دەیڤد رۆمانۆ
دەیڤد رۆمانۆ
حوسێن نازدار
مێژووی مرۆڤایه‌تی گهواهیدهدات کهلهقۆناغ وسیستمو وڵاتانی جیاوازدا بهشێوازیجۆراوجۆر مافه‌کانی مرۆڤ پێشێل کراون.دیکتاتۆره‌کان هه‌میشه کانگاو سه‌رچاوه‌ی پێشێلکاریی ماف وکه‌رامه‌ت، هزر و ئه‌ندیشه، هه‌ست وسۆز، سیما و ئاکار و جیلوه‌ی مرۆڤ ومرۆڤایه‌تی بوون، له‌پێناوی به‌کۆیله کردن و بێبه‌ها نرخاندنی مرۆڤدا به‌شێوازی جۆراوجۆر ئازادی و ویست و ئیراده‌ی تاک وکۆمه‌ڵگایان کۆت و به‌ند کردوه، مافی سه‌ربه‌خۆیی له بڕیاردان وئازادی له جۆری بڕیاردانی مرۆڤیان پێشیل کردوه، هه‌رده‌م راستییه‌کانیان شیواندوون و چه‌واشه‌یان کردوون و هه‌قیان به‌ناهه‌ق و ناهه‌قیان به هه‌ق کردوه، به‌شێوازی جۆراوجۆر هه‌وڵیانداوه که سه‌ر زیندوویی و وشیاری و ئازایه‌تی له مرۆڤه‌کاندا بکوژن و زه‌ین کوێر و کڵۆڵ و کۆڵهواریان بکه‌ن و وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی ده‌سته‌مۆ و گوێڕایه‌ڵ و مۆره و مورید که‌ڵکیان لێ وه‌رگرن، هاووڵاتیان گه‌وجاندوه و ده‌میان پێداخستوه و
سازدانی چاوپێكەوتن: رێكەوت ئیسماعیل ئیبراهیم
بارودۆخی سیاسی و سەربازی ئێستای پەكەكە چۆن هەڵدەسەنگێنن، هەروەها بەرخودانی جڤاكی لە باكور لە چ ئاستێكدا دەبینن؟ سەرەتا بەخێرهاتنی گۆڤاری كەوانە دەكەم ، هەروەكو دەزانن هەتا ساڵی ١٩٩٣، شەڕی چەكداری رۆڵێكی گرنگی بینیوە، لانی كەم كوردی لەو رەوشەی كە تێیدا دەژیا دەرهێناو خستیە نێو رەوشێكی تازەوە، بەر لە دروستبوونی پەكەكە كورد خۆی ون كردبوو، لەخۆی دووركەوتبووە، گەشتتبووە ئاستی مردن، پەكەكە بەشەڕی چەكداری گەلی كوردی زیندوو كردەوە، كردیە خاوەن هێز و خاوەن ئیرادە و بەخۆیدا هاتەوە،ئیتر بوو بەخاوەنی بزوتنەوەیەكی تەڤگەری ئازادی خۆی... لە ساڵی ١٩٩٣ بەدواوە ئێمە لێكۆڵینەوەمان كرد، گەیشتینە ئەو بڕوایەی كە دەبێت چارەسەرێك بۆ كێشەی كورد بە رێگایەكی دیكە بەدوور لە شەڕ، بەڕیبازی سیاسی و دیموكراسی و دیالۆگ چارەسەر بكرێت..
عەبدولڕەحمان سدیق
ماموەستا عەلی باپیر
بسم الله الرحمن الرحیم
ئایا ده‌گونجێ شیعری (ئه‌ی ڕه‌قیب) سروودی نیشتیمانیی بێ؟ كورد وه‌ك هه‌ر گهلو نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی دنیا مافی خۆیه‌تی خاوه‌نی قه‌واره‌ی سیاسیی خۆی بێ‌و مافی چاره‌نووسی خۆی به بڕیاری ئازادانه‌ی خۆی دیاریی بكات، به‌پێی فه‌رمایشتی خوا: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ} الحجرات -13-، واته ئه‌ی خه‌ڵكینه! ئێمه ئێوه‌مان له‌نێرو مێیه‌ك وهدیهێناوهو گێڕاومانن به‌چه‌ند نه‌ته‌وه‌و هۆزێك تاكو پێك ئاشنابن، بێگومان به‌ڕێزترتان له‌لای خوا پاریزكارترتانه، به‌ڕاستی خوا زانای شاره‌زایه. چونكه به‌پێی ئه‌م ئایه‌ته هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان (الشعوب) كه بهتێكڕایان مرۆڤایه‌تیی پێكدێنن، خوا وه‌ك یه‌ك كردوونی به‌نه‌ته‌وه‌و له نه‌ته‌وه‌بووندا یه‌كسانن،
نووسینی : فوئاد زیندانی – بەشی دووەم
ڕۆژئاوای کوردستان شۆڕش و دەرفەتەکان و ئابڵوقەی ئابووری و ڕووبەڕوبوونەوەکان
لێرەدا پێویستە بگەڕێینەوە بۆ سەرەتای دەستپێکردنی کێشەکان لەشاری سەرێکانی بۆ ئەوەی ڕایگشتی زیاتر ئاشنابێ بە بارودۆخەکە . لەبەرواری ٢٠١٢/١١/٨ کاتژمیر یەکی شەو هێزەکانی نوسڕە و سوپای سوریای ئازاد و هەندێک عەرەبی ناوچەکە هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی ڕژێمی بەعسی سوریا لەسەرێکانی ، ئەو کاتە ڕژێم لەسەرێکانی نەمابوو ، تەنیا بنکەیەکی مابوو بەناوی ئاسایشی سەربازی (امن العسکري)، کاتێک هێرش کرایە سەر ئەو بنکەیە ، ئاسایشەکانی سەربازی ڕژێم ماوەی ٧٢ کاتژمیر بەرگریانکرد لەکۆتاییدا هەموویان کوژران تەنیا یەکێکیان بەبرینداری مایەوە دواتر دەستبەسەرکرا و بردیان . دوای ئەوەی ڕژێم نەما ئیسلامیەکان دەستیانکرد بە تۆقاندنی خەڵک ، بەژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمۆبیل بەناو شارەکەدا دەسوڕانەوە و هاواریاندەکرد ئەڵاهوئەکبەر ، دواتر لیستێکیان لە بنکەی ئاسایشی سەربازی ڕژێم
ئیبڕاهیم لاجانی
چەند قسەیەکی پێویست: مێژووی سزای ئیعدام بە ئەندازەی مێژووی خودی مرۆڤ کۆنە. هەر لەو ڕۆژەوە کە مرۆڤ ئاگری دۆزیەوە، ئەوەش فێربوو کە چۆن هاوڕەگەزی نەیار و موخالیفی خۆی بسوتێنێ. کاتێکیش کە لە گیاوگوڵ و خوری، گوریس و پەتکی درووستکرد، بۆ لە قەنارەدان و هەڵواسینی هاوچەشنی خۆی بە کاری هێنا. ئەو کاتەش کە ئاسنی دۆزیەوە، هەوەڵین کاری ئەوەبوو کە بۆ هەڵبڕینی گەرووی هاونەوعی خۆی تیغ و چەقۆی لێ درووستکا. سەرەنجام لە سەردەمی باڕووتدا، مرۆڤ فێربوو کە بەڕیز داری ئیعدام بچەقێنێ، بۆ ئەوەی سینگی ئەو کەسانە کە بە ئیعدام مەحکووم کراون لە دارەکان شەتەکدراون، بداتە بەر دەسڕێژی گولـلە. مێژووی مرۆڤ لە ڕەوتی چوونە پێشی خۆی دا گەیشتۆتە جێگایەک کە ئێستا خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی سزای ئیعدامە. چۆن داخوازی هەڵوەشاندنەوەی کۆیلەتی هەڵوەشاندنەوەی ئاپارتاید بە ئاکام گەیشت و ئێستا دەبینین هەم کۆیلەتی و هەم ئاپارتاید
نووسینی : فوئاد زیندانی
بەشی یەکەم
دوای چەندین دەیەی حوکمی ڕژێمی بەعسی لەسوریا و کوردستانی ڕۆژئاوا ، دوای دەستپێکردنی شۆڕشی گەلانی سوریا لەدژی ڕژێمی ئەسەد ، بۆجاری یەکەمە کوردستانی ڕۆژئاوا ڕزگاری ببێ و بەرگی ئازادی بپۆشی و لەسایەی بەڕێوبەرایەتیەکی کوردستانی گەلانی کوردستانی ڕۆژئاوا بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانەی پڕ لەئازادی سیاسی و کۆمەڵایەتی پێکەوەژیان هەڵبژێرن و بەشداری بەڕێوبەرایەتی خودی ( الادارة الذاتیة ) ببن . بۆ بەدەستهێنای وێنەیەکی ڕاستەقینە و ئاشنابوون لەنزیکەوە لەسەر بارودۆخی سیاسی و ئابووری کۆمەڵایەتی ڕۆژئاوای کوردستان دێلیگاسیۆنی ئینتەرناسیونال سەردانی کوردستانی ڕۆژئاوای کرد ، لەم ڕێپۆرتاژەدا تیشک دەخرێتە سەر شێوازی شۆڕش و ئابڵوقەی ئابووری و دروستکردنی دیواری شەرم و کاردانەوەکان و کۆچبەربوون و بارودۆخی شەڕ و ڕۆڵ و فاکتەرە سەرکیەکانی بەردەوامبوونی ئەو شەڕە و هەڵوێستی ووڵاتانی ناوچەکە و پارتە سیاسیەکانی ناوخۆی کوردستانی ڕۆژئاوا و ئۆپۆزیسیۆنی سوریا .
هێمن عەبدوڵڵا
ئەو ناتەباییەی بەمدواییانە لەنێوان پەکەکە و پارتیدا هەستی پێدەکرێت، نە خەڵکی کوردستان پێویستی پێیەتی نە ئەو دوو حیزبەش. کوردستانێک کە تێیدا پارتی و PKK تەبابن، بۆ هەردوولایان پڕقازانجترە لەوەی شیر و تیر لێک بسوون و داری ژێر پێی خۆیان ببڕنەوە. کێشەی PKK و پارتی تەنیا لەسەر براگەورایەتی نییە، بەڵکو لەسەر بچووک بیرکردنەوەشیانە دەربارەی یەکدی و خۆیان. ئەو بچووک بیرکردنەوەیەش لە کەیسی رۆژئاوای کوردستان‌دا رەنگیداوەتەوە. نە ئەو سیاسەتی سفر تۆلێرانسەی PKK لەو بەشەی کوردستان‌دا بەرامبەر پارتەکانی دیکە پەیڕەوی دەکات راستە، نە سیاسەتی دەست لەپشتدانی وردە حیزبۆکەی هوتێلنشینیش راستە کە پارتی سەبارەت بە رۆژئاوا پشتی پێدەبەستێت. هەرچەندە PYD ئێستا بەهێزترین حیزبی رۆژئاوای کوردستانە، بەڵام ناتوانێ لە ساڵی ٢٠١٣دا سیستمێکی تاکڕەوانە دابمەزرێنێت و گەرەنتیی مانەوەشی بکات بۆ درێژمەودا. هاوکات پارتیش ناتوانێت تاسەر خۆی لەو بەهێزییەی PYD نەبان بکات و مامەڵەی لەگەڵدا نەکات.
هێشوو ئیبراهیم و رێبین عه‌بدولڕه‌حمان
چه‌مکی دیپلۆماسی له سه‌رده‌می كۆن‌و نوێ‌و رۆڵی له رووداوه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا پوخته‌ی باس
چه‌مکی دیبلۆماسی گرنگیه‌كی ته‌واوی له لێكنزیكردنه‌وه‌ی دیدو بۆچوون‌و به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌كاندا هه‌یه‌و رێگر ده‌بێـت له‌وه‌ی پێكدادان له نێوان خاوه‌نی به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌كاندا روو بدات. ئیدی ئه‌و جیاوازییانه ئایدۆلۆجی‌و سیاسی‌و کۆمهڵایهتیو کلتووری بن، یان به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری بن، یاخود ئایینی‌و ئایینزایی بن. هه‌ر چه‌نده چه‌ندین ناكۆكی‌و شه‌ڕو ململانێی خوێناوی له سه‌ر ئه‌م جیاوازییانه له جیهاندا روویان داوه، به‌ڵام ناشتوانرێـت بنبڕ بكرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌كان له نێوان وڵاتان خۆیاندا به ئاڕاسته‌ی هێڵی رووبه‌ڕوودا ده‌ڕۆن، له كۆتایی خاڵدا ده‌گه‌نه ئاستی پێكدادان. هه‌ندێك جار به پڕۆسه‌ی دیپلۆماسی ده‌توانرێت ئاستێك بۆ ململانێیه‌كان دابنرێت. ده‌کرێت سه‌ده‌ی بیسته‌م به سه‌ده‌ی رووداوه گه‌وره‌كان ناوزه‌ند بكرێت، له‌به‌ر
براییم شه وقی/ بنه‌ماڵه‌ی زمان
دوا توێژینه‌وه‌ی زمان‌ناسی له بارەی زمانی كوردییه‌وه نیشانی داوه، كه له‌گه‌ڵ زمانی فارسی‌و بهلووچیو پهشتوودا پەیوەندیی خوشكایهتییان هه‌یه‌و ئه‌م زمانانه خێزانی (لقی) زمانه ئێرانییه‌كانن، ئەویش له ده‌سته‌ی زمانیی هیندۆ ــ ئێرانییەو سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی زمانیی هه‌ره گه‌وره‌ی هیندۆ ــ ئهوروپایییه. له‌م وتاره‌دا سه‌باره‌ت به بنه‌ماڵه‌ی زمان‌و ناساندنی چه‌ند بنهماڵەی زمان‌و جێگا‌و شوێنی جوگرافییه‌وه ده‌دوێین. له كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ی زایینی‌دا له ئه‌وروپا خوێندکارانی زمانیان فێری لێكۆڵینه‌وه‌ی زمانێكی‌تر وه‌ك سانسكریت ده‌كرد، ئه‌م زمانه زۆر پێشتر له سه‌رده‌می عیسا (مه‌سیح) له هندستان قسه‌ی پێده‌كرا. شیكردنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی هندییه‌كانی كه‌ونارا له باره‌ی زمانی سانسكریتهوه گه‌لێك له وێكچوونهكانی ئه‌م زمانەو یۆنانی‌و لاتینی ئاشكراكرد. زانایانی ئه‌وروپا له توێژینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی زمان ده‌ستیان ههڵگرتو به كه‌ڵك وه‌رگرتن له سێ زمانی سانسكریت، یۆنانی‌و لاتین روویان كرده خوێندنەوەی
ئارام مودەریسی
دیالۆگ چەمکێکی تازە و نامۆ نییە بۆ بزووتنەوەی کورد بە گشتی و بۆ جووڵانەوەی کوردی رۆژهەڵات بەتایبەتی.ئەگەر واز لە مێژووی کۆنیش بێنین ئەزموونی دیالۆگ بۆ چارەسەری کێشەی نەتەوەیمان لانی کەم لە ماوەی هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی‌دا،مێژوویەکی زیاتر لە سێ دەیەی هەیە و ئەگەریش هیچ دەسکەوتێکی بۆمان نەبووبێ لانیکەم زۆر دەرس و ئەزموونی پێبەخشیوین.فێری ئەوەی کردووین "بۆ"،"کەی"و"چۆن" بچینە مەیدانی دانووستان و دیالۆگ.ئەزموونی خەبات، گەلی کوردی فێری ئەوە کردووە کە کۆمەڵێک پرەنەسیپ بۆ ئەگەری دەسپێکردن یان ملکەچکردنی بۆ "دیالۆگ" دیاری بکا و هەمیشەش پێی پابەند بێ.ئەوە بێجگە لە خوێندنەوەی هەلومەرج و کەش و هەوای سیاسی و کۆمەڵایەتی و هاوسەنگیی هێز بۆ وەها پرسێک. بزووتنەوەی گەلی کورد لە رۆژهەڵات لە پێناو دەستەبەر کردنی مافەکانیدا بە گشتی بزووتنەوەیەکی ئاشتیخواز بووە.هەمیشە خوازیاری دیالۆگ و دۆزینەوەی رێکارە
ئاریتما موحەممەدی
"سەرکەوتنی نەتەوەی کورد لەڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەواتای نووسینەوەی مێژووی ئەو ناوچەیە بەشێوازێکی نوێ و درووست و گەڕانەوە بەدۆخی ئاسایی ١٢ هەزار ساڵی ڕابردووی خۆی". ئاریتما موحەممەدی/ کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەو حوکوومەتانەی کە لەمێژووی ئەو وڵاتەدا دەسەڵاتیان بەسەر نەتەوەی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان‌دا سەپاندووە، هەمیشە بەدوور لەهەر چەشنە لەبەر چاو گرتنێکی مافی مرۆڤایەتی دەسەڵاتی خۆیان بەسەر نەتەوەی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان‌دا زاڵ کردووەو بەهەموو شێوەیەک هەوڵیان داوە کە هێزو ورەی ئەو نەتەوەیە تێک بشکێنن و ڕێگا بۆ شۆردنەوەی ناسنامەو کولتووری نەتەوەیی ئەو نەتەوەیە خۆش بکەن. بۆ بەجێگەیاندنی ئەو پڕۆژەیەش لەهەموو کەرەستەو سیاسەت و تاکتیکێکی سیاسی، سەربازی، ئابووری و کۆمەڵایەتی کەڵکیان وەرگرتووە. دەیان ساڵ لەدژی
ڕێبوار ئەحمەدزادە
هێدی هێدی شەوی تاریک وئەنگوستە چاو کۆتایی پێ دێت و ڕوناکی بەرەبەیانی جێگاکەی دەگرێتەوە و منیش لەگەڵ هەموو شتێک گیرۆدە و دەست بە یەخەم. ماوەیەکی دورودرێژە بۆ خەوێکی ئارام دەجەنگم. بیروهۆشم گیرۆدەی مرۆڤایەتیەکە کە فرۆشتویانە. بەدوای چارەسەری دا دەگەڕێم. دەبێ بجەنگم و بنوسم. لەبارەی شارێکەوە بنوسم کە سەردەمانێک سروشتە جوانەکەی نیشانەو هێمای ئەو بو، بەڵام مەخابن ئێستاکە شیشە (جۆرێک ماددەی هۆشبەر) جێگای ئەوی گرتۆتەوە. لە بارەی خەڵکانێکی پاک و جوامێر و مێرخاس و سادەبنووسم کە هەندێک "مرۆڤی" دەغەڵ و چلکاوخۆر و خۆ فرۆش ناو و ڕەسەنایەتیەکەیانیانی پەڵەدار کردوە. دەمهەوێ لەسەر میلیاردێرەکانی ئەمڕۆی شارەکەم و ئەو کەسانەی کە ڕێزیان لێ دەگرن،بنوسم. دەمهەوێ لەسەر حەب و شیشە و ماددە هۆشبەرەکان بنوسم. لەسەر ئەو کەسانەی کە سات و سەودا بە مرۆڤایەتی و خودا و بەها پیرۆزەکانیشەوە دەکەن,بنووسم.
هیوا جەمال