فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

نەهرۆ ئیبراهیم

شەمەی رابردوو 12ی گوڵان دانوستانی یەکەم لە نێوان ئەمەریکا وئێران لە ووڵاتی عومان بەرێوە چوو. دانیشتنەکە وارێكخرابوو کە دڵی هەردوولا رابگرێت و لە یەكتریان نزیك بکاتەوە . ئێران کە پێشتر رایگەیاندبوو،بەهیچ شێوەیەك دانیشتنی راستەوخۆ لەگەڵ لایەنی ئەمەریکی ناکات . بۆماوەی دووسەعات ونیو، وەزیری دەرەوەی عومان چوار جار لە نێوانیان هاتوچۆی کردبوو، تا راوبۆچون وداواکاریەکانی هەردوولا بەیەك بگەیەنێت و لێکیان نزیك بکاتەوە . لەگەڵ ئەوەش ستیف وتکۆف نێردراوی ترامپ بۆ ناوچەکە ،رایگەیاندبوو کە ئەگەر کۆبونەوەکە روبەروو نەبێ لەگەڵ ئێران ، ئەوا پێویست بە چونی ناکات . وەك باس دەکرێ دوای دووسەعات ونیوو لە ووتوێژی ناراستەوخۆ ، چل وپێنج دەقە بە سەرپێوە هەردوولا درێژەیان بە گفتوگۆکانیان دابوو . بە بۆچونی چاودێران ، چەند هۆکارێکی جدی هەبوون پاڵیان بە ئێرانەوە نا، تا بچێتە گفتوگۆوە ، لەگەڵ ئەو ترامپەی کە بە بکۆژی سەرەکی قاسم سلێمانی دەزانن.هەر ئەویش بوو لەساڵی ٢٠١٨ لە رێککەوتنی ئەتۆمی پاشەکشێی کرد ،کاتێ بینی دەسکەوتەکانی ئەو رێکەوتننامەیە ، چەند ووڵاتێك بەدەستی دێنن ،نەك ئەمەریکا . لەوانە ئیرۆباسی فەرەنسی بۆ فرۆکەوانی، کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی بۆ بەرهەمەکانی نەوت و ئینی ئیتاڵی بۆ بەرهەمەکنی نەوت و .هۆکارێکی تر، ترسی لەناوچونی تەواوی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و مایەپوچی بیستوپێنج ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای ١٤ قات لە ژێرزەمین وشەش قات سەر زەوی خۆی حەشار دابوو، بکوژێت . تا ئەو کاتە ئێران وابیری دەکردەوە ، بەرنامە ئەتۆمیەکانی کە هەشتا مەتر لە ژێر زەویدایە پارێزراوە ، بەڵام دەرکەوت دەکرێ زیانی زۆری بەرکەوێت و بۆ چەندین ساڵ دوریان خاتەوە لە خەونی بەدەست هێنانی ئامانجەکانیان . بەرزبونەوەی دەنگی نارەزایی لە بازنە نزیکەکانی ناوەندی دەسەڵات بەرامبەربە ژیانی سەختی ووڵات وهاوڵاتیان لە ژێر ئابڵوقەو دابراندا لە جیهانی دەرەوە هۆکارێکی تر بوو . هەر بۆیە واچاواروان دەکرێت لە کۆبونەوەکانی داهاتودا داوا بکرێت ئەمەریکا وەبەرهێنان بکات لە ئێران و دور نییە خواردنگە سەرپێیەکانی میکدۆنالز لە داهاتودا لە تەهران وشارەکانی تردا ببینرێت . بەتایبەتی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە وەزارەتی دەرەوە رایگەیاندوە ، یەکێ لە پێشنیارەکانی ئێران بۆ ئەمەریکا وەبەرهێنانە بە بری یەك تا چوار تریلۆن دۆلار . ئەو ژمارەیەی کە ترامپ رەنگە چاوپۆشی لە زۆر شت بکات بەرامبەری . بێجگە لەوەی ترامب پلانی رێرەوێکی بازرگانی گەورەی لە مێشکدایە بۆ ناوچەکە بەرامبەر بە پشتێنی مەزنی چینی . ئەو رێرەوەی هیندستان لە رێی ئیرانرا بە ناوچەکانی تری دونیا دەبەستێتەوە ، عیراق ، سوریا ،ئوردن، ئیسرائیل ، دەریای سپی ناوراست و ئەوروپا .

ڕۆژی شەممە ١٩ی گوڵان ، خولی دووەمی دانوستانە دیپلۆماسییەکانیان ،لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا و بەدیاری کراوی لە باڵیۆزخانەی عومان ،سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی تاران کۆتایی پێهات و کارنامەیەکیان بۆ دانوستانەکانی داهاتوو دانا ،کە بە گوتەی بەرپرسانی ئێران پێویستی بە هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی ئەتۆمی بەرفراوانی وڵاتەکە نابێت . بەواتایەکی تر رەنگە دانیشتنی داهاتوو پێكبێت لە گەڵ وەفدە دیبلۆماسیەکان ،لە تیمێکی پسپۆری تەکنیکی لە بواری پیتاندنی یۆرانیۆم و رێگەچارەی کەم کردنەوەی پیتاندنی ، هەروەها رێژەی رێگەپێدراوو بۆ هەڵگرتن لە لایەن ئێرانەوە لەو رێژەیەی کە پیتێندراوە پێشتر . بەڵآم لایەنی ئەمەریکا هێشتا پابەندە بە چارەسەری بنەرەتی بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران . رەنگە چەند خاڵێکی سەرەکی لەم گفتوگۆیانە کە باس کراوە ، ترامپی زۆر نیگەران کردبێت چونکە هەندێ خاڵی هەمان بەندەکانی رێکەوتن نامەکەی ٢٠١٥ یە کە ترامپ بە کارەسات ناوی بردبوو. لەوانە بە پێی ئەم رێککەوتن نامەیە دەبێ ئێران بۆ ماوەی دە تا پانزە ساڵ بەرێژەی ٣،٦٧ ٪ یۆرانیۆم بپیتێنێ ، بەڵام لە دوای ئەو ماوەیە بەرێژەی تەواو پیتاندنەکە دەست پێدەکاتەوە . دوو ئەو ئامێرانەی یۆرانیۆمی پێ ئەپیتێنێ ، لە نەوی شەشەمە و دەستکردی ناوخۆی ئێرانە ، واتا پێشکەوتنێکی زۆر بەرچاوی بەخۆوە بینیوەو لە ئێستادا بە پێی ناوەندەکانی چاودێری ئێران لە ئاستی ٦٠ بۆ ٨٠ ٪ دا کار دەکات . بۆیە ترامپ رەنگە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەتەواوەتی تێك بدات و بەدەستی کادر و سەرپەرشتی ئەمەریکی سەرلەنوێ دایرێژێتەوە . ئەگەر رێکەوتنەکان بگەن بەئەنجامی خۆیان ئەوە کرانەوەیەکی بەرفرەوانی بازاری ئێرانی دەبینین بە رووی ئەمەریکاداو رەنگە دوای ئایەتولله خامینیئەیی دۆستایی ئیسرائیلیش ببێتە بابەتێکی ئاسایی . بێجگە لە وەبەرهێنانی بێ شومار لە کێكە شیرینەکەی ئێران .بەڵام ئەگەر گفتوگۆکان شکست بهێنن ئەوە لێدانی بەرنامە ئەتۆمیەکان وژێرخانی ئابوری ئێران لە مەترسیی گەورەدایە.چونکە ئیسرائیل هەموو هەوڵێك ئەدات ئەم کەیسە بەبێ گفتوگۆ چارەسەر بکات و ئێران دووربخاتەوە لە وەدستهێنانی چەکی ئەتۆمی کە لە ئێستادا بەهێندەی ٧ کلاوی ئەتۆمی یۆرانیۆمی پیتێنراوی لەبەر دەستە .

23/4/2025

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان