د. جەلیل عەباس نادر، مامۆستا لە کۆلێژی یاسا و زانستە سیاسییەکان/ زانکۆی سەڵاحەددین
پێشەکی:
بێ گومان مانەوە و بەردەوامیی سیستەمێکی سیاسی لە چوارچێوەی وڵاتێکی سەربەخۆ، زۆرتر لە هەر فاکتەرێکی دیکە، بۆ دروستبوونی ناسنامهی نەتەوەییی لەو وڵاتە دەگەڕێتەوە. لەبەر ئەمە بە بڕوای نووسەر، بارودۆخی هەنووکەییی عێراق زۆرتر لەوەی کە دەرەنجامی دەستێوەردانی دەرەکی بێت، بۆ دروستنەبوونی ناسنامهی نەتەوەیی لەم وڵاتە دەگەڕێتەوە، چونکە لەم وڵاتە لە سەرەتای دروستبوونییەوە هەتاکوو ئێستا ناسنامهیهکی نەتەوەیی دروست نەبووە. لەبەر ئەمە بەپێویستی دەزانم کە لە چەند بابەتێکدا باسی بابەتی ناسنامه، ناسنامهی نەتەوەیی و کاریگەریی دروستنەبوونی ناسنامهی نەتەوەیی لەسەر سیستەمی سیاسیی عێراق بکرێت.
چەمکی ناسنامه:
بێ گومان پێشینەی بابەتی ناسنامه (Identity)، بۆ سەرەتای مێژووی مرۆڤایەتی دەگەڕێتەوە. هەر لە کۆنەوە مڕۆڤەکان هەوڵیان داوە خۆیان، قەوم و تائیفە و نەتەوەکەیان پێناسە بکەن و جیاوازییەکانى نێوان خۆیان و کەسانی دیکە دیاری بکەن. لە ڕاستيدا چەمکی ناسنامه وەڵامێکە بۆ ئەم پرسیارانە: ئێمە کێین و بە چ شێوەیەک خۆمان بناسێنین؟ وەڵامی ئەم پرسیارانەیە کە دەبێتە هۆی دروستکردنی جیاوازیی نێوان کەسێک لە کەسێکی دیکە و، بەهاکانی کهسێک لە کەسێکی دیکە جیا دەکاتەوە و، پەیوەندی و ئینتیمای کەسێک بە گرووپێک پیشان دەدەات و، لە کۆتاییدا ناسنامهی کۆمەڵایەتیی ئەو کەسە دیاری دەکات و، نیشان دەدات کە ئەو کەسە کێیە؛ پەیوەندیی