فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بێستوون عومه‌ر نوورى

پێوه‌ندى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌دواى 2003 قۆناغى جیاجیاى به‌ خۆوه‌ بینیوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵكشان و داكشان تێیدا رووی داوه‌، دواجار به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوونى عێراق به‌ به‌ڵێنه‌كانى و جێبه‌جێنه‌كردنى ده‌ستورى هه‌میشه‌یى عێراق 2005 له‌باره‌ی ئه‌و پرسانه‌ى كه‌ پێوه‌ستن به‌ هه‌رێمى كوردستان، بۆیه‌ هه‌رێمى كوردستان بیرى له‌ رێگه‌چاره‌ى تر كرده‌وه‌، ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ هه‌نگاونان و رێخۆشكردن به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیى، له‌ ئه‌نجامدا سه‌ركردایه‌تیى سیاسیى كورد بڕیارى ریفراندۆمیان دا و رێككه‌وتى 25/ 9 بۆ رۆژى ریفراندۆم دیاری كرا، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى ئاماژه‌ پێكردنه‌ دواى سه‌ركه‌وتنى ریفراندۆم به‌ رێژه‌ى 92.73%، وڵاتانى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى لێدوانى جیاجیایان دا، ئه‌وه‌ى كه‌ خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ترسى لێى هه‌یه‌، بریتییه‌ له‌ داخستنى سنوور له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئێران و توركیا و گرتنه‌به‌رى رێى جیاجیا به‌شێوه‌یه‌ك ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان تێك بچێت، چونكه‌ كاریگه‌رى راسته‌وخۆیان به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌، به‌ڵام با ئه‌م پرسیاره‌ بكه‌ین ئایا به‌راستى سنوور به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان داده‌خه‌ن و هه‌نگاوى ترسناك ده‌گرنه‌به‌ر؟، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیاره‌ شیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ تێڕوانینى ئه‌م دوو وڵاته‌ ده‌كه‌ین:

یه‌كه‌م: له‌باره‌ی ئێران، ئێران هه‌ڵگرى ستراتیجێكه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه‌ بریتییه‌ له‌ هه‌ناردنه‌كردنى شۆڕش بۆ ده‌ره‌وه‌ كه‌ له‌ دواى شۆڕشى ئێران ساڵى 1979 ئه‌مه‌ بڕیارى له‌سه‌ر درا و له‌و رێیه‌وه‌ پڕۆژه‌ى (هیلالى شیعى) سه‌رى هه‌ڵدا، هه‌وڵ ده‌دات ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونى خۆى له‌ ناوچه‌كه‌ زیاد بكات، بۆیه‌ سه‌ره‌تا پێویستى به‌ ئابوورییه‌كى به‌هێز هه‌یه‌ بۆ پاڵپشتیكردنى وڵاتان و رێكخراو و گرووپه‌كانى هه‌ڵگرى هزرى شیعى، هه‌رێمى كوردستان خاڵى به‌یه‌ك گه‌یاندنى ئه‌م هیلالى شیعییه‌یه‌، چونكه‌ دواى هاتنه‌سه‌ر كارى عه‌بادى تا ڕاده‌یه‌ك هه‌ژموونى ئێران له‌ عێراق كه‌م بووه‌ته‌وه‌ و عه‌بادى زیاتر نزیكتره‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا نه‌ك ئێران، به‌پێچه‌وانه‌ى مالیكى، كه‌واته‌ ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ئێران سنووریش دابخات، بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى و كورت ده‌بێت، چونكه‌ له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بێته‌ هۆى پچڕانى ئه‌م ستراتیجییه‌ى كه‌ ئێران هه‌وڵى بۆ ده‌دات.

دووه‌م: له‌باره‌ی توركیا، توركیا به‌هه‌مان شێوه‌ى ئێران هه‌وڵى زیادكردنى هه‌ژموونى خۆى ده‌دات له‌سه‌ر بنه‌ماى هزرى (عوسمانیه‌تى نوێ) و زیاتر رووى له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كردووه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ى كه‌مالیسته‌كان كه‌ زیاتر روویان له‌ رۆژئاوا كردبوو، بۆیه‌ توركیا پێویستى زۆرى به‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌، چونكه‌ هه‌رێمى كوردستان سوودێكى یه‌كجار زۆر به‌ توركیا ده‌گه‌یه‌نێت له‌رووى ئابوورییه‌وه‌.

له‌رووى سیاسییه‌وه‌ خاڵى پچڕانى هیلالى شیعییه‌، هه‌روه‌ها خاڵێكى به‌هێزى توركیا بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستى بگات به‌ سوننه‌كانى عێراق و سوودیان لێ وه‌رگرێت له‌ به‌رامبه‌ر شیعه‌كانى عێراق، به‌شێوه‌یه‌ك توركیا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت هه‌ژموونى خۆى به‌هیز بكات له‌ ناوچه‌كه‌دا، ئه‌وا پێویستى زۆرى به‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌، چونكه‌ له‌رێى كوردستانه‌وه‌ ده‌توانێت ده‌وڵه‌تێكى سوننه‌ مه‌زه‌و دروست بكات و زیاتر نفووزى خۆى له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌دا به‌هێز بكات، واته‌ لێره‌دا توركیا ده‌توانێت هه‌ژموونى خۆى دووهێنده‌ى هه‌ژموونى ئێران زیاد بكات له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌دا/ به‌شێوه‌یه‌ك ئێران پڕۆژه‌ى هیلالى شیعى به‌ره‌و كزبوون ده‌چێت، بۆیه‌ توركیا خۆى به‌دوور ده‌گرێت له‌ دانانى گومركى عێراقى له‌سه‌ر سنوور، ئه‌گه‌ر رێگه‌ به‌ دانانى بدات، ئه‌وه‌ ماناى وا ده‌بێت خۆى هیلالى شیعى به‌هێز بكات، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ستراتیجیى توركیایه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، هه‌ردوو وڵات خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندى و ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى خۆیانن، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر دروستبوونى ده‌وڵه‌تى كوردستان نه‌گاته‌ هێڵى سوورى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى، بێگومان ئه‌م دوو وڵاته‌ ململانێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر زیادبوونى هه‌ژموونى خۆیان له‌ ده‌وڵه‌تى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن و پاڵپشتى ده‌كه‌ن، به‌م شێوه‌یه‌ ده‌وڵه‌تى كوردستان ده‌بێته‌ جێى ململانێى هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام ده‌وڵه‌تى كوردستان له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویستى زیاترى به‌ توركیا هه‌یه‌ وه‌ك له‌ ئێران، چونكه‌ زیاتر ده‌یگه‌یه‌نێت به‌ دنیاى ده‌ره‌وه‌.

23/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان