مستەفا شەمامی/ دیاکۆ
له به‌شی یه‌كه‌می نه‌ته‌وه و ناسیۆنالیزم دا، له‌مه‌ر گرینگی پرسی سه‌روه‌ری سیاسی و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، و هەروەها چۆنییه‌تی ره‌ۆتی ساغكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت/ نه‌ته‌وه‌دا، ئاماژه به‌م خالانه‌ی خواروو كرابوو :
.1 خه‌ڵک وه‌ك تووخم و ئێلێمێنتی سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌ت.
.2 ئیده‌ی نه‌ته‌وه، نه‌ته‌وه‌ی سیاسی.
.3 ئیده‌ی نه‌ته‌وه، نه‌ته‌وه‌ی كولتووری.
.4 پرۆسه‌ی مێژوویی سهرههلدانو شكلگیری(فۆرماسێون) سه‌روه‌ری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی له چەشنی ده‌وله‌تی نه‌ته‌وه‌یی.
به‌شی دووهه‌م ته‌رخان كرابوو به ناسیۆنالیزم له روانگه‌ی لیبرال- دێمۆكراسی، و ماركسیستی، و هه‌روەها پرینسیپی میلییهتهكان، و ئه‌سلی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس.
به‌شی سێهه‌م ته‌رخان كراوه به: لایه‌نی حقووقی ئه‌م پرسه له چوارچێوه‌ی نیزامی حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی.
>> تابهعییهتی نێۆنه‌ته‌وه‌یی<<
•كه‌سایه‌تی نێۆنه‌ته‌وه‌یی گه‌لان و ئهكتۆرگهلیتر
هاۆرێ ده‌گه‌ل ده‌ۆله‌تان و رێكخراوه‌و ئۆرگانیزاسیۆنهكانی نێونه‌ته‌وه‌یی، ئهكتۆرگهلێكیتر یه‌ک له‌وان خه‌لك هه‌ن، كه له پهێۆهندییهكانی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ده‌توانن خاوه‌نی تابهعییهتی یاسامه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی بن، هه‌ر چه‌ند كه ئه‌م كه‌سایه‌تیه حقووقیه مه‌حدوودیش بێت.
ئه‌م ئهكتۆرگهله بریتین له گەلان، چه‌ندین بوونیادی په‌ێوه‌ندیدار به ئهكتیویتهی ئایینی وه‌ك واتیكان، گرووپگه‌لێك كه له حاله‌تی شه‌ردان وه یان له چوارچێوه‌ی كاربووردی پرینسیپی ئهۆتۆدێتێرمیناسیۆنی گه‌لاندا چالاكن، بزووتنه‌وه‌گه‌لی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی، و هه‌نووكه گشت ئه‌شخاسی فیزیكی وه یان حقووقی واته رێكخراوه غه‌یری حكوومییه‌كانONG، وه شهریكهكان، هه‌مووی ئه‌مانه‌ی كه ئاماژه‌یان پێكرا، كۆی ئه‌ۆ ئهكتۆرگهله پێكدێنن كه له چوارچێوه‌ی نیزامی حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌ییدا وه‌ك ته‌به‌عه‌ی خاوه‌ن ماف و ئه‌رك حیسابیان بۆ ده‌كرێ.
•خهلكهكان، گه‌لان
جێگه‌ی گه‌لان له چوارچێوه‌ی حقووقی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌نووكه‌ییدا
له حقووقی نێونه‌ته‌وه‌یی كهلاسیك دا كه بۆ ته‌نزیم كردنی په‌ێوه‌ندییه‌كانی نێوان دهۆلهتانی خاوەن سه‌روه‌ری سیاسی گه‌لاله كرابوو، گه‌لان جێگه‌ی سرنج و هه‌ده‌فی لێدوان‌و دراسه‌ی مافه‌وانی نه‌بوون، ئه‌وه‌ی راستی بێت له سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، ئه‌سلی میلییهتهكان له پرۆسه‌ی تێئۆریزاسیۆن و ماتریالیزهكردنی دا، سه‌ره‌رای خۆتیاركردنی له بوواری تێئۆریكی، له گۆره‌پانی پراكتیك و ماتریالیزهكردنیشیدا، سهركهۆتنی به‌رچاۆ وه‌ده‌ست ده‌خات، به‌لام ئه‌وه‌شمان ده‌بێ له به‌رچاۆ بێت كه ئه‌سلی میلیهتهكان، وه‌ك پرینسیپیكی سیاسی ته‌نیا له جووغرافیای ئۆروپا دا توانی زه‌مینه‌ی عه‌ینی و بواری ماتریالیزهكردنی بۆ فه‌راهه‌م بێت، بۆیه له‌م په‌ێوه‌ندییه‌دا ده‌توانین ئاماژه به دوو واحیدی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی، وه‌ك ئیتالیا و ئالمان بكه‌یین كه عه‌مه‌له‌ن توانیان به سوود وه‌رگرتن له‌م پرینسیپه ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی درووست بكه‌ن، هه‌لبه‌ت پێویسته ئه‌وه‌ش بگووترێ كه چه‌ندیین ئه‌قه‌لییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئۆروپایی توانیان به سوود وه‌رگرتن له‌ۆ ئه‌سله جیهانیه كه له ئه‌نجامی هێندێك په‌ێمان و قه‌رارداد كه كۆتاییان به شه‌ری یه‌كه‌می جیهانی هێنا، خۆیان به پێكهاته‌ی ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئاراستە و ته‌یار بكه‌ن.
له درێژه‌ی ئه‌م رهۆتهشدا بوو كه له سالی 1918 ویلسۆن سه‌رۆك كۆماری وه‌ختی ئه‌مریكا له ناۆ 14 خاله به ناۆبانگهكهی دا، كۆنسێپتی ئۆتۆدێتێرمیناسیۆن، مه‌تره‌ح ده‌كا و پێی وابوو كه ئه‌م ئه‌سله ده‌توانێ وهلامدهرێكی گوونجاۆ بێت بۆ حه‌للی زۆر كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كه تا ئهۆكات به بێ چاره‌سه‌ری مابوونه‌وه، دیاره نیگهرانیك كه پالپێوهنەری ویلسۆن بوو بۆ گهلالهكردنی ئه‌م ئه‌سله و چارده خاله به ناۆبانگهكهی ئه‌ۆه بوو، كه به بێ چاره‌سه‌ری پرسی نه‌ته‌وه‌كان مه‌حاله بكرێت ئاشتی و ئه‌منییه‌ت له داهاتووی ئۆروپا دا مسه‌ۆگه‌ر بێت، دیاره پێویسته لێره‌دا ئاماژه به‌م راستیه‌ش بكرێت كه ئه‌م ئه‌سله له غه‌یری ئۆروپا بۆ هیچ شوێنێكی دیكه‌ی سه‌رتۆپی ئه‌م ئه‌رزه قابیلیەتی ئیجرایی و جێگه‌ی سوودلێوه‌رگرتن نه‌بووه، گه‌لانی وه‌لاتانی مووسته‌عمه‌ره واته وهلاتانێك كه دابه‌ش كردنیان له نێوان هێزه‌كانی ئۆروپاییدا، له لایه‌ن حقووقی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌ۆ كاتدا پاساۆ و گارانتی كرابوو، عه‌مه‌له‌ن له ده‌ره‌وه‌ی كارتێكه‌ری وه ئیجرائاتی ئه‌م ئه‌سله قهرارایان گرتبوو ، هه‌ر چه‌ند پرینسیپی دیاریكردنی چاره‌نووسی گه‌لان وه‌ك ئه‌سلێكی گرینگ له بیر و تهفهكوری سیاسی مۆدێرندا دوابه‌دوای شه‌ری یه‌كه‌می جیهانی زهقكرابۆوه، به‌لام له مهر ئه‌وه كه ئه‌سلی میلییهتهكان، پرینسیپێك بوو كه ته‌نیا له چواچێوه‌ی قاره‌ی ئۆروپا دا، و به‌س بۆ حه‌للی كێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئۆروپا كارامه‌یی هه‌بوو، بهۆ مانایه ئه‌م پرینسیپه به‌خاتری هێندێك ملاحزاتی سیاسی زلهێزه‌كانی سهركهۆتوو له شه‌ردا، كه خاوه‌ن مووستهعمهراتیكی زۆر بوون، زه‌مینه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ نه‌ره‌خسا كه له په‌ێماننامه‌ی جامیعه‌ی میللدا ئاماژه‌ی پێ بكرێ.
به‌لام توانرا له‌م پهێماننامهیهدا رژیمێكی ئهدمینیستراسیۆن(ئیداری) نێۆنه‌ته‌وه‌یی بۆ مووسته‌عمراتی وه‌لاتانی دۆراۆ له شه‌ری یه‌كه‌می جیهانیدا رهچاۆ بگیردرێت، به‌پێ ئه‌م نیزامه ئیدارییه، دهۆلهتانی ئهدمنیسترادۆر(ئیدارهكهر) ته‌نیا ئه‌م ئه‌ركه‌یان له‌سه‌ر شان بوو كه جاروبار له جامیعه‌ی میلل له‌سه‌ر چۆنییه‌تی ره‌خساندن‌و پێشچوونی ره‌فاه و ئاسایش وه هه‌روه‌ها تهۆسیعهو گه‌شه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی گه‌لانی وه‌لاتانی مووسته‌عمه‌ره له ژێر ناویی "مه‌ئموورییه‌تی پیرۆزی سڤیلیزهكردنی” ئه‌م گه‌لانه، ئاگادار بكرێته‌وه. وه‌ك له‌م ره‌سته‌یه‌ی ئاخر دهردهكهوهێ وه‌لاتانی زلهێز، گه‌لانی مووستهعمره وه‌ك وحووش و به‌ربه‌ر چاۆلێدهكهن و قۆستنه‌وه‌ی به‌روبووم و سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م گه‌لانه‌یان به‌ئه‌نقه‌ست له‌چوارچێوه‌ی رامكردنو سڤیلیزهكردنی ئه‌م گه‌لانه پاساۆ كردوه.
دوای شه‌ری دووهه‌می جیهانی و په‌سه‌ندكردنی مه‌نشووری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، ئه‌م رێكخراوه‌یه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاشتی وئاسایشی جیهانی و ره‌وینه‌وه‌ی نیگه‌رانی هه‌لگیرسانه‌وه‌ی شه‌رێكی نوێ و هه‌ر ئاواش به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی په‌ێوه‌ندی دۆستانه‌و ئاشتیخوازانه له نێوان نه‌ته‌وه‌كاندا، توانرا پرینسیپی ئازادی دیاریكردنی چاره‌نووسی گه‌لان له‌م مه‌نشووره‌دا ئاراسته بكا(فه‌سلی1- به(2به‌لام ئه‌م ئه‌سله وه‌ك پێویسته له‌م جارنامهیهدا باسیلێنهكراوه ،دیاره هۆی سه‌ره‌كی ئه‌م كهمایهسیهش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ده‌لایلی سیاسی، یه‌ك له‌مانه پێداگری هێندێك له وه‌لاتانی سهركهۆتوو له‌شه‌ردا به سه‌رۆكاییه‌تی بریتانیا و فه‌رانسه بوو كه خاوه‌نی مووستهعمراتێكی زۆر و پان و به‌ریین بوون له دونیادا،)بۆ وێنه ئیستیعماری بریتانیای گهۆره قه‌ت رۆژی لێ ئاوا نه‌بووه بهۆمانایه كه ئه‌گه‌ر له به‌شێك له مووسته‌عمراتی، رۆژ ئاوا بووه هاۆكات له به‌شێكیتری رۆژ هه‌لاتووه(، بۆیه سه‌رئه‌نجام بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی چاره بۆ كێشهیگهلانی وابه‌سته كه بتوانرێت له مه‌نشووری رێكخراویی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا ئاماژه‌ی پێ بكرێ، دامه‌زراندنی دوو نیزامی ئیداری به‌لام جێواز له یه‌ك رهچاۆگیران، یه‌ك بۆ وه‌لاتانی سهركهۆتوو له‌شه‌ردا (وه‌لاتانی غه‌یری ئۆتۆنۆمی)و دووهه‌می بۆ وهلاتانو مووسته‌عمراتی زلهێزانی تێكشكاۆ له شه‌ری دووهه‌می جیهانی(وه‌لاتانی تحت الحمایه) و هێندێك وهلاتیش كه له دوای شهر، خوازیارانه وه له‌سه‌ر ئیراده‌ی خۆیان كهۆتبوونه ژێر ده‌سه‌لاتی هێزه‌كانی ئیستیعمارگه‌ر(وه‌لاتانی fideicometidos)، له په‌ێوه‌ندی ده‌گه‌ل وه‌لاتانی تحت الحمایه و به پێ فه‌سلی 12و13 مه‌نشوور، سیستمی ئیداری له ژێركۆنترۆل وچاۆهدێری رێكخراویی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و له‌سه‌ر ئاستی ته‌وافووقی شۆرای ئه‌منییه‌ت‌و هه‌ركام له هێزه‌كانی ئدمنیسترادۆر و ئۆرگانی چاوه‌دێر به‌ناویی شۆرای ئیداری fiduciaria، ئیداره ده‌كران. دیاره بۆ وه‌لاتانی غه‌ێری ئۆتۆنۆم هیچ ئۆرگانێكی تایبه‌تی بۆ كۆنترۆل و چاۆهدێری چه‌شنی ئیداره‌ی ئه‌م وه‌لاتانه له لایه‌ن زلهێزی ئهدمنیسترادۆر رهچاۆ نه‌گیرابوو، به‌لكوو ته‌نیا ئه‌م زلهێزانه تهعههوودی ئه‌مه‌یان له‌سه‌ر شان بوو كه جاروبار گووزاریشێكی ئاماری یان به هه‌ر تێكنیكێكیتر سه‌باره‌ت به‌هه‌لومه‌رجی ئابووری، كۆمه‌لایه‌تی،و پهروهردهۆبارهێنانی ئه‌م وه‌لاتانه بۆ رێكخراویی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئاراسته بكه‌ن.
تهۆسیعهۆ گه‌شه‌ی كۆمه‌لگای جیهانی هاۆرێ ده‌گه‌ل كارتێكردنی فاكتۆرگه‌لێكی مووناسیب و گوونجاویی سیاسی له ره‌ۆتی پرۆسه‌ی دژی ئیستیعماری، زه‌مینه‌خۆشكه‌ر بوون بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌زم و مقهرهراتی محافزهكارانهی په‌سندكراو له مه‌نشووردا تووشی ترازان له شیرازه‌ی دارێشتراویی خۆی بێت، و عه‌مه‌له‌ن به لای به‌رژه‌وه‌ندی و داخواز‌و مووتالیباتی گه‌لانی وابه‌سته‌دا بشكێته‌وه، و له‌ئه‌نجامدا مهۆقعییهتی نوێی وه‌لاتانی مووستهعمره له ئاستی جیهانیدا، به كۆمه‌لێك گۆران له بواری حقووقی ئاراسهبكات.
•مافی گه‌لان بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسیان، مافی گه‌لانی مووسته‌عمه‌ره
له په‌ێوه‌ندی ده‌گه‌ل حاله‌تی كۆلۆنیالی گه‌لان، " پرینسیپی ئهۆتۆدێتێرمیناسیۆن له بوواری حقووقی مافی لێپرسین بۆ گه‌لانی مووسته‌عمه‌ره قاییله، كه به شێوه‌یه‌كی ئازاد و سه‌ربه‌ست، عه‌قیده‌و بیرورای خۆیان له هه‌مبه‌ر چۆنییه‌تی ساغكردنه‌وه‌ی شه‌رایه‌تی سیاسی و ئابووری وه‌لاتیان ده‌رببرن وه ئه‌گه‌ریش بخوازن و بیانهه‌وێت مافی ئه‌وه‌شیان هه‌یه كه له چوارچێوه‌ی دهۆلهتێكی سه‌روه‌ر و حاكم وه سه‌ربه‌خۆ دا، چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن" ئه‌م ئه‌سله كه په‌ێوه‌ندی هه‌یه به حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی پۆزیتیڤ، له ئه‌نجامی چه‌ند بریارنامهیهی گرینگی مه‌جمه‌عی گشتی رێكخراویی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان شه‌رعییه‌تی وه‌رگرتوه، بۆ وێنه قه‌تعنامه‌ی 1514ی 14/12/1960 كه له مهر ئه‌همییه‌تی زه‌ق و به‌رچاویی وه‌ك "carta magna" ی دێسكۆلۆنیزاسیۆن(پرۆسه‌ی هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی سیستمی ئیستیعماری جیهانی) پێناسه‌كراوه.
ئه‌م بریارنامه‌یه((resolucionله باره‌ی دانه‌وه‌و گه‌راندنه‌وه‌ی ئیستیقلال و سه‌ربه‌خۆیی بۆ وه‌لاتان و خه‌لكانی مووسته‌عمه‌ره به شێوه‌ی خواروو ناوه‌رۆكه‌كه‌ی رازاوه‌ته‌وه:
•را‌گرتن و به‌ستنه‌وه‌ی گه‌لان له ژێر سوولتهو فه‌رمانی دهۆلهتگهلی خاریجی، وه‌ك چه‌شنێك رێزلێنهنان و بگره نه‌فی سه‌ره‌كیترین مافه‌كانی مرۆف لهلایهكو ههرئاوهش دژی مه‌نشووری رێكخراویی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه كه بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و هاریكاری جێهانی ئاماده‌كراوه.
•هه‌موو گه‌لان مافی دیاریكردنی چاره‌نووسیان هه‌یه،وه به سوود وه‌رگرتن له‌م مافه بۆیان هه‌یه به شێوه‌یه‌كی ئازاد‌و سه‌ربه‌ست شه‌رایه‌تی سیاسیان دیاری بكه‌ن و هه‌ر ئاوه‌ش به شێوه‌یه‌كی ئازاد ره‌ۆتی گه‌شه‌و ته‌ۆسیعه‌ی ئابووری ،كۆمه‌لایه‌تی و كلتووری خۆیان ته‌عقیب بكه‌ن.
• كه‌می و كه‌ماسی گه‌لانی مووسته‌عمه‌ره له بوواری نه‌زمی سیستمی سیاسی و ئابووری،كۆمه‌لایه‌تی و پهروهردهۆ بارهێنان نابێ هیچ كاتێك له لایه‌ن وه‌لاتانی مێترۆپۆلی وه‌ك به‌هانه‌یه‌ك بۆ دواخستنی پرسی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م گه‌لانه وه‌ك به‌هانه سوودی لێوه‌ربگیرێت.
•به مه‌به‌ستی ئه‌وه كه گه‌لانی وابه‌سته بتوانن له هه‌مبه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆییان ،به شێوه‌یه‌كی پاسیفیك و ئازادانه و بۆ ته‌كمیلی ساز‌و كاری پێویست بۆ ئیجرائات له‌سه‌ر ئه‌م پرسه به‌بێ له‌مپه‌ر ههلسووكهۆت بكه‌ن، پێویسته وه ده‌بێ گشت ئاكسیۆن و چالاكی چه‌كدارانه كه ده‌توانن له‌سه‌ر ئاستی چێ‌بوونی ئه‌م پرسه كاردانه‌وه‌ی نێگاتیفیان هه‌بێت، راگیربكرێن وه ده‌بێ ته‌واوییه‌تی ئه‌رزی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م وه‌لاتانه رێزی لێبندرێت.•بۆ وه‌لاتانی تحت الحمایه و غه‌یری ئۆتۆنۆم وه هه‌موو وهلاتانێك كه نه‌یانتوانیوه ئیستیقلال و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن،ده‌بێ به بێ راوه‌ستان وه له زووترین كاتدا ،و به بێ هیچ مه‌رج و ملاحزهیهك،هه‌موو ده‌سه‌لاته‌كان بۆ گه‌لانی ئه‌م وه‌لاتانه مدام ئاوا ئیراده بكه‌ن،ئینتیقال بدرێنه‌وه، وه له‌م پرۆسه‌یه‌دا نابێ هیچ مه‌رجێك وه‌ك جێوازی ئیتنیكی و نیژادی و ره‌نگ پێستی ده‌خیل بدرێن،بۆ ئه‌وه كه ئه‌م گه‌لانه بتوانن له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی مووتلهقیان سوود وه‌ربگرن.
•هه‌ر چه‌شنه ئیقدام و ههلسووكهۆتێك كه ببێته هۆی شێواندن‌و لێكپچراندنی هه‌موو وه یان به‌شێك له یه‌كیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی،وه یان ته‌واوییه‌تی ئه‌رزی یه‌ك وه‌لات ،وه‌ك ئیقدامێك كه ده‌گه‌ل پرینسیپه‌كانی مه‌نشووری رێكخراویی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان سه‌ری سازگاریان نییه،دێته‌نرخاندن.
•هه‌موو ده‌ۆله‌تان ده‌بێ وه‌فاداربن به‌رامبه‌ر به ناوهوۆكی مه‌نشووری رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان،به‌رامبه‌ر به جارنامه‌ی جیهانی مافی مرۆف، به ئه‌سلی یه‌كسانی، خۆپاراستن له ته‌داخوول و ده‌ست تێوه‌ردان له كاروباری ناۆخۆیی دهۆلهتانیتر و ئیحترامو رێزلێنان به‌رمبه‌ر به مافی سهروهریو حاكمییه‌تی گشت گه‌لان و ته‌واوییه‌تی ئه‌رزی ئه‌م وه‌لاتانه.
له ناوه‌رۆكی ئه‌م كارتا ماگنا دا، به راشكاویی ده‌رده‌كه‌وێ كه ته‌نیا گه‌لانێك مه‌شموولی ئه‌م بریارنامه‌یه ده‌بن كه مووسته‌عمه‌ره بن، بۆیه گه‌لانی وه‌لاتانی مووسته‌عمه‌ره بۆیان هه‌یه و ده‌توانن خاوه‌نی مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان بن به بێ ئه‌وه كه هیچ مانع و له‌مپه‌رێك له راستای پراكتیكه‌كردنی ئه‌م مافه‌دا به مه‌به‌ستی دیاریكردنی چاره‌نووسی سیاسی و هه‌ۆل‌و ته‌قه‌للا بۆ ره‌خساندنی هه‌ل‌ومه‌رجیكی یه‌كسان له بوواری گه‌شه‌و ته‌ۆسیعه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه پێشگیربن، له واقئعدا ئه‌م گه‌لانه له پرۆسه‌ی خۆ ته‌یاركردن و راده پراكتیكهكردن و بگره سه‌لماندنی خاوه‌نییه‌تی ئه‌م مافه دایه كه قابیلییه‌تی ئیجرایی و عه‌مه‌لی خۆیان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن وه به‌م چه‌شنه پرۆسه‌ی دگه‌ردیسی و ته‌بدیل له گه‌لێكی مووستهعمهرهو بێ كه‌سایه‌تی حقووقی وه سیاسی به نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی به نووخته‌ی گۆرانی قه‌تعی دهگهیهننو راسته‌ۆخۆ وه به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیك ستاتووتی ته‌به‌عییه‌ت وه خاوه‌نییه‌تی كه‌سایه‌تی حقووقی له چوارچێوه‌ی حقووقی نێۆنهتهواییهتیدا محقق ده‌كه‌ن.
له فه‌سلی 73ی مه‌نشووری رێكخراویی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان چه‌مكی گه‌لی مووسته‌عمه‌ره به‌م چه‌شنه پێناسه كراوه: " گه‌لی مووسته‌عمه‌ره، گه‌لێكه كه خاوه‌نی دهسهلاتو حكوومه‌تی خۆمالی نییه به‌لام له پرۆسه‌یه‌ك دایه كه ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئه‌م ئاسته، واته ساغكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی خۆمالیو نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌شكێته‌وه، گه‌لێكه كه له‌سه‌ر خاكێك ده‌ژی كه له بوواری جووغرافیایی دوور، و هه‌روه‌ها له بوواری ئیتنیكی ونیژادی، وه كوولتوریهوه، جێوازییان هه‌یه ده‌گه‌ل وه‌لاتی مێترۆپۆلی كه ئه‌ركی ئهدمنیستراسیۆنو ئیداره‌ی وه‌لاتی مووستهعمهرهیان له ئه‌ستۆیه”. له عه‌مه‌لدا پێناسه‌كردنی مهۆقعییهتیكی كۆلۆنیالی بۆ گهلو وه‌لاتێك ته‌نیا به كهلكوهرگرتن له لیسیهیهك ده‌كرا مسهۆگهربێت كه ئه‌م گه‌له‌و وه‌لاته له‌م لیسته‌یه‌دا ناویی هاتبێ كه له لایه‌ن كۆمیته‌ی دێسكۆلۆنیزاسیۆن، وه له سالی 1961 له‌سه‌ر ئه‌ساسی قه‌تعنامه‌ی 1654ی مه‌جمه‌عی گشتی رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئاماده كراوه.
له‌م پرۆسه‌ی دێسكۆلۆنیزاسیۆنهدا، پرسی ئیستیقلال و سه‌ربه‌خۆیی وه‌لات وه‌ك هه‌ده‌ف‌و ئامانجێكی به‌رجه‌سته‌و زه‌ق له پراكتیكه‌كردنی ئه‌م مافه‌دا خۆ ده‌نوێنێ، به‌لام بریارنامه‌ی 1541 چه‌ند ئۆپسیۆنو گووزینهی غه‌یری سه‌ربه‌خۆییش به ره‌سمی ده‌ناسێ،وه‌ك ئازادی ملحق بوون، ئینتیگرال بوون له دهۆلهتێكی موستقیل دا(فه‌سلی6)، له هه‌ر حالدا مادام ئاكامی ئه‌م ته‌سمیمه واته الحاق و ئینتیگرالبوونه پشت ئه‌ستووربێت به ئیراده‌ی ئازاد‌و دلخوازانهی خه‌لكه‌كه،كه له هه‌لبژاردنێكی ئازاد وه له ژێر چاوه‌دێری مه‌ئموورانی چاوه‌دێری رێكخراویی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان وه یا خوود ئۆرگانگهلێكیتری نێۆنه‌ته‌وه‌یی(گرووپی (ad hocله راستای چاوه‌دێری به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئه‌ركی پرسكردن به بیرورای گشتی خه‌لك بۆ سوودوه‌رگرتن له ئازادی‌و مافی دیاریكردنی چاره‌نووس ره‌وانه‌ی ئه‌م وه‌لاتانه ده‌كرێن به‌ده‌ست دێت، بۆ وێنه ئه‌ۆ پرۆسه‌یه له مهۆرید وه‌لاتی نامبیا و لهمسالانهی دوایشدا له چه‌ند وهلاتێكیتر رهچاۆگیراوه.
مافی دیاریكردنی چاره‌نووس وه‌ك ماف، مافێكی سووبژێكتیڤه كه گه‌لانی خاوهنو هه‌لگری ئه‌م مافه، ته‌نانه‌ت بۆیان هه‌یه له موواریدی ئستیسناییدا به شێوه‌ی مقاوومهتو به‌رگری ودیفاعی ره‌وا و چه‌كدارانه بۆ مقابیله ده‌گه‌ل زولم و زهختو فشارێك كه له لایه‌ن دهۆلهتانی مێترۆپۆلی پێیان ئیعمال ده‌كرێ، له شكلی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیبه‌خشی نه‌ته‌وه‌ییدا ماتریالیزه بكرێت، وه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه وه‌ك ئۆرگانی سیاسی گه‌ل و خاوەن کەسەیایەتی حقوقی حیسابی بۆ بكرێ، ئه‌م مافه، مافێكه پێوه‌ندو په‌ێوه‌ست كرا‌و به مافی مرۆف، هه‌روه‌ك قهتعنامهكانی 1514و 2625 ئه‌م مافه ده‌سه‌لمێنن، مافێكه كه خاوه‌نی سروشتێكی ئاشكرای حقووقی/عۆرفییه و په‌سندكراوه‌ی تریبوونالی قه‌زایی نێۆنه‌ته‌وه‌ییه)، بۆ وێنه بریاری ئه‌م تریبووناله سه‌باره‌ت به كێشه‌ی نامبیا- سه‌حرای غه‌ربی) كه مووتهكیو پشتئهسووره به یه‌ك پرینسیپی حقووقی، بهۆ مانایه كه مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی گه‌لان، مافێكه په‌ێوه‌ندیدار به سێكتۆری(ius cognes=نۆرمی ئیجباری) نێۆنه‌ته‌وه‌یی، بۆیه‌شه له چوارچێوه‌ی نیزامی حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌ییدا، ته‌جاوز به‌م مافه وه‌ك جینایه‌تێكی نێۆنه‌ته‌وه‌یی پێناسه‌كراوه.
•مافی به كارهێنانی پرینسیپی ئۆتۆدێتێرمیناسیۆن بۆ مهوارێد و حالهتگهلێكی غه‌ێری كۆلۆنیالی (واته بۆ گه‌لانێك كه مووسته‌عمه‌ره نین):
مافی به كارهێنانی ئه‌سلی ئۆتۆدێتێرمیناسیۆن بۆ مهوارید و حالهتگهلێكی غه‌ێری كۆلۆنیالی كه له بریارنامه‌كانی رێكخراویی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، به تایبه‌ت قه‌تعنامه‌ی 2625 و هه‌روه‌ها تێكستگهلێكی نێۆنه‌ته‌وه‌یی وه‌ك پهێمانی نێۆنه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆف سالی 1966و ئه‌سلی هه‌شته‌می دانیشتنه‌كانی نه‌هایی هێلسینكی 1975، هاتووه به‌م چه‌شنه باسی لێكراوه: " هه‌موو گه‌لان، خاوه‌نی مافی دیاریكردنی چاره‌نووسن "، پرینسیپی ئۆتۆدێتێرمیناسیۆن واته مافی دیاركردنی چاره‌نووسی گه‌لان، وه‌ك پرینسیپێك كه خاوه‌نی به‌هاو بایخێكی جیهانیه دێته‌نرخاندن، به كارهێنانو پراكتیكه‌كردنی ئه‌م ئه‌سله ده‌توانرێ له پرۆسه‌یه‌كی زه‌مه‌نیدا، گه‌لان له حاله‌تی مووسته‌عمه‌ره بۆ دۆخی ئستیقلالو سه‌ربه‌خۆیی ده‌رباز بكات، به‌لام حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی زه‌مانه‌تی ئه‌وه ناكات كه كهمینهنهتهوهیهكان و قه‌ۆم و گه‌لانی ئینتێگرال و ئاویتهكراۆ له ناۆ دهۆلهتێكی موه‌حه‌د دا(بۆ وێنه وه‌لاتانی وەک ده‌ۆله‌تی تورکیە، ئێران، عێراق،،،،،) به سوودوه‌رگرتن له‌م ئه‌سله بتوانن له‌م وه‌لاتانه جوێببنه‌وه، وه یان خوود هه‌ۆلی دامه‌زراندنی دهۆلهتێكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ربه‌خۆ بده‌ن.
مافی دیاریكردنی چاره‌نووس راسته كه وه‌ك پرینسیپێكی جیهانپهسند له تێئۆری حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی دا حیسابی بۆ ده‌كرێ به‌لام نابێ ئه‌وه‌شمان له بیر بچێ له له پرۆسه‌ی ماتریالیزهكردنی ئه‌م ئه‌سله‌دا، له ژێر ناویی پاراستنی ئاشتی و ئه‌منیه‌تی جیهانی كه ئامانجی سه‌ره‌كی رێكخراویی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه، ئه‌سلی یه‌كسانی‌و به‌رابه‌ری هه‌موو گه‌لان بۆ سوودوه‌رگرتن له‌م پرینسیپه بۆ گه‌ێشتن به قه‌واره‌ی ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وه، عه‌مه‌له‌ن پێشێلكراوه وه به‌شێك له گه‌لان، یه‌ك له‌وان گه‌لی كورد قووربانی پاراستنی ئاشتی‌و ئه‌منییه‌ت، وه راگرتنی قه‌واره‌ی سیستمی ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وه‌ی مه‌ۆجوود له جیهاندا كراوه، بۆیه ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه ناوه‌رۆكی بریارنامه‌ی 2625 له تێئۆریدا هه‌موو شكلو فۆرمێكی ئیجرایی مافی ئۆتۆدێتێرمیناسیۆن،له چوارچێوه‌ی ئیستیقلال،الحاقو په‌ێوه‌ست بوون، وه ئینتیگرالو ئاویته‌بوون له پێكهاته‌ی دهۆلهتێكی پلوریناسیۆنال(چه‌ند میلیه‌تی) نه‌ك به ره‌سمی ده‌ناسێنێت،ته‌نانه‌ت " ده‌ستخستنی هه‌ر چه‌شنه شه‌رایه‌تێكی سیاسی جێواز له‌مانه‌ی ئاماژه‌ی پێكرا، مادام خه‌لك به‌شێوه‌ی ئازادانه بریاری بۆ دابێت به مافێكی رهواو مه‌شرووع ده‌سه‌لمێنێت "، به‌لام له پراكتیكدا ئه‌م مافه بۆ گه‌لانی غه‌ێری مووسته‌عمه‌ره ته‌نیا له چه‌شنێك ئۆتۆنۆمی سیاسی وه یان ئیداری له چوارچێوه‌ی یه‌ك ده‌ۆله‌تی فره‌نه‌ته‌وه دا ره‌نگ ده‌داته‌وه.
ئه‌وه‌ی راستی بێت له پراكتیكی نێۆنه‌ته‌وه‌یی هاۆچهرخدا مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی كهمینهكانو گه‌لانی وه‌لاتێكی فره‌نه‌ته‌وه ته‌نیا روو له ژووره‌وه هاتۆته سه‌لماندن،بهۆ مانایه كه روو له ده‌ره‌وه خاوه‌نی كه‌سایه‌تی حقووقیسیاسینین وه ته‌نیا وه‌ك شاروه‌ندی ئه‌م وه‌لاتانه‌ی كه تێدا ئه‌ژین روو له ده‌ره‌وه له چوارچێوه‌ی یه‌ك ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وه له لایه‌ن به‌شی دیپلۆماسی ده‌ۆله‌تی موه‌حه‌د، ماف و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێن، كه‌وایه هه‌ر وه‌ك ئه‌بینرێ ئه‌م كه‌مینه‌و گه‌لانه له راستای سه‌رخستنی پرۆژه‌ی ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وه، هێچ گارانتیو بگره مكانیزمگهلێكی حیمایه‌تی نێۆنه‌ته‌وه‌ییان بۆ رهچاۆنهگیراوه.
بۆ پێناسه‌كردنی گه‌لانی غه‌ێری مووسته‌عمه‌ره ده‌توانین بلێین:" گه‌لانێكن كه له بوواری جۆراۆجور و به راده‌یه‌كی جێواز ده‌توانرێ هێندێك كاراكتێری په‌ێوه‌ندیدار به كۆنسێپتی خه‌لك وه یان گه‌لیان تێدا به‌رچاۆ بێت: وه‌ك پاراستنی پارتیكوولاریزمی كوولتوری(زمان،ئایین،ترادیسیۆن،ئینستیتووسیۆنی جێواز له باقی گهلانیتر)،به‌ستراوه‌یی بهۆ خاكه‌ی كه تێیدا ده‌ژین، autoidentificasion(خۆپێناسهكردن)، ووشیاریوخوودئاگاهی گرووپی “، ئه‌م گه‌لانه له به‌تنی /گرووپی كاری بۆ گه‌لانی ناۆخۆی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان (دیپلۆماسی كورد یئۆتۆنۆمیخواز پێویسته بۆ په‌ێوه‌ندی ده‌گه‌ل ئه‌م "گرووپیی كارییه"چالاكی بنوێنێت) دا/ متالیباتیان تا سه‌رحه‌دی ده‌سته‌به‌ركردنی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس له ناۆخۆی ئه‌ۆ ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وانه دا كه تێدا ده‌ژین،جێگه‌ی دهراسهتو حیمایه‌تی حقووقییه، به‌لام ئه‌م مافه مه‌حدوده و له چوارچێوه‌ی ته‌واوییه‌تی ئه‌رزی ئه‌م ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وانه‌دا قابیلی تهحقووقه.
ئه‌م چه‌شنه له مافی گه‌لان له‌م ئاسته‌دا پشت ئه‌ستووره به ئیعلامییه‌ی جیهانی په‌ێوه‌ندیدار به مافی گه‌لان كه له 26ی ئه‌گۆستی 1994 په‌سندكراوه وه دواتریش وه‌ك ئیعلامییه‌ی جێهانی سه‌باره‌ت به مافی گه‌لان له 26ی مانگی 2ی سالی 1997 ئاراسته كراوه، ئه‌م ئیعلامییانه مافی دیاریكردنی چاره‌نووس بۆ ئه‌م گهلو كۆلێكتیڤانه له چوارچێوه‌ی مۆدێلگه‌لێكی كراوه وه‌ك )autogobierno)خوودگهردانی، خوودئیداری autogestion) ، وه‌هه‌روه‌ها به‌شداری‌و مشارهكهتی هه‌مه‌لایه‌نه له هه‌موو بریاراتی ده‌ۆله‌تی ناوه‌ندی كه په‌ێوه‌ندی هه‌بێت به چاره‌نووسی ئه‌م گه‌لانه‌وه به ره‌سمی ده‌ناسێ، هه‌ر وه‌ك روونه، ئه‌م شێوازه له پیاده‌كردنی مافیدیاریكردنی چاره‌نووس بۆ گه‌لانی غه‌ێری مووسته‌عمه‌ره،خاریجه له كۆنتێكستی دێسكۆلۆنیزاسیۆن بهۆ مانایه كه ئه‌گه‌ر پرینسیپی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس بۆ گه‌لانی مووسته‌عمه‌ره،كراوه‌تر و بریتی بوو له مافی دامه‌زراندن و سه‌رخستنی پرۆژه‌ی ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وه كه روو له ژووره‌وه سه‌ربه‌ست بوو وه روو له ده‌ره‌وه‌ش خاوه‌ن كه‌سایه‌تی حقووقی‌و سیاسیه، وه وه‌ك واحیدێكی سیاسی خاوه‌ن كه‌سایه‌تی نێۆنه‌ته‌وه‌یی، به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له ساحه‌ی جیهانی وه له پراكتیكی دیپلۆماتیك دا ده‌پارێزێ و ده‌بنه ئه‌ندامی رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، به‌لام ئه‌م مافه بۆ گه‌لانی ناۆخۆ مه‌حدود و بهستراوهیهو ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ئۆتۆنۆمی داخیلی له ناۆ ئه‌م ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وانه دا ئیمكانی خۆ ئاراسته‌كردن‌و عه‌رزی ئه‌ندامیان هه‌یه، به چه‌شنێك كه ئیستیقلالی سیاسی و ته‌واوییه‌تی ئه‌رزی ئه‌م دهۆلهتانه مۆحتهرهمو جێگه‌ی رێز بێت.
كه‌وایه وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌م مافی ئۆتۆدێتێرمیناسیۆن بۆ گه‌لانی غه‌ێری مووسته‌عمه‌ره، وه یان بهواتهیهكیتر بۆ كه‌مینه‌كانی ئێتنیكی،زمانی،كوولتوریو ئایینی كه پێكهاته‌ی حه‌شیمه‌تی‌و كۆمه‌لایه‌تی ئه‌م ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وانه، پێك دێنن، له پرۆسه‌ی پراكتیك‌و عه‌مه‌لیدا، ته‌نیا له چوارچێوه‌ی هێندێك پرینسیپی ئه‌خلاقی،حقووقی، وه دێمۆكراتیكی به‌لام ئینتیگرالو ناوه‌ندگه‌را دا قه‌تیس ده‌كرێته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌رابه‌ری‌و یه‌كسانی وه به دوور له هه‌ر چه‌شنه ته‌بعیز و دێسكریمیناسیۆن ره‌نگ ده‌داته‌وه به چه‌شنێك كه ئه‌م كه‌مینه ئێتنیكی، زمانی، كوولتوریو ئایینیانه، ته‌وانای خۆپاراستنیان له ئاست سیاسه‌تی ئهسیمیلیزاسیۆن و تواندنه‌وه هه‌بێت وه زه‌مینه‌ی خۆ ته‌یاركردنیان بۆ گه‌شه‌ی كوولتوریو پاراستنی ئیدێنتیسیتهی خاكی‌و ته‌ۆسیعه‌ی ئابووری و به‌شداری‌و مشاركهتی سیاسیان بۆ بره‌خسێت،به‌لام هه‌مووی ئه‌مانه ته‌نیا له چوارچێوه‌ی یاسا و رسا و بگره نه‌زمی سیاسی ئه‌ۆ دهۆلهتانهدا كه تێدا ژیان ده‌كه‌ن، قابیلی پراكتیك‌و تحقق وه سه‌لماندنن.
• نهۆعێكیتر له مافی گه‌لان وه یان قهۆمهكان(واته نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌ۆله‌ت)
ئه‌سلی ئۆتۆدێتێرمیناسیۆن وه‌ك ئهسلێك له چه‌ندین بووار و بگره له چوارچێوه‌ی چه‌ندین ته‌رحی جۆراۆجۆردا (سیاسی، كۆمه‌لایه‌تی، ئابووری، كوولتوری، مرۆفایهتیو ئینسانی)دا، قابلیه‌تی ئیجرایی هه‌یه و به ته‌جرووبه ئیسباتی كردوه كه له راستای سه‌لماندنی ماف بۆ گه‌لان(چ گه‌لانێك كه ئینتیگرالی ده‌ۆله‌تان بن و چ مووسته‌عمه‌ره بن)له ژێر ناۆ و نیشانی جۆراۆجۆردا، كارگهرو رۆلی دیاریكه‌ری هه‌بووه، هه‌روه‌ك بینیمان گه‌لانی مووسته‌عمه‌ره به سوودوه‌رگرتن له‌م پرینسیپه خۆیان له ده‌ستی ئیستیعمار رزگار كرد، دیاره له پرۆسه‌ی رزگاری وه‌لاتانی مووسته‌عمه‌ره دا كه دژ به هێزی داگیركه‌ری خاریجی وه یان دژ به رێژیمگه‌لێكی راسیستی خه‌باتیان ده‌كرد، دیسانیش له ره‌ۆتی خه‌باتدا به كه‌لك وه‌رگرتن له‌م ئه‌سلی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس توانیان ئه‌م مافه بۆخۆیان بچه‌سپێنن كه له درێژه‌ی خه‌بات و مقاۆمهتی رزگاریخوازانه‌یان دا، له لایه‌نی سێهه‌م(ده‌ۆله‌تی 3هه‌م ، ئۆرگانیزاسیۆنی نێۆنه‌ته‌وه‌یی) داوا و داخوازی یارمه‌تی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌كه خه‌باتی دژی ئیستیعماریان به كهلكوهرگرتن له ئه‌سلی مافیدیاریكردنی چاره‌نووس، به لۆتكه‌ی سهركهۆتنی نه‌هایی بگه‌یه‌نن، و به‌م چه‌شنه پرۆژه‌ی ساغكردنه‌وه‌ی ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وه مسه‌ۆگه‌ر بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه بابزانین مافی گه‌لان به كه‌لك وه‌رگرتن له جارنامه‌ی مافی مرۆفی رێكخراویی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چۆناۆچۆن تێئۆریزهكراوه، به پێ مافی مرۆف، ئه‌وه ئیراده‌ی گه‌له كه ده‌توانێ وه‌ك پایهۆ بنچینه‌ی ئۆتۆریته‌ی ده‌سه‌لاتی گشتی خه‌لك بێتهنرخاندن (ئه‌سلی 21یئیعلامیهی جیهانی مافی مرۆف)، كه‌وایه ده‌كرێ بلێین كه ئه‌م پێناسه‌یه وه‌ك مافی به‌شداری‌و مشاركهت له هه‌لبژاردنی ئازاد و دهۆرهییدا، مانا ده‌داته‌وه بۆیه‌شه كه بۆ گرینگ نرخاندن و سالم به‌رێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن له پراكتیك دا، عه‌مه‌له‌ن ههۆل دراوه ئه‌م پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنه وه یان به واتهیهكیتر ئه‌م پرۆسه‌ی به‌شداری و مشاركهتی خه‌لك له هه‌لبژاردندا، له ژێر چاوه‌دێری ئۆرگانگهلێكی په‌ێوه‌ندیدار به رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌رێوه بچێ، بۆ ئه‌وه كه بتوانرێت ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی خه‌لك له ساغكردنه‌وه‌ی ئۆتۆریته‌ی ده‌سه‌لاتدا ده‌خیل بكه‌ن.
هه‌روه‌ها حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی، به راشكراویی مافی گه‌لان بۆ خۆپاراستن و بقا و مانه‌وه به ره‌سمی ده‌ناسێ، و له‌م په‌ێوه‌ندیه‌دا هه‌ر چه‌شنه كرده‌وه‌یه‌ك كه به مه‌به‌ستی تهخریبو سرینه‌وه‌ی گرووپگه‌لی ناسیۆنالی، ئێتنیكی، ئایینی، ئه‌نجام بدرێن مه‌حكووم ده‌كات (كۆنواسیۆن ده‌رباره‌ی پێشگیری‌و هه‌روه‌ها سه‌زادانی جنایه‌تی ژێنۆساید ،9ی دیسامبری 1948) هه‌ر بۆیه‌شه له‌م پهێوهدیهدا وه له راستای حیمایه‌ت و پاراستنی مافی گه‌لان بۆ بقا و مانه‌وه، به نیسبه‌ت ئۆرگانیزه‌كردنی مكانیزمگهلێكی حیمایه‌تی ئیقدام كراوه.
بەشی یەکەم:
http://komarixwaz.com/ku/index.php/12-2011-10-19-15-52-44/2011-10-19-16-35-12/68-2011-10-31-12-08-45
بەشی دووهەم:
http://komarixwaz.com/ku/index.php/2011-10-20-07-47-07/2522-netewanasionalizm
15/12/2013