عەبدولڕەحمان سدیق
عەبدولڕەحمان سدیق
هیوا جەمال
ئا: شۆڕش گوڵكار
رۆژێك كە لاوێكی توونسی بە نێوی"موحەمەد بوعەزیز" خۆی لە پێناو دابین بوونی دادپەروەری دەسوتێنێ قەت بیری لەوە نەدەكردەوە كە ئەم كارەی وی ببێتە دەستپێكی گۆڕانێكی مەزن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.كە وڵاتانی تونس و میسر و یەمەن و سووریە و ئۆردۆن و تەنانەت عەرەبستان و بەحرەینیش بگرێتەوە بۆیە وادیارە كە هەنووكە لاوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە پێكهێنەری زۆربەی حەشیمەتی ئەم ناوچەیەن تازە راچەڵەكاون و هەستیان بە هێزی كاریگەری خۆیان كردووە و بۆیە خۆازیاری مافە زەوتكراوەكانیان و كۆمەڵگایەكی نوێن بە پێكهاتەیەكی سیاسی كۆمەڵایەتی نوێیەوە. ئەم رەوتە یان باشترە بڵێین ئەم بزاڤە كە لاوان دەستیان پێ كرد بە "صورە الشباب" ناوبانگی دەركرد واتە شۆڕشی لاوان، ئەمەش وای كرد كە تەواوی ناوەندە
سەعید سەنەندەجی
ئەوڕۆ ٣١ی خەرمانانی ٢٧١٣ی کوردی (٢٢/٠٩/٢٠١٣) یەکەم ڕۆژی دەسپێکی قوتابخانەکانە لە ئێران. نزیک بە یەک ملوێن و دووسەد هەزار مناڵ بۆ یەکەم جار دەچنە قوتابخانە کە زیاتر لە نیوەی ئەم مناڵانە لەمڕۆ بەولاوە دەبێ بە زۆرەملێ بە زمانێک بخوێنن کە زمانی دایکیان نییە و لەگەڵ ئەم زمانە هیچ ئاشناییەکیان نییە. دوێنێ بەرپرسی وەزارەتی فێرکردن و پەروەردەی ئێران ڕایگەیاند: ئەوساڵ بە ١٢ ملوێن و سێسەد هەزار خوێندکار و هەروەها یەک ملوێن و سی هەزار مامۆستا و بەڕێوەبەرەوە پێشوازی لە ساڵی خوێندنی ٩٢ بۆ ٩٣ی (کۆچیی خۆری) دەکەین. ئەو هەروەها وتی کە ژمارەی خوێندکارانی پۆلی یەکەمی ئەوساڵ ٣٠ هەزار کەس لەچاو ساڵی پێشوو زیادی کردووە و دەگاتە یەک ملوێن و سێسەد هەزار کەس. بەپێی ژمارەی خەڵکی نەتەوەکانی نیشتەجێی ئێران دەکرێ بەراوردی بکەین کە زیاتر لە دوو لەسەر سێی
جەمال نەجاری
ستراتێژی و تیئۆرییەکان بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان و دابینکردنی ژیانێکی ئاشتیانە لە نێوان نەتەوەکانی کورد و ئازەری لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژاوادا*
قوتابخانەی ئێرانی بۆ چارەسەی ناکۆکییەکان و ئاشتی ناوەندی ئەدیانی جیهان، دیپلۆماسی و چارەسەی ناکۆکییەکان/ زانکۆی جۆرج میسون- ئەمریکا
پێشەکی:
پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا یەکێک لە پارێزگا پڕ لە کێشە و ناکۆکییەکانی ئێران بووە و هەیە، لەم پارێزگایەدا نەتەوەکانی کورد و ئازەری و ئاشووری و دینەکانی ئیسلام و مەسیحییەت و مەزهەبەکانی شیعە و سوننە و زمانەکانی کوردی و ئازەری و ئەرمەنی و ئاشووری بوونەتە هۆی درووستبوونی ناکۆکییە سیاسیی و کلتووری و مەزهەبییەکان
رێبوار کەریم وەلی
فلادیمێر پۆتین
ڕوداوه‌كانی ئه‌م دواییه له‌باره‌ی سوریاوه وایان لێكردم كه ڕاسته‌وخۆ قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌مریكا‌و سه‌ركرده سیاسیه‌كانیان بكه‌م. گرنگه كه كارێكی له‌و شێوه بكرێت له‌كاتی په‌یوه‌ندی ناته‌واوی نێوان هه‌ر دوو كۆمه‌ڵگاكه. په‌یوه‌ندی نێوان ئێمه به چه‌ندین قۆناغی جیاوازدا گوزه‌ری كردووه. ئێمه له جه‌نگی سارددا دژی یه‌ك وه‌ستاین. به‌ڵام هاوكات ئێمه سه‌ردمانێكیش هاوپه‌یمان بووین‌و نازیه‌كانمان پێكه‌وه شكست پێهێنا. ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی گه‌ردونی – نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان – ئه‌وكاته دامه‌زرێنرا تا ڕێگری له‌دووباره بوونه‌وه‌ی وه‌ها داڕوخانێك بكات. دامه‌زرێنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌وه گه‌ییشتبوون كه بڕیاره‌كانی جه‌نگ و ئاشتی ته‌نها به ڕه‌زامه‌ندی بدرێن، هه‌ر بۆیه به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مریكا بڕیاری ڤیتۆ له لایه‌ن ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش خزێنرایه نێو ڕێكه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. به‌رفراوانی دانایی ئه‌و بڕیاره‌ش
حسێن نازدار
26ی خه‌رمانانی ساڵی 1371ی هه‌تاوی (به‌رامبه‌ر به 17ی سێپتامبری 1992ی زایینی) له لایه‌ن تێرۆریسته جینایه‌تکاره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران،کاک دکتۆر سه‌عید شه‌ره‌فکه‌ندی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کاک فه‌تاح عه‌بدولی ئه‌ندامی ک. ناوندی و نوێنه‌ری حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و کاک هومایون ئه‌رده‌ڵان نوێنه‌ری حیزب له وڵاتی ئاڵمان و کاک نوری دێهکوردی تێکۆشه‌ری ئازادیخوازی ئێرانی و دۆستی دێرینی حیزب له رێستۆرانی میکۆنووسی شاری بڕلینی ئاڵمان شه‌هید کران. شه‌هید بوونی د. سه‌عید شه‌ره‌فکه‌ندی ئه‌گه‌ر له لایه‌ک خه‌سارێکی گه‌وره‌و زه‌برێکی کاریگه‌ر بوو که له بزوتنه‌وه‌ی میللی_دیموکراتیکی گه‌لی کورد به گشتی و حیزبی دێموکرات به تایبه‌تی که‌وت، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه خه‌سارێکی مه‌زن بوو که له بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه و ئازادیخوازانه‌ی گه‌لانی سه‌رانسه‌ری ئێران که‌وت.
عەبدولڕەحمان سدیق
ئاسۆ محەممەد
عەبدولڕەحمان سدیق
ولادیمێر ڤان ویڵخنبێرخ
عەبدولڕەحمان سدیق
ئاوات قوره‌یشی
ئاراسته‌ی رووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌و دۆخی كورد به گشتی جۆرێكه كه كۆمه‌ڵێك ده‌رفه‌ت بۆ كۆماری ئیسلامی هاتووه‌ته ئاراوه. كۆماری ئیسلامی له‌وانه‌یه‌و ئه‌گه‌ر رووداوه‌كان هه‌ر به‌م ئاراسته‌ی ئێستادا بڕۆن، زیاترین قازانجی له مه‌سه‌له‌ی كورد ده‌سكه‌وێت. له حاڵێكدا كه ئه‌م قازانجانه به هیچ شێوه‌یه‌ك كوردی رۆژهه‌ڵات و ویست و داواكانی ناگرێته‌وه. بۆیه بزووتنه‌وه‌ی كورد له كوردستانی رۆژهه‌ڵات، پتر له هه‌میشه له ژێر گوشار و مه‌ترسیدایه. نه‌گۆڕ مانه‌وه‌ی دۆخی ئاڵۆزی سورییه و هه‌رچی به‌هێزتر بوونی حكومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق به باڵاده‌ستی هێزی شێعه و هاوپه‌یمانی كۆماری ئیسلامی و گه‌لێك فاكتۆری دیكه له باڵانسی
حوسێن نازدار
مه‌به‌ست له هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دێمۆکراتیک
سته‌مێکی گه‌وره که دیکتاتۆره‌کان له هاونیشتمانیانی خۆیانی ده‌که‌ن، ئه‌وه‌یه که رێگه‌ی به‌شداریی ئازادانه له هه‌ڵبژاردن‌و بڕیاردان له چاره‌نووسی خۆیانیان لێده‌به‌ستندیکتاتۆره‌کان به مه‌به‌ستی داپۆشینی سیمای دزێو و دژی ئینسانی خۆیان‌و به هه‌میشه‌یی کردنی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان، جاروبار جلوبه‌رگی دێمۆکراسی له‌به‌ر ده‌که‌ن و هه‌ڵبژاردنی ساخته‌یی و کارتۆنی رێک ده‌خه‌ن و کایه به هه‌ست و سۆزی خه‌ڵک ده‌که‌ن، له حاڵێکدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتیان دیاریکراو نییه به شێوه‌یه‌کی راسته‌قینه ده‌ره‌تان به خه‌ڵک ناده‌ن که‌له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دێمۆکراتیک و بێ توندوتیژی، هه‌م له دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیان ده‌ستیان هه‌بێ و هه‌م ئه‌و ئاڵوگۆڕه که ده‌یانهه‌وێ به‌دی بێنن. له