری زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنە ئەتۆمیەكەی پێشوو، بەوەرگرتنی كەمێك ئیمتیازێكی نوێ، ڕێككەوتنێكی نوێی لەگەڵ ئێراندا واژۆ بكات.

23/4/2025

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان