مامەند رۆژە
گشتپرسییەکمان کرد. دەستمان بۆ دۆسیەی ناوچە کوردستانییەکان برد و لەوێش کردمان. ئێستا بەڵگەیەکی شەرعیمان پێیە، بەڵام لە پرۆسەیەکی نەخوازراودا، هێزە چەکدارەکانی عێراق گەڕاونەتەوە بۆ کوردستان. لە هەندێك شوێن بەزەبری سەربازی و لە هەندێک شوێن بە کشانەوەی هێزەکان، نیوەی خاک و خەڵکی کوردستان داگیرکراوەتەوە.
ئێستا رووبەڕووی گەلێک پرسیاری جددی بووینەتەوە. لەلایەک لەگەڵ مەسەلەی بەقا و مانەوە رووبەڕووین، لەلایەکیش دوومەڵی کێشە ناوخۆییەکان لە لێواری تەقینەوەدایە. لەوە خراپتریش سەرکردایەتی سیاسی خۆی کێشاوەتەوە قاوغی خۆی و هیچ رێکارێک بۆ هاووڵاتیان ئاشکرا ناکات کە دەیەوێ چۆن لەم بنبەستە ترسناکە بێتە دەرەوە.
پرسیاری ئێمە ئەوەیە: گەلۆ بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە دەبێ چی بکەین؟ لێرە هەڕەشە و دەرفەتی زۆر لە بەردەمماندان کە شایانە لێیان بکۆڵێنەوە.
لێمان قەوما: هەڵەکان چی بوون؟
ئەوەی ئێستا روودەدات هۆکار نییە بەڵکوو ئەنجامە. مەبەستمانە بڵێین کەوا "گشتپرسی" هۆکاری