فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دەیڤید رۆمانۆ

رێک لەو کاتەدا کە خەریکی نووسینی ئەم بابەتەم، هەواڵی جموجۆڵە سەربازییەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بڵاوبووەتەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات و پەیوەندی بە دۆستەکانیانەوە دەکەن، لە هەمانکاتیشدا حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، رەتیدەکاتەوە هیچ نیازێکی هێرشکردنە سەر بنکەکانی پێشمەرگەیان هەبێت. برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتی دژی داعش، لە تویتەری خۆی باسی لەوە دەکرد کە سوپای عێراق و میلیشیا شیعەکان تەنیا لە حەویجەوە بەرەو ئەنبار جووڵەیان پێدەکرێت.

بەڵام ئەم تویتەی مەکگۆرک نابێت دڵنیایی بە هیچ کەسێک بدات. چونکە مەکگۆرک هەر ئەو پیاوە بوو کە بە گەرموگوڕییەوە پشتگیری لە نوری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دەکرد، لە کاتێکدا مالیکی دامەزراوەکانی عێراقی بێ ئومێد کردبوو، کورد و سوننەی لە مافە دەستوورییەکانیان بێبەش کردبوو. بۆیەش وەکوو چۆن مەکگۆرک بڕوای بە هەموو ئەو شتانە کردبوو کە مالیکی پێیگوتبوو، بەهەمانشێوە رێی تێدەچێت بڕوای بە هەموو ئەو قسە نەرمانەش کردبێت کە لە دەمی عەبادییەوە دەردەچن.

بەڵام رۆژی هەینی عەبادی بە پێچەوانەی قسەی خۆی “کە بەغدا هیچ نیازێکی خراپی نییە”، فوئاد مەعسوم، سەرۆککۆماری عێراقی راسپاردە لای سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی. سەرۆک مەعسوم نامەیەکی پێبوو کە شەش داواکاریی بەغدای لەخۆگرتبوو. بە گوێرەی نامەکە کورد دەبێ کۆنتڕۆڵی کێڵگە نەوتییەکانی دەوروبەری کەرکووک رادەستی بەغدا بکاتەوە، هەروەها بنکەی سەربازی (K1) و فڕۆکەخانە و هەموو ئەو چەکدارانەی داعش کە پێشمەرگە دەستگیری کردبوون رادەست بکاتەوە، رێگە بە سوپای عێراق بدات بگەڕێنەوە ئەو ناوچانەی کە پیش هاتنی داعش لێی بوون و نەجمەدین کەریم لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک لابدرێت. نامەکە 48 کاژێری دیاریکردبوو بۆ ئەوەی داواکانی جێبەجێ بکرێن.

سروشت، کات و لەحنی داواکارییەکانی نامەکە ئاماژەن بۆ ئەوەی جموجۆڵە سەربازییەکانی باشووری کەرکووک بۆ گواستنەوەی هێز بۆ ئەنبار نین، بەڵکو نیازێکی هەڕەشەئامێزیان لە پشتە و بەلایەنی کەم بۆ پشتگیرین لەو شەش داواکارییەی بۆ یەکێتیی نیشتمانی نێردرابوون. لە خراپترین حاڵەتدا شەش داواکارییەکە (کە هیچ کوردستانییەکی متمانەبەخۆ ناتوانێت قەبووڵیان بکات) بۆ ئەوە بوون “نەخێر”ێک لە کورد دەرکێشن و لەوێشەوە بیانوویەکیان بۆ هەڵمەتی سەربازی بەغدا لەدژی کورد دەستبکەوێت.

داڕێژەرانی سیاسەت لە واشنتن دەرفەتێکی کەمیان لەبەردەستە بۆ ئەوەی رێگە لە شەڕ و پێکدادانەکە بگرن. لێدوانێکی سادەی وەکوو “ئەمریکا پشتیوانییەکی تەواو لە هەر هاوبەشێک لە عێراق دەکات کە رووبەڕووی هێرشی سەربازیی ئەوانیدی بووەتەوە” کێشەکەی چارەسەر دەکرد. رەنگە ئەم لێدوانە بێلایەن بێتە بەرگوێ، بەڵام بە کردەوە هۆشداریدانە بە بەغدا، میلیشیاکانی ئێران لە عێراق و تەنانەت تورکیا و ئێران خۆیشیان بۆ ئەوەی هێرش نەکەنە سەر هەرێمی کوردستان.

دەزانین کە کورد هەڵمەتی سەربازی لەدژی هیچکەس، بە بەغداشەوە، دەستپێناکات، بۆیە لێدوانێکی لەو جۆرە لای کورد وەکوو دانپێدانانی واشنتن بوو بە هەموو ئەو هەوڵانەی کورد لە 2003 وە بۆ واشنتنی داوە.

ماوەیەکی زۆرە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی پەرچەکرداردا مامەڵەیان کردووە و نەیانتوانیوە فۆکەس بخەنە سەر وێنە گەورەکە. تێڕوانینی بەرتەسکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش وایکردووە ئەمریکا نەتوانێ ئەو ململانێ بەرفراوانە ببینێت کە لە ناوچەکەدا لە نێوان ئێران و دارودەستە شیعەکانی لەگەڵ تورکیا و هاوپەیمانە ئیسلامییەکان و ئیسرائیل و هەندێک وڵاتی عەرەبیدا هەیە.

لە دۆخێکی ئاوادا، بەرپرسانی واشنتن دەبێ هەناسەیەکی قووڵ هەڵکێشن و بە سیاسەتە کۆنەکانیاندا بچنەوە. ئێستا کە داعش بە شێوەیەکی بەرچاو تێکشکاوە، واشنتن بە یەکگرتن لەگەڵ حەیدەر عەبادی چی دەستدەکەوێت؟ ئایا سیاسەتداڕێژەرانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەڕاستی پێیانوایە بتوانن بەغدا لە خولگەی ئێران دەربکەن؟

بەهەمانشێوە، ئایا بەرپرسانی واشنتن دەیانەوێت بەردەوام بن لەسەر ئەو تێڕوانینەی تورکیا وەکوو ئەو هاوپەیمانە ببینێت کە خۆی دەیەوێت، یان وەکوو ئەو تورکیایە ببینێت کە ئێستا بەڕاستی هەیە؟ ئایا پاش دەستگیرکردنی دوو کارمەندی کۆنسوڵخانە و کێشەی ڤیزا، ئەمریکا دواجار بە نیازە لە روخسارە نوێیەکەی تورکیا تێبگات؟

سەبارەت بە ئێرانیش، ئایا ئەمریکا بەنیاز نییە هەندێک هێزی یاریکردنەکەی زیاتر بکات؟ بڕیاردەرانی ئەمریکا دەکرێت بە تێگەیشتن لەو راستییە دەستپێبکەن کە هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکرێت ئەمریکا وەکوو هێرشکەرێک پیشان بدات، بە جۆرێک ئەوروپا، چین و رووسیا چیدی ئامادە نەبن پشتگیری لەو جۆرە سزایانە بکەن کە ئەمریکا بۆ گۆشەگیرکردنی ئێران بەنیازە بەسەر ئەم وڵاتەیدا بسەپێنێت. سیاسەتێکی زیرەکانەتر ئەوەیە رێککەوتنە ئەتۆمییەکە بپارێزێت، بەڵام لە هەمانکاتدا رێگەی دیکە بدۆزێتەوە بۆ جڵەوکردن، سنووردارکردن و بەرەنگاربوونەوەی تموحەکانی ئێران لە ناوچەکەدا. یەکێک لە باشترین بژاردەکانیش کە ئەمریکا دەتوانێت ئەمەی پێبکات کوردستانە.

دواجار پشتگیریکردن لە تموحە سیاسییەکانی کورد سیاسەتێکی راستە. ساڵانێکە ئەمریکا سەیری حکومەتی بەغدا دەکات کە پێشێلی دەستوورێک دەکات بۆ ئەوە هاتووەتە ئاراوە کورد، سوننە و شیعە لە ناو عێراقێکی یەکپارچەدا بهێڵێتەوە، دوای ئەو هەموو ساڵە کاتی ئەوە هاتووە واز لە “سیاسەتی عێراقی یەکگرتوو” بهێنێت. مالیکی سوننەکانی بە جۆرێک خستە پەڕاوێزەوە کە ناچار بوون پێشوازی لە داعش بکەن، مالیکی و جێگیرەوەکەی وەها کوردیان پەڕاوێز خست کە دواجار ناچار بوون گشتپرسی بکەن، لە دوای ئەو سیاسەتەی مالیکی و جێگرەوەکەیەوە ئیدی عێراقێک کە لە کۆمەڵێک هاوبەشی ئارەزوومەند پێکهاتبێت مرد. ئەنجامی گشتپرسییەکەی کوردستانیش روون و ئاشکرایە: 93٪ی خەڵک دەنگیان بە دەرچوون لە عێراق دا.

*دەیڤید رۆمانۆ مامۆستای سیاسەتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە لە زانکۆی میسووری و چەندین نووسین و کتێبی لەسەر کورد و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەیە. رۆمانۆ لە ساڵی 2010 وە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو دەنووسێت.

21/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان