نووسهر : ئۆزوالد دیكرۆ
وهرگێڕ : تاریق كارێزی
سەبارەت بە گوزارشتی فەلسەفەی زمان، بە لای كەمەوە دوو واتای مومكین هەن. دەكرێ یەكەمیان بە فەلسەفەیەك لەبارەی زمانەوە گرێ درا بێت، واتە بە توێژینەوەیەكی دەرەكی، وای دادەنێت كە زمان بابەتێكی پێشتر زاندراوە، بە دوای پەیوەندیی ئەو (واتە زمان) بە بابەتی دیكەی، بە لای كەمەوە لە سەرەتای ڵكۆڵینەوەكەدا، جودا لە خۆی دەكۆڵێتەوە. بۆ نموونە ئێمە لەبارەی پەیوەندیی نێوان هزر و زمانەوە دەپرسین (ئایا یەكیان وەپێش ئەوی دیكەیان كەوتووە؟ چۆن كارلێك دەكەن؟) جا بەم جۆرە رەوتێكی ئایدیالیست لە فەلسەفەی فەرەنسیدا، لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ویستی روونی بكاتەوە، كە گەڵاڵە بوونی واتا لە نێو پەیڤی داڕشتەدا، یەكێكە لە هۆیەكانی تەفرە خواردنی جەوهەرییانەی باوەڕ هێنان بە هەبوونی شتانی پێشتر پێدراو و حاڵەتی چەسپاو.