ئەمرۆ ٢٦ی سەرماوەز، ٦٨ سال بەسەر هەلکردن و شەکاوەراگرتنی ئالای کوردستان، وەک رەمزی سەرکەۆتن و دەستخستنی سەروەری سیاسی نەتەوەییمان، لە شکلی کۆماری کوردستان‌دا تێپەر دەبێ، لە ماوەیەی ئەم ٦٨سالە و دوابەدوای نەمانی کۆماری کوردستان وەک ئەمرێکی واقیع و سەروەریسازی قۆناغی رزگاری نەتەوەیاتیمان، مێژوویی ژیان و مەکۆی حەوانەوە، و بەردەوامی و بەرقەراری کۆمار و رەمز و هێماکانی( سرود و ئالا) لە دونیای واقیع را، بەرەۆ عالەمی زەین و بەستێنی خەباتی نەهێنکاری دەرباز دەبێ. بەواتەییکی دیکە دەتوانرێ بگووترێ لەمەر بەردەوامی خەبات و هەبوونی ئیرادەیەکی بەرز و بەهێزی نەتەوەیی، لەپێناۆ دەستخستنی سەروەری سیاسی و نەتەوەیی، کۆمار لە عالەمی زەین و خەیالدا نەک رووخاۆ، بەلکوو زیندوو و بەرقەرار ماوەتەوە، و نەمانی لەسەر عەرزی واقیع‌دا، دەبێ وەک پاشەکشەیەکی تاکتیکی و نەک ئیستراتێژیکی بێتەنرخاندن، هەربۆیەشە لە سایەی کۆماری کوردستان دایە، کە نه‌ته‌وه‌ی كورد خاوه‌نی هەوێنی خەباتی سەروەریسازی و كۆمه‌ڵێك سیما و هێمای ناسراو و چه‌سپاوه. ئاماژه بەۆ هێما، سه‌مبول و ره‌مزانه، وەک دەبینرێت له‌هه‌وێنی په‌یام و رەمزی پێناسەیی بزوتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
یه‌كێك له‌ۆ هێما گرینگ و خاوه‌ن بایخانه، ئاڵای سێ رەنگی کوردستانه. بۆیە كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئاڵای کوردستان و شەکاوەراگرتنی وەک هیمای نەتەوەیه‌ك، كه دوابه‌دوای کۆمار و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی، خاوه‌نی مێژووی خه‌باتێكی دوور ودرێژه، لەئاست پاراستن و بەشەکاوە راگرتنی‌دا، ئەرکێکی نەیەوەیی و كارێكی شیاوه. به‌كارهێنان و شەکاوەراگرتنی ئه‌و ئاڵایه‌و دیاربوونی له‌ژیانی رۆژانه‌دا، له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك كه‌ئیمكانی هه‌یه، كاناڵێكی كارساز و كاریگه‌ر له‌پڕۆسه‌ی نه‌ته‌وه‌سازی به‌ئه‌ژمار دێ.
ئەم دیارده‌یه لەپڕۆسەی کولتووری نه‌ته‌وه‌سازی و هه‌وێنكردنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و زیندووكردنه‌وه‌ی ئامانج و باوه‌ڕه‌كانی كۆمار له‌نێو نه‌ته‌وه‌كه‌مان‌دا، رۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌گێڕێ. بێجگه له‌وه له‌په‌ره‌پێدانی كولتووری وشیاركردنه‌وه‌ی تاك و لاوان، و کۆ و كۆمه‌ڵی، كۆمه‌ڵگای كوردیی بەگشتی، و بە تایبەت له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، ده‌ور و نه‌خشی به‌رچاو ده‌گێڕێ.
له‌ئه‌نجامی شەکاوە راگرتنی ئالای پیروزی کوردستاندایە کە نه‌یار و دۆسته‌كانمان زیاتر و چڕتر له‌گۆڕه‌پانی ژیانی رۆژانه‌دا ده‌بینن و ده‌بیستن، كه‌پرسی كورد پرسی سەروەری سیاسی و شەکاوە راگرتنی ئالای سێ رەنگیەتی. بۆیە لەئاکامدا بەدوور لە ئیرادەی نەیاران و ناحەزان، ئەم پرسە ده‌بێته پرسی رۆژ و هه‌وڵدان بۆ شاردنه‌وه و سه‌ركوتكردنی خوازیارانی هەلکردن و شەکاوەراگرینی ئالای کوردستان، سوودێكی نابێ
هه‌ر بەرز و شه‌کاوه بێ ئاڵای پیرۆزی کوردستان
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان
٢٦ی سەرماوزی ١٣٩٢
17/12/2013