وشیار كرماشانی
١-ئایا پێتانوایە مالکی بۆ جاری سووەمیش ببێتەوە بە سەرۆک وەزیران؟
هه‌ڕوه‌ك ده‌زانن له سه‌ره‌تای پێكهێنانی ده‌سه‌ڵاتی نووی عیراقه‌وه(عیراقی فێدرال)، بڕیار درا كه سه‌رۆك كۆمار له كورده‌كان، سه‌رۆك‌وه‌زیران له شیعه‌كان و پۆستی سه‌رۆكی پارله‌مان بۆ سۆنه‌كان بێت. پێڕه‌وی ئه‌و بڕیاره گومانێك له‌وه‌دا نیه كه سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌مجاره‌ش له شیعه‌كان ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه بۆ جاری سێهه‌م مالیكی له‌سه‌ر ئه‌و كورسیه دابنیشێت یان نا، خۆی پێوه‌ندی به هه‌ندێك شته‌وه‌یه كه له‌وانه‌یه:
1- وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ر به كورسی دانیشتنی سێ جاره‌ی مالیكی، له به‌ر ئه‌وه‌ی مالیكی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردووه هه‌ندێك هه‌ڵویستی دژ به سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا نوواند كه تۆڕه‌یی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكای به‌دوواوه بوو.
2- وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی شیعه له عیراق دا، وه‌ك "مه‌واتن" و به تایبه‌ت "ره‌وتی سه‌در" كه له ساڵانی ڕابردوو خۆی وه‌ك هێزێكی خاوه‌ن پێگه و جێگه سه‌پاند و كاریگه‌ری خۆی له سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی عیراق پێشان دا.