فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

barzani sarkardai sal 

نووسەرێک لە رۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە یەكێك لە سەركردەكانی ساڵ لە قەڵەم دەدات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هۆكاری ئەوەش وەك رۆژنامەكە دەڵێ بۆ راگرتنی هاوسەنگییە لەنێوان ئێران، ئەمریكا، توركیا و عێراق. هەروەها وەستانی بارزانی بە جلی كوردی لە شاری ئامەد شانبەشانی ئەردۆغان. پاتریک کۆکبێرن، رۆژنامەنوسی بەناوبانگی بەریتانی، کە چەندین ساڵە لە کاورباری خۆرهەڵاتی ناوەراست کاردەکات لە رۆژنامەی ئیندیپێندنت لە ژمارەی ئەمڕۆ یەكشەممەدا وتارێکی نووسیوە و بەراوردی نێوان چەند سەركردەیەكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی كرد‌ووە، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانی بە یەكێك لە "بە ئەزمو‌ونترین و زیرەكترین" سەركردەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەقەڵەم داوە. ئەو رۆژنامەنووسە نووسیویەتی "مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دوای مافی بڕیاردانی چارەنو‌وسی كوردستانی باشو‌ور كەوتو‌وە لە چوارچێوەی عێراق لە سەركەوتن و شكستدا". کۆکبێرن لەبارەی خەباتی بارزانییەوە دەڵێ "خەباتی ئەو خەباتێكی زۆر نائاسایی بو‌وە و پڕی هەڵبەز و دابەز بو‌وە، هەر لە كۆڕەوی ساڵی 1990 تاوەكو راپەڕینی ساڵی 1991، كە كورد سو‌ودی لە شكستی سەدام حوسێن بینی لە شەڕی كوەیت بۆ بەدەستهێنانەوەی نیشتمانەكەیان".

وتارەکە لە بارەی هەرێمی كوردستانەوە ئەوەی خستووەتەڕوو "هەرێمی كوردستان ئێستا یەكێكە لەو شوێنە كەمانەی سەر زەوی كە گەشەیەكی ئابو‌وری گەورە بەخۆیەوە دەبینێ، ئەمەش لەبەر دۆزینەوەی نەوت و غاز لەم هەرێمەدا". نووسەری وتارەکە باس لە پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات ‌و دەڵێ "توانیویەتی هاوسەنگییەك لەنێوان ئێران، ئەمریكا، توركیا و حكومەتی مەركەزی عێراق رابگرێ بەبێ ئەوەی ببێتە داردەست یان قوربانی هیچ یەكێكیان، تەنانەت لە كێشەی گەرمی نێوان تورك و كورددا دیمەنی وەستانی بارزانی بە جلی كوردی لە شاری دیاربەكری پایتەختی كوردەكان لە توركیا شانبەشانی ئەردۆغان لەسەر شانۆ یەكێك بو‌و لە دیمەنە سەرنجڕاكێش و گرینگەكانی ساڵ، كە لەوێ باسی برایەتی نێوان كورد و توركی دەكرد".  پاتریک کۆکبێرن ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ناسیۆنالیزمی كوردی لە عێراق، توركیا و سو‌وریا خەریكە پلەیەك لە مافی بڕیاردانی چارەنو‌وس بەدەستدێنێ‌، كە دو‌ور نییە لە سەربەخۆیی تەواو. هەر سەبارەت بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان، کۆکبێرن نووسیویەتی "بەپێچەوانەی  سەركردە سەركەوتو‌وەكان، بەڕێز بارزانی واقیعبینە و تەنانەت لە كاتە باشەكانیشدا دەستی خۆی درێژ ناكاتە سەر كارو باری ئەوانی دیكە‌و توانای زۆر لەبننەهاتو‌وە و ساڵێكی پڕ سەركەوتنی بەڕێكرد‌ووە".

وتارەكەی کۆکبێرن باس لە چەند كەسایەتییەكی دیكە دەكات كە بە چەند هۆكارێك نەیانتوانیوە ببنە كەسایەتی ساڵ‌و رایگەیاندووە "ساڵی رابرد‌وو دەتتوانی بە ئاسانی بڵێی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا دیارترین سەركردەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، چونكە سێ هەڵبژاردنی یەك بەدوای یەكی بردبو‌وەوە و توركیای لە دەسەڵاتی سوپا رزگاركرد و ئابو‌وری وڵاتەكەشی پێشخستبو‌و، بەڵام دەستوەردانی سەربازی لە سو‌وریا و بەم دواییانەش تێوەگلانی كەسە نزیكەكانی لە گەندەڵی ناوبراویان لاواز كرد‌ووە".

هەر بەپێی وتارەکەی ئیندپێندنت، بینیامین نەتانیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلیش لەگەڵ ئەوەی لە ر‌ووی نێودەوڵەتییەوە سەركردەیەكی دیار نییە، بەڵام بە هەڕەشەكانی بۆ لێدانی گورزی سەربازی لە ئێران توانی سزاكان تو‌وندتر بكات لەسەر ئەو وڵاتە و چاوی جیهانیش لە كێشەی فەڵەستینییەكان دو‌وربخاتەوە.  

کۆکبێرن ئاماژەی بە حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێرانیش كردووەو لەبارەی ئەوەوە دەڵێ "بە بەراورد لەگەڵ پێشو‌وی خۆی زۆر سەركەوتو‌وە، چونكە لەسەر پلاتفۆرمێكی چاكسازی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی بردووەتەوە، بەڵام بەو رێككەوتنەی لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا بۆ وەستاندنی پرۆگرامی ئەتۆمی وڵاتەكەی هیچی ئەوتۆی دەستنەكەوت و سو‌ودە ئابو‌ورییەكانی ئەم ڕێككەوتنەش بۆ ئێران بەپێی چەند چاودێرێك تەنیا 6 ملیار دۆلارە. ئەمەش هیچ جیاوازییەكی ئەوتۆی ئابو‌وری بۆ ئێران فەراهەم ناكات".

 بەڕای پاتریک کۆکبێرن تاكە سەركردەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە دەتوانێ "بەشانازییەوە" سەیری دەستكەوتەكانی ئەمساڵی بكات، سەركردەی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ئەبوبەكر بەغدادییە، كە نوێنەری قاعیدەیە لە سو‌وریا و عێراق‌و ئەمریكا 10 ملیۆن دۆلاری تەرخانكرد‌ووە بۆ هەر كەسێك كە زانیاریی لەبارەی ناوبراو بداتێ. هۆكاری ئەو "شانازییە"شی بەوهۆیە داوەتێ، چونكە ئەو توانیویەتی قاعیدە لە عێراق و سووریا یەكبخات.

22/12/2013

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان