فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

دەیڤد رۆمانۆdavid romano 521279890

رێككەوتنی ئەتۆمی ئەمدواییەی نێوان ئێران و ئەمریكا كاردانەوەی جیاوازی لە جیهاندا لێكەوتەوە. گرووپێك كە ناوی دەنێم "گەشبینەكان" رێككەوتنەكەیان وەك هەنگاوێكی باش بینی كە جەنگێك دەوەستێنێ، بەرنامەی دروستكردنی چەكی ئەتۆمی ئێران دەوەستێنێت و وادەكات چیدی ئێران "وڵاتێكی سەركێش" نەبێت. گرووپی دووەم، كە من ناویان دەنێم "رەشبینەكان"، رێككەوتنەكە بە دەرەنجامی سادەیی بیركردنەوەی جۆن كێری و ئیدارەی ئۆباما دەزانن- شتێك كە ورە دەداتە ئێران، لە قولاپی ئابڵوقەكان رزگاری دەبێت و بەرنامە ئەتۆمییەكەشی ناوەستێنێ.  لایەنگرانی هەردوو گرووپەكە كەسانی زۆر زیرەكیان تێدان كە زانیاری زۆریان لەبارەی ئێرانەوە هەیە. كەواتە كام لا راستە؟ هەر كامێكیان دەتوانن بیسەلمێنن كە راستن، بێگومان، بە پشتبەستن بە چۆنێتی بەرەوپێشچوونی پێشكەوتنەكان لە ئێران.  

تێگەیشتن لەو بنەمایانەی كە ئەو دوو گرووپە لێكجیادەكەنەوە، رەنگە شتێكی یارمەتیدەر بێت. شتەكە پەیوەندی بە ناسنامەی دەوڵەتی ئێرانەوە هەیە، واتا ئەو كەسانەی حوكمی دەكەن و شوناسی دەدەنێ، هەروەها رێژەی ئەو گۆڕانكارییەی كە ئێران خۆی دەتوانێ ئەنجامی بدات. گەشبینەكان پێیانوایە لەگەڵ ئەوەی ئێران هێشتا لەلایەن كەسانی رادیكاڵ و خاوەن بەهای جیاواز بەڕێوەدەبرێت، ئەوانەی خۆرئاوا و هەموو نوێنەرەكانی بە دوژمن دەزانن، ئەوانەی ركابەرە سیاسییەكانیان، كەمینە ئاینی و نەتەوەییەكان زیندانی دەكەن، ئەشكەنجەیان دەدەن و لە سێدارەیان دەدەن، ئەو كەسانە دەكرێ بگۆڕێن. تێڕوانینەكانیان دەگۆڕن یان بەهێواشی بە كەسانی میانڕەو شوێنیان دەگرێتەوە. باشبوونی پەیوەندییەكان لەگەڵ خۆرئاوا دەتوانێ یارمەتیدەری ئەو پرۆسەیە بێت، بە سڕینەوەی وێنای ئەو دوژمنە شەیتانییەی كە توندڕەوانی ئێران بەكاریدەهێنن بۆ شەرعییەتدان بە كارەكانیان و بەدەستهێنانی پاڵپشتی خەڵك (یان لانیكەم وادەكات ئەو دوژمنە كەمتر شەیتانی دەربكەوێت).

بەم لۆجیكە، تەنانەت ئەگەر رێككەوتنێكی ئەتۆمیش ئێران نەوەستێنێ لە پیتاندنی یۆرانیۆم، دەتوانێ یارمەتیدەربێت، ئەگەر پیتاندنەكە سنووردار بكات بۆ 5%. هەرچەندە رێككەوتنێك كە شكستبهێنێ لە وەستاندنی دامەزراوەیەكی ئەتۆمی زەبەلاحی 19 هەزار سێنتریفیوجی، لانیكەم حەوت تۆن یۆرانیۆمی 3.5% بۆ 5% پیتێنراو، نزیكەی 196 كیلۆگرام یۆرانیۆمی 20% پیتێنراو، هەروەها رێكتەرێكی نیوەدامەزراوی ئاوی- قورس، باشترە لە نەبوونی هیچ رێككەوتنێك. هەرچەندە هەموو كەسێك دەزانێ هەموو ئەم بابەتە ئەتۆمییە زۆر زۆر زیاترە لەوەی ئێرانی دەوڵەمەند بە نەوت و گاز پێویستی دەبێت بۆ بەرهەمهێنانی ئاشتیانەی وزە، لانیكەم رێككەوتنە كاتییەكە رێگە بە چاودێری توندتر، بەرگرتن بە بنیاتنانی سێنتریفیوجی زیاتر و وەستاندنی بنیاتنانی رێكتەری ئاوی-قورس دەدات. 

هیوا ئەوەیە لەماوەی شەش مانگی رێككەوتنە كاتییەكەدا، هێندە هیوا و ئیرادەی باش بنیات بنرێ كە رێككەوتنێكی دیكەی بەدوادا بێت كە بەڕاستی كۆتایی بە توانای دروستكردنی چەكی ئەتۆمی ئێران بهێنێت (یان لانیكەم كۆتایی بهێنێت بەو توانا كەمەی هەیەتی بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆمی).  هەموو ئەمە پەیوەستە بە تێگەیشتنێكی گەشبینانە لە ئێرانێك كە دەخوازێت چەكی ئەتۆمی پشتگوێ بخات و خاوەنی سەركردایەتییەك بێت كە ئاشتەوایی لەگەڵ خۆرئاوا قبوڵ دەكات. رەشبینەكان ئاماژەی كەمی لەمجۆرە دەبینن. هەرچەندە رووحانی سەرۆكی نوێی ئێران بە ریفۆرمخواز ناسراوە، بەڵام رابەری باڵا لە 1989وە هەمان كەسە. هەر ئەوكاتەی رووحانی رێككەوتنی لەگەڵ ئۆباما قبوڵ كرد، لە سێدارەدانی نەیارانی سیاسی گەیشتە ئاستی ریكۆرد. 
بۆ رەشبینەكان، ناسنامەی ئێران گۆڕانی بەسەردا نایەت تا ئەوكاتی كۆماری ئیسلامی ئێران بێت و لەلایەن مەلای هەڵنەبژێردراو و توندڕەوانی سەربازیی نێو پاسدارانەوە حوكم بكرێت.

رەشبینەكان نیگەران بوون بە رێككەوتن لەگەڵ ئێران، چونكە ملیاران دۆلاری بەخشی بە ئێران لە رێی سووككردنی خێرای ئابڵوقەكان- كە پێیانوایە ئابڵوقەكان تاكە شتە وایكرد ئێران بێنێتە سەر مێزی گفتوگۆ. دەترسن ئێرانی ئازادكراو لە ئابڵوقە، بەچەكی ئەتۆمی یان بەبێ چەكی ئەتۆمی، لە جاران زیاتر چنگی خۆی لە ناوچەكە قایم بكات. باوەڕناكەن ئێران هەرگیز بوەستێت لە پشتگیریكردنی هێزی وەكو حەماس، حیزبوڵڵا، ئەسەد و كۆمەڵێك كارەكتەری دیكە كە هۆكاری ناسەقامگیرین. ئەوەی پێویستە سەركردەكانی تاران نیگەرانی بن رووبەڕووبوونەوە و ململانێیە لەگەڵ خۆرئاوا، چونكە "ئێمە" بەبێ "ئەوان" لە ئارادا نابێت. لە روانگەی ئەوانەشەوە كە باوەڕدارانی راستەقینەی كۆماری ئیسلامین، ناسنامەی ئەوان پەیوەستە بە دژایەتیكردنی شەیتانی گەورە و خۆرئاوای گەندەڵ، فاسد، بێ رەوشت، چاوچنۆك و ئیمپریال (باسی ئیسرائیلی شەیتانی بچووك نەكراوە). 

ئاشتبوونەوە لەگەڵ دوژمنێكی لەمجۆرە و قبوڵكردنی رێككەوتن بەشێكی باشی مانەوەی بەهۆی ئەویترەوە بۆ شۆڕشی ئیسلامی و سەركردایەتی هەڵنەبژێردراوی ئێستای ئێران دەسڕێتەوە. گەندەڵی بۆرژواكانی باكووری ئێران بەهۆی كاریگەری و بەهاكانی خۆرئاواوە تەشەنە دەكات بۆ تەواوی وڵات ئەگەر پەیوەندی باشتر لەگەڵ خۆرئاوا لە ئارادابن، ئەوكات رەنگە رژێم چەند رۆژێكی بمێنێ. 

ئەگەر رەشبینەكان راست بن، ئەو رێككەوتنە ئەتۆمییەی ئەمریكا لەگەڵ ئێران واژۆی كرد تەنیا درۆیەك بووە كە ئابڵوقەكانی لەسەر ئێران سووككردن و دانی نا بە مافی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم. دەستتێكەڵكردن لەگەڵ ئێران دواتر دەبێتە خەمی گەورەتر.
 
ئەگەر گەشبینەكان راست بن، رەنگە دواجار و بەشێوەی ئاشتیانە دەستیان كردبێت بە رزگاركردنی ئێران لەدەست خۆی، هەروەها رزگاركردنی ئێمە لەدەست ئێران و ئێرانییەكان لەدەستی ئێمە.

rudaw

20/12/2013

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان