فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 سه‌ڵاح حه‌سه‌ن پاڵه‌وانselahhasanpalawan

تەنیا لە کاتی نووسیندا نووسراوی ئازاد دەخوڵقێ; خولیای نووسین، ئەو حەزەیە پاڵ بە ناخەوە دەنێ، شتەکانی نێو چاو و گوێ و دڵت بخەیتە سەر کاغەز، لە وشەی هەواییەوە بۆ رەشی سەر پەڕاو، دابەزینی حەز و مەبەستەکان بۆ سەر کاغەز، تۆمارکردنێکە مێژووی خاوەنەکەی لەگەڵ خۆیدا دەبا و بۆ هەمیشە وەک مۆرکێ بە نووسەرەوە دەنووسێ. بۆیە ئەوەی غەدر بە قەڵەم و بیر دەکات، ئەو پەنجانە نین شتەکان دەنووسنەوە، ئەو مێشک و چاو و زمانانەن شتەکان لە فەزایەکی رووتەوە دەکەن بە نووسین. ئەوەی خیانەت و ئەمەکداری دەنوێنێ پەڕاو نییە، پێنووس نییە بگرە خاوەنەکەیەتی بۆیە پەڕاو غایەن نییە. ئەمە سەرەتای دەنگهەڵبڕینی نووسەر (رەزا بەراهەنی)یە لەمەڕ نووسین و پێمان دەڵێ هیچ شتێ لە پەڕاو مەشارەوە، ئەوەی بە زەینتدا رادەبورێ بیخەرە سەر پەڕاو، ژیانی تۆ هەر ئەوەیە ئازادانە بە زەینتدا تێپەڕیوە، هیچ کەس لە خۆت زیاتر مێژووی تۆ نییە و هیچ مێژوویەکیش غەیری مێژووی تایبەتی تۆ بوونی نییە. ئەمە یەکێکە لەو رستە جوانانەی بەراهەنی بە گوێماندا دەیچرپێنێ. ئەم زاتە لە نووسەر و رەخنەگرە ناسراوەکانی ئێرانە، دەیان  کتێبێ لە بوارە جیاجیاکانی ئەدەب و بیردا نووسیوە، هەروەها یەکێکە لە رەخنەگرە باشەکانی ئێران و لە کتێبی 'زێڕ لە مسدا' توانا هونەرییەکانی ئەم نووسەرەمان بۆ دەردەکەوێ.


کاتێ بەراهەنی دەڵێ: 'تەنیا لە کاتی نووسیندا نووسراوی ئازاد دەخوڵقێ' دەیەوێ بڵێ ژیان هەر ئەوەیە لەگەڵ کاغەزدا وەگەردەکەوێ.
زۆربەی ئەو نووسراوانەی پێوەندییان بە بیری داهێنانەوە هەیە لای بەراهەنی رەنگێکی تر وەردەگرن، ئەو رەنگانەی بۆ بڕێکی زۆر لە خوێنەران تام و چێژێکی تریان هەیە و لە بەرگێکی نوێتردا دەردەکەون. مەرج نییە هەرچی کاغەزە لەبەر چاوی نووسەردا ببێتە جەلاد. نووسین ئازارمان دەدات، تا خوێنی داهێنانمان لێ دەرهێنێ، بەڵام ئەوەی بەراهەنی مەبەستێتێ، روویەکی تری ئەو راستییەیە کە شتەکان هەمیشە پێکەوە هەڵناکەن و دەبێ ئازارێ بقەومێ تا دەنگێ بێتە ئاراوە.


لە راستیدا نووسراوەکانی بەراهەنی دەربڕی راستییەکن باس لەوە دەکەن کە نووسین تەنیا نووسین نییە، ئەو دەڵێ نووسین خولیایە، ئەگەر ئەو خولیایە لە ئارادا نەبێ ئەوە داهێنان دروست نابێ.  بۆیە بەراهەنی لە کتێبی (خولیای نووسین)دا لە سێ تەوەرەوە کار دەکات، یەکەم ئازادی لە نووسین، دووەم ئازادی لە زماندا، پاشان قسەکردن لەسەر مەرگ و نووسین

.
لەم کتێبەدا بەراهەنی گوڕ و تینی نووسەر تاقی دەکاتەوە، بۆیە رای دەگەیەنێ کە نووسەر دەبێ لەگەڵ خۆیدا راستگۆ بێ، دەبێ لەگەڵ قەڵەمەکەیدا راستگۆ بێ، ئەگەر نەتوانێ وا بێ، باشترە قەڵەمەکەی بشکێنێ، نووسین کەسی پووچی ناوێ، نووسین قارەمانی دەوێ. ئەو دەڵێ ژیانی نووسەر تەنیا ئەوەیە کە بە زەینیدا دێ، بۆیە داوایان لێ دەکات، شتەکانی زەینمان نەشارینەوە و بیخەینە سەر کاغەز. بەراهەنی بڕوای بە گەڕان بەدوای راستیدایە، بۆیە ئەو گەڕانە بە شەڕێ دەزانێ، بۆ ئەنجامدانی ئەو شەڕەش شەڕگەیەکی پێویستە، کاتێ رای دەگەیەنێ کە شەڕگەیەک بە غەیری شەڕگەی گەڕان بەدوای ئازادی و دۆزینەوەی ئازادیی ناخ بوونی نییە، تێدەگا کە چی دەڵێ.


دەبێ نووسەر بڵێ من دەڕۆم رەگوڕیشەی راستی دەدۆزمەوە. ئەو بڕوای بەوە نییە نووسەران بۆ دوو بەش دابەش ببن، نووسەری رەشبین و گەشبین. نووسەر کە دەست دەداتە قەڵەم دەکرێ لە ساتێکەوە بۆ ساتێکی تر گۆڕانی بەسەردا بێ، هەریەک لە ئێمە کە دەستی داوەتە پیشەی بیرکردنەوە و نووسین، ئەگەری گەورەمان تێدایە لە چرکەیەک بۆ چرکەیەکی تر گۆڕانی گەورەمان بەسەردا بێ، لە ڕەشبینێکەوە ببین بە گەشبین، یان بەپێچەوانەوە. ئەو دەڵێ هیچ نووسەرێ مافی ئەوەی نییە خۆی وا نیشان بدات کە کەسێکە لەسەر حەقە، ئەو دەبێ خۆی لەو کاتەدا کە بە لیتەی تاواندا رۆ دەچێ، کاتێ خۆی لە داوێنپیسی وەردەدا، کاتێ کە بەرەو تاوان دەڕوا، لە یەک کاتدا کە چەقۆی لەسەر مل دادەنرێ، یان چەقۆ دەخاتە سەر ملی کەسێکی تر، دەبێ هەموو ئەمانە وەک ئاوێنە نیشان بدات. نابێ نێرسیسیەتی خۆی گەورە بکات و خۆی بەو راستە رێگایە بزانێ کە هەرگیز لۆفەی تێناکەوێ. نووسەری راستەقینە بۆ ئەوە کار دەکات تا کتێب بنووسێ، بەڵام بەراهەنی پێی وایە ئەوە نووسەر نییە کە چارەنووسی کتێب دیاری دەکات، بەپێچەوانەوە چارەنووسی نووسەر بەدەست کتێبە. ئەو لە کاتی نووسیندا بۆی دەردەکەوێ کە چ جۆرە مرۆڤێکە. بەر لە نووسین ژیانێکی فشە و پڕوپووچی هەبووە.


کتێب نووسەر دەدۆزێتەوە. لە بەشی دووەمی ئەم کتێبە کە باس لە زمانی ئازاد دەکات، پێمان دەڵێ زمان کەرەسە نییە. تەنانەت ئامانجیش نییە. بەڵکو زمان کفن و مەرگە بۆ نووسەر. مەرگێکی بەئەسپایی. نووسەر لە زماندا لەنێو دەچێ و دەگۆڕێ و پاشان جارێکی تر لە زماندا زیندوو دەبێتەوە و بەشێوەیەکی تر لەدایک دەبێ. زمان دەکرێ تۆمارکەرێ بێ، بۆ ئەوەی پاش هەر ئاشکرابوونی تاوانێ رووبەڕووی تاوانکار بکرێتەوە، زمان دەکرێ ئاوێنە بێ بتوانێ راستییەکان دەربخات. بەڵام رەخنەی گەورەی ئەو لە زمان ئەوەیە کە زمانەکان بەگشتی داڕێژراون و زمانی راستەقینە نین، بۆیە دەبێ زمان بە زەویدا بچێتە خوارێ و چڵک و پۆخڵیەکانی ژیان قبووڵ بکات، تا تێبگات ژیان تەنیا لە پاکییەکاندا خۆی نابینێتەوە. وشە بۆ ئەوەی زیندوو بێ دەبێ هەرچی هەڵچوونەکانی ناخە پڕ بەدڵ دەریببڕێ. دەبێ وشە بتوانێ بچێتە پێشێ، لە هەموو جۆرە رووداوەکاندا شان بداتە بەری، لە ناخۆشی و سەختیەکاندا، رەزا بەراهەنی دەیەوێ بڵێ نووسەری راستەقینە ئەو کەسەیە وشەکان لە قوڕگی خۆی و لەدڵی خۆیدا حەشار نادات، بگرە پڕ بەدڵ هاوار دەکات تا حەقیقەت بڵێ.


دەبێ نووسەر خولیای جیهانێ بێ کە وەفاداری تێدا بێ و ئەو وەفایەش بە جوانترین شێوە دەرببڕێ. لە نووسین و مەرگدا نووسەر باس لە چەند تێرمێکی گرنگ دەکات، ئەو تێرمانە کەم تا زۆر پێوەندییان بە یەکترییەوە هەیە، وەک (دڵەڕاوکێ، رەوشت، ئەدەبیاتی راست، تێکستی مردوو، رۆحی زیندووی وشە، مەترسی). هەرچەندە بەراهەنی نووسەرێ بوو باوەڕی تەواوی بە ئامادەبوونی دڵەڕاوکێ بوو، لە هەمان کاتدا جەخت لەسەر ئەوە دەکات کە دڵەڕاوکێی نووسەر لە ئەنجامی کۆمەڵێ گرفتدا دروست نابێ، بەڵکو دڵەڕاوکێ لە هەموو شوێن و شتێکدایە.


٢٣/١٢/٢٠١٣

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان