فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دڵشاد به‌رزنجی

ڕووداوه‌كانی 16/10/2017 له‌ شاری كه‌ركووك بووه‌ته‌ جێی لێدانی شكۆی میله‌تی كورد، چونكه‌ به‌ سه‌رخستنی هه‌نگاوه‌ گه‌وره‌كه‌ كه‌ ریفراندۆم بوو گه‌لی كورد له‌ باشووری كوردستان زۆر له‌ ئارمانجی سه‌ربه‌خۆیی خۆی نزیك ببووه‌وه‌‌ ئه‌وه‌ پێویست مابوو یه‌كهه‌ڵویستی و یه‌كڕیزی ناو ماڵی كوردی بوو بۆ بریاردانی كۆتا.

ئاشكرایه‌ ڕووداوه‌كانی 16/10 له‌ ئه‌نجامی خیانه‌تێكی نیشتمانی كۆمه‌ڵه‌ كه‌سانێكی ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو كه‌ ئه‌م راستییه‌ له‌ زاری گوته‌بێژی فه‌رمی ئه‌م پارته‌ كاك سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره باس كرا.

سه‌یره‌ كوردێك هه‌بێت بیانوو بۆ هاتنی سوپای عێراقی بهێنێته‌وه‌ بۆ شاری كه‌ركووك و بكه‌وێته‌ دژایه‌تی میله‌ته‌كه‌ی و پشتیوانی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غدا بێت، چونكه‌ میله‌ته‌كه‌ی داوای مافی چاره‌نووسی خۆی كردووه‌.

ڕاسته‌ زه‌مینه‌سازی بۆ گشتپرسی نه‌كرابوو، به‌ڵام ئێسته‌ كه‌ دوژمن به‌رده‌ركی ماڵی لێ گرتووین، پێویسته‌ له‌ كردار و گوتار و ته‌كتیك و ستراتیجدا یه‌كڕیز بین و نه‌كه‌وینه‌ به‌ره‌ی داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه‌ و بیانوو بۆ هاتنیان نه‌هۆنینه‌وه‌.

خیانه‌تێك ئه‌گه‌ر كرابێت له‌ پارتێكی دیاریكراو نه‌كراوه‌، به‌ڵكو له‌ گه‌لی كوردستان كراوه‌، چونكه‌ ئێسته‌ هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانمان له‌ بن هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچووندایه‌، چاوه‌ڕێی مقاوه‌مه‌ت و به‌رگری بوون نه‌ك پاساوهێنانه‌وه‌ بۆ خیانه‌تكردن له‌پێناوی هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی و تاكه‌كه‌سی. به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌ بۆچی كه‌ ئه‌م راستییه‌ به‌خه‌ڵك بڵێیت، لایه‌نگری لایه‌كیت دژی لایه‌كی تر؟ بۆچی هێشتیان ده‌یان پێشمه‌رگه‌ كه‌ هیچ ئاگایه‌كیان له‌م كه‌ینوبه‌ینه‌ نه‌بوو، بۆچی شكۆیپێشمه‌رگه‌تان شكاند كه‌ له‌چاوی هه‌موو دنیادا پاڵه‌وان بوو، ئه‌گه‌ر هه‌ر رێككه‌وتنێكیش هه‌بوو، ده‌بوو وه‌ك پاڵه‌وانیش پاشه‌كشه‌ بكه‌ن، كه‌چی ئێسته‌ وه‌ك هێزێكی به‌زیو سه‌دان هه‌زار كوردی له‌ كه‌ركووك و خورماتوو سه‌رگه‌ردان كردووه‌ و ده‌بێ به‌ته‌نیا به‌ره‌وڕووی رق و تووڕه‌یی حه‌شدی شه‌عبی ببنه‌وه‌.

ڕه‌خنه‌گرتن و دژایه‌تیكردنی سیاسه‌تی پارتێكی سیاسی دیاریكراو كارێكی ره‌وایه‌ و له‌ چوارچێوه‌ی پڕه‌نسیپه‌ دیموكراتییه‌كانه.‌ به‌ڵام له‌و‌ ڕوانگه‌یه‌وه‌ كاركردن بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ چاره‌نووسی و شكۆ و دواڕۆژی گه‌له‌كه‌ت بیخه‌یته‌ به‌ر مه‌ترسی له‌ناچوون، كارێكی خیانه‌تكارانه‌یه‌، چونكه‌ ده‌بێت ئێمه‌ هه‌ر هه‌نگاوێك بنێین، نابێت هێڵی سووری به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌كه‌مان ببه‌زێنین.

ئه‌م ڕووداوه‌ی 16/10 له‌ بن ناوی دژایه‌تكردنی سیاسه‌تی پارتێكی دیایكراو، كۆمه‌ڵه‌ كه‌سانێك بوونه‌ته‌ دارده‌ستی بێگانه‌ بۆ سه‌رله‌نۆی داگیركردنه‌وه‌ی خاكی پیرۆزی كوردستان.

ئێسته‌ش نه‌چووه‌، راسته‌ هه‌ندێك ده‌ستكه‌وتی مه‌زنمان له‌ ده‌ست داوه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌ی ئێسته‌ سیاسه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان ئاراسته‌ بكرێت، ئه‌وه‌ هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانمان له‌بن هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچووندایه‌، بۆیه‌ ئێسته‌ رۆژی موحاسه‌به‌كردنی یه‌كتر نییه‌، به‌ڵكو رۆژی داڕشتنی پیلانێك و ستراتیجییه‌كی تۆكمه‌یه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌وشه‌ نوێیه‌.

ئێسته‌ دوژمن پیلانی پارچه‌كردنی كوردستانی باشووری داوه‌. به‌ڵام هێشتا لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان پیلانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ یه‌كتر داده‌ڕێژین. به‌هۆی سه‌ختی رووداوه‌كانی ناو مێژوو، رووداوه‌ سه‌خته‌كان به‌ئاسانی له‌ زهنیه‌تی خه‌ڵك ناسرێته‌وه‌. هیچ كه‌سێك ناتوانێت حاشای دۆخی سه‌ختی ژیانی هاووڵاتییانی كورد بكات، به‌ڵام ده‌بیت ئه‌وه‌ش بزانین كه‌ ده‌ست پێكردنی شۆڕش له‌ كوردستانی باشوور بۆ پاره‌ و نان نه‌بوو، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و مافی چاره‌ی خۆنووسین بوو.

22/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان