ڕێناس جاف
مێژووی مرۆڤایه‌تی به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی، گه‌لێک کاره‌سات و ڕووداوی دڵهه‌ژێن و تاڵی به‌خۆوه بینیوه.په‌ڕتووک و کتێبه مێژووییه‌کان ئه‌مه‌مان پێ ده‌ڵێن .به‌ڵام مه‌رگه‌بارانه‌که‌ی "هه‌ڵه‌بجه" ،یه‌کێکه له تاڵترین مه‌رگه‌ساته‌کانی مێژووی مرۆڤایه‌تی و په‌ڵه‌یه‌کی بۆر و هه‌ره ڕه‌شه به‌نێوچاوانی ڕژێمی له‌ناوچووی به‌عسی سه‌ددامه‌وه و ئه‌و تاوانه دژه مرۆییه بۆ هه‌میشه‌ی دیرۆک نه‌خشی سه‌ر ڕووپه‌ڕی کتێبی مێژوو ده‌مێنێته‌وه.ڕۆژی 16ی سێی ساڵی 1988ی زایینی بێگومان یه‌کێکه له ڕۆژه هه‌ره ڕه‌شه‌کان بۆ گه‌لی کورد و بگره یه‌ک له دڵته‌زێنترین مه‌رگه‌ساته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌میش تێیدا ڕووی دا. به‌و ڕۆژه ڕه‌شه ڕژێمی ناپاکی به‌عس به 50 فڕۆکه‌ی جه‌نگیی و 4 بۆمبی 500 کیلۆییه‌وه شاری "هه‌ڵه‌بجه"ی کیمیاباران کرد و بارانی مه‌رگی به‌سه‌ر مرۆ و دار و به‌ردی ده‌ڤه‌ره‌که‌ی شاره‌زووردا داباراند که هه‌ر ده‌ستبه‌جێ پتر له 5هه‌زار مرۆی بێ تاوان به‌ده‌م بۆمبه کوشنده‌کانی سه‌رده‌مه‌وه په‌ڕی گیانیان هه‌ڵوه‌ری و به هه‌زارانیش بریندار بوون که هێشتا پاش تێپه‌ڕینی 25ساڵان، به‌رکه‌وتووانی چه‌که کیمیاییه‌کان به ده‌س ئازاره‌کانی ئه‌و چه‌شنه چه‌کانه‌وه ناڵانن و هه‌ر ساڵه و ده‌یان که‌سی