دەیڤد رۆمانۆ
دەیڤد رۆمانۆ
افشین غلامی-کارشناس ارشد جامعه شناسی-تهران
ﭘﻴﮑﻬﺎتەی ﮐﻮﻣﻪﻻﻳﻪﺗﻲ ئێرﺍﻥ،ﺯﻩﺭﻓﻴﻪﺕ ﻳﻪ ﺩﻳﺮێد ﮎ ﭘﺎیگەی "ﮔﻪﻟﻪ ﻣﻴﺮﻱ"( ﻣﺮﺩﻡ ﺳﺎﻻﺭﻱ) ﻟﻪ ﻧﺎﻭﻱ نهاﺩﻳﻨﻪ ﺑﻮﻭﺩ. ﻭﺍﺗﻪ ﻧﻪ ﺗﻪﻧﻴﺎ ﮔﻮﺯﺍﺭ ﻣﻮﺩﺭﻧﻴﺘﻪ ﺳﺎﻟﻴﺎنێگه ﻟﻪ ﻧﺎﻭﻱ ﺟﻪﺭﻳﺎﻥ ﺩﻳﺮێد،ﺑﻪﻟﮑﻢ ﺩﻳﺮﻳﻨﻪی "ﮔﻪﻟﻪ ﻣﻴﺮﻱ" ﻭ ﻫﻪﻟﺒﮋﺍﺭﺩﻥ ﺗﻮﻳﻪﻧﺴﻴﻴﻪ "ﮔﻪﻟﻪﻳﻞ ﺋﻴﺮﺍﻥ" ﻭﻩﻝ ﭘﺮﻭﺳﻪی ﺩﻣﻮﮐﺮﺍﺳﻲ ﺋﺎﺷﻨﺎﻭﻩ ﺑﮑﻪﻳﺪ .ﻭﻩی ﺗﻪﻭﺭ ﺩﻣﻮﮐﺮﺍﺳﻲ ﮐﻪﺵ ﺗﻮﻭﺍﻳﺪ ﻭ ﻫﻪﻣﻴﺸﻪ ﻟﻪ ﺷﻮنێگ ﺧﻮﻩی ﺭﻩﻭﺯﻧﻴﺪ ﮎ ﻭﻩ ﺩﻟﺨﻮﺍﺯﺍﻧﻪ ﭘﻴﺸﻮﺍﺯی ﻭﻩﻟﻲ ﺑﮑﺮﻳﻪﻳﺪ ﻭ ﺋﻠﻤﺎﻧﻪﻳﻞ ﺋﺎﮔﺎﻫﻲ ﮔﺸﺘﻲ ﻟﻪ ﻧﺎﻭي ﺧﺎﻭﻥ ﺋﺎﺳﻪﻭﺍﺭ ﺑﻮﻭﺩ. ﻭﺍﺗﻪ ﺧﻪ ﻟﮏ ﺑﺎﻳﻪﺩ بزاﻧﻦ ﮎ ﻟﻪ ﺩﻣﻮﮐﺮﺍﺳﻲ ﭼﻪ ﺗﻮﻭﺍﻥ ﻭ ﻣﻪﺑﻪﺳﺘﻴﺎﻥ ﻟﻪ ﻫﻪﻟﺒﮋﺍﺭﺩﻥ ﭼﻪﺱ ﻭ ﭺ ﻣﻮﺩﻟﻴﮓ ﻩ ﻣﻮﺩﻟﻪﻳﻞ ﺩﻣﻮﮐﺮﺍﺳﻲ ﺋﺮﺍ ﺧﻮﻳﺎﻥ ﻗﺎﺑﻞ ﮐﻪﻟﮏ ﮔﺮﺗﻦ ﺯﺍﻧﻦ . دەق ﺳﻪﺭﻩﮐﻲ ﺋﻲ ﻭﺗﺎﺭﻳﺸﻪ ﻳﻪﺳﻪ ﮎ،ﺋﻴﻤﻪ ﺗﻮﻭﺍﻳﻢ ﻭﻩ ﭼﻪ ﺋﺎﺯﺍﺩ ﺑﻮﻣﻦ؟ﺋﺎﺯﺍﺩﻱ ﻭﻩ ﭼﻪ ﺯﺍﻧﻴﻢ؟ ﻟﻪ ﺷﻴﮑﺎﺭﻱ ﻧﺎﻭﺭﻭﮎ ﭘﺮﺳﻴﺎﺭﻩﮔﻪ ﭼﻪﻥ ﺩﻩﻕ ﻫﻪﺱ ﮎ ﻫﻪﻭﺗﺎﮐﺮﺩﻧﻲ ﻭﻩ ﻝ ﻭﺷﻪ ﻱ ﺋﺎﺯﺍﺩﻱ ﮐﻴﺸﻪ ﺩﻳﺮﻳﺪ، ﺳﻪ ﺭﻩ
هاوڕێ مەنسوور بەگ پسپۆڕی بواری وزە
چەند ساڵێك لەمەوبەر، كۆمپانیای زەبەلاحی بواری نەوت و گاز Shell، یەكێك لە گەورە بەرپرسەكانی كۆمپانیاكەی لەسەركار لابرد. هۆكاری لابردنەكەش ئەوە بوو كە ئەو بەرپرسە باڵایە نازانێت جیاوازی بكات لە نێوان یەدەگ (Reserve) و سامان (Resource).كێشمەكێشی نێوخۆیی كۆمپانیای شێڵ لەمەڕ پێناسەی "یەدەگ" و "سامان"، ئابووریناسان و پسپۆڕانی بواری نەوت و گازی لە سەرتاسەری جیهان سەرقاڵ كرد. بە كورتی، ئەوكاتە بە نەوت و گاز دەگوترێت یەدەگ كە زانیارییەكی زۆری زەویناسی لە بەردەست بێت، نەوتی نێو كانەكان بە تەكنەلۆجیای ئێستا بتوانرێت بەرهەم بهێنرێت و بازاڕی ئابووریش گونجاو بێت، بە شێوەیەك كە خەرجی كۆمپانیاكان كەمتر بێت لە داهات.
ئەگەر یەكێك لەو فاكتەرانەی ئاماژەمان پێكرد بەرجەستە نەبێت، نابێت زاراوەی یەدەگ بەكار بێت و نەوت و گازی نێو كانەكان
نووسەر : عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌ن زاده
له‌وه‌ته‌ی بیرم کردۆته‌وه زاراوه‌یه‌کی سیاسی به ناوی "مه‌سه‌له‌ی کورد"م به‌ر گوێ که‌وتوه. هه‌رکه‌س به جۆرێک ئه‌م زاراوه‌یه پێناسه ده‌کاو زۆر وه‌ک ئه‌و چه‌مکه ناسراوانهم دێته به‌رچاو که له یه‌که‌م ڕوانیندا بۆ هه‌موو که‌س ڕوونن، که‌چی کاتێک ده‌مانه‌وێ پێناسه‌یان بۆ بکه‌ین ده‌بینین ئه‌وه‌نده‌ش ساده‌و ساکار نین.
بۆخۆم له‌مێژه باوه‌ڕم به پێناسه‌یه‌ک هێناوه که ده‌ڵێ: "مه‌سه‌له‌ی کورد بریتییه له‌وه که نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌ناوی کورد هه‌یه که له مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆی بێبه‌ش کراوه‌و بۆ وه‌دستهێنانی ئه‌و مافه خه‌بات ده‌کا". ئه‌و پێناسه‌یه بۆیه به دروست ده‌زانم چونکه له ده‌وروبه‌ری خۆمان بۆ نموونه زاراوه‌یه‌ک به ناوی "مه‌سه‌له‌ی فارس" یان "مه‌سه‌له‌ی تورک" نابیسمو نابینم. هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که ئه‌و گه‌لانه مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیان (وه‌ک نه‌ته‌وه) به‌ده‌ست هێناوه. هه‌روه‌ها -نامه‌وێ ناوێکی تایبه‌تی بێنم- شتێک به ناوی مه‌سه‌له‌ی یه‌کێک له‌و گه‌لانه‌ی دوور‌و نیزیک له‌خۆشمان نابیسم که مافی دیاریکردنی چاره‌نووسیان لێ زه‌وت کراوه، به‌ڵام له مه‌یداندا نین‌و بۆ وه‌ده‌ستهێنانی
دەیڤد رۆمانۆ
تامان شاكر
باسكردن لە بنیاتنانی دەوڵەتی كوردی رەنگە بۆ هاووڵاتیی كورد زۆر گرنگ نەبێت، تەنها ئەوكاتە گرنگ دەبێت بەلایەوە و حەماس دەیگرێ، ئەگەر سایتێكی عەرەبی یان بیانی راپرسییەكی دانابێ بۆ دەنگدان، چەند كەسێكی خوێنەر و نەتەوەیی شێری دەكەن لە فەیسبووك و جاڕدەدەن: (تكایە دەنگ بۆ دەوڵەتی كوردی بدەن). ئەزموونی مانگێك لە هەڵمەتی هەڵبژاردن دڵنیای كردمەوە كە تاكی كورد لە ئامێزی عەشیرەتەكەی زیاتر، لە هیچ شوێنێكی دیكەدا هەست بە دڵنیایی ناكات. دەوڵەت بۆ هاووڵاتیی كورد دەوڵەتی كوردستان نییە كە هەمووان خاوەنی ئەرك و ماف بن و هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن، لەبەر ئەوەی عەشیرەت هەمیشە ئامادەیی تێدایە پشتگیری لە ئەندامەكانی خۆی بكات و لە هەڵبژاردنەكاندا كاندیدی بكات و بەگەرەنتی سەریبخات و لە نەخۆشخانە بەردەركی
عەبدولڕەحمان سدیق
ژمارەی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستان یەك ملیۆنی تێپەڕاندووە، ئیدی جێی خۆیەتی هەڵوەستەیەكی ورد لەسەر قەیرانی هاتوچۆ بكرێت كە ئەمڕۆ بووەتە یەكێك لەدیاردە نەخوازراوەكانی نێو كۆمەڵگە. گواستنەوە رۆژ لەدوای رۆژ بەرەو پێشكەوتنی زیاتر هەنگاو دەنێت، بە جۆرێك ساڵانە درێژیی رێگەوبانەكان زیاتر دەبن و شەقامی نوێ دروست دەكرێن و هۆكاری گواستنەوەی زیاتریش دروست دەكرێت یان هاوردە دەكرێن. لە ئاستی جیهانیشدا لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا ژمارەی هۆكارەكانی گواستنەوە بۆ دوو ئەوەندە زیادیان كردووە، بە جۆرێك لە هەندێك وڵات‌دا زیاتر لە نیوەی دانیشتووان هەریەكە و هۆكارێكی گواستنەوەی خۆیان هەیە.
رەزا شوان
زۆر دانا و زانا و بیرمەند و نووسەر و هونەرمەند و وەرزشوان و ئاشتیخواز و تێکۆشەر و داهێنەری زیرەک و بلیمەت لە بوارە جیاوازەکانی ژیاندا هەڵکەوتن و،ناو و ناوبانگیان دەرکرد و ناسران و، بە ئەوپەڕي رێزەوە ناویان لە ( تۆماری کەڵەناودارانی جیهان ) دا تۆمارکران و لاپەڕە زێڕینەکانی مێژووی مرۆڤایەتیش لە باوەشی گرتن .. شایانی ئەوەن کە تا هەتایە بەنەمری بمێننەوە .. بوونە مایەی رێز و شانازیش بۆ گەل و وڵاتەکانیان . ئێمە ئەمجارەیان باسی كەڵەناودارانی گەورەکانی ( بە تەمەن گەورە ) ی جیهان ناکەین .. بەڵکو بە کورتی باسی (زیرەکترین و بەهرەمەنترین نۆ منداڵان لە جیهاندا ) دەکەین، کە لە توانا بەدەرن و هەریەکەیان لە بوارێک‌دا هەڵکەوت و دەرکەوت .. نۆ منداڵی بلیمەتی لە رادەبەدەر .. بێ گومان ئەم منداڵە بلیمەتانە داهاتوویەکی مەزن دەبێت .. یەکێک لەو زیرەکترین منداڵانەش خونچەگوڵێکی کوردە
دەیڤد رۆمانۆ
ئێستا لە هەرێمی كوردستان‌م و بەشێكی گفتوگۆكانم لەگەڵ چەند كوردێكی توركیا كە لێرە كاردەكەن، یارمەتییاندام بۆئەوەی باشتر لە كێشەكان تێبگەم. ئەو خاڵانەی ئەوان باسیان كرد سەبارەت بە سەركەوتنە یەك لەدوای یەكەكانی AKP چەند وانەیەكی گرنگیان تێدایە. ئەوانەی قسەم لەگەڵ كردن كوردی رۆشنبیرن و خەڵكی گوندەكانی رۆژهەڵاتی توركیان، ئەوان و كەسوكارەكانیان كە ئاستی رۆشنبیرییان كەمترە، هێشتا پشتگیری AKP دەكەن. ئەم كەسانە شەرمەزار نین لە ناسنامەی كوردی‌یان، بەپێچەوانەوە شانازی بە كوردبوونیانەوە دەكەن و بە قەوارەی هەرێمی كوردستان خۆشحاڵن. ئەوان دەڵێن بەرلەوەی AKP دەسەڵات بگرێتە دەست لەساڵی 2002، نەیاندەتوانی لە شوێنە گشتییەكانی وەك ئیستانبوڵ بە كوردی قسە بكەن، بەڵام ئێستا دەتوانن بە ئاشكرا
سۆهراب کەریمی
پێشەکی: ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەراورد بەشەکانی تری کوردستان تا ئێستا نەیتوانیوە دەسکەوتێکی ئەوتۆ بە دەست بێنێت، دیارە هەرکام لە بەشەکانی کوردستان چ لە بواری ژئوپۆلتیکەوە چ لە بواری ڕەوتی مێژوویی و چ کەش وهەوای سیاسی دەسەڵاتی وڵاتی سەردەست، خاوەن تاێبەتمەندییەکانی خۆیەتی، بەڵام ئەوشتەی کەگرنگە ئەوەیە کە بزووتنەوەی رۆژهەڵات لە بواری سوبژکتیڤەوە تووشی قەیرانی نەبوونی بەرنامەی ستراتیژیکن. ڕۆژهەڵات خاوەن چەندحیزبی سیاسی و کۆمەڵێک چالاکەوانن کە لە گۆڕەپانی کردەوەداڕۆڵی خۆیان دەگێڕن، حیزبی دێموکراتی کوردستان وەک کۆنترین حیزبی سیاسی کورد لەم بەشەدا لە کوردستان دامەزراوەو لە زۆربەی ناوچەکاندا لایەنگەری خۆی هەیە و لە کاتی خۆیدا بەهێزترین حیزبی کوردستان و لە بەهێزترین ئۆپوزیسیونی کۆماری ئیسلامی
مەجید نیزامەدین گلی
ئێران مانگی رابردوو كۆنتراكتی نەوت و گازی لەگەڵ هەرێمی كوردستان واژوو كرد. ئەم هەنگاوەی ئێران لە دژی سیاسەتی سەركردە شیعەكانی حكومەتی عێراقە بەرامبەر بە چالاكیەكانی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان. ئێران زۆر جار سیاسەتی دژیەكی هەبووە لە عێراق لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیەكانی. سەركردەكانی ئێران واقعیانە سیاسەت دەكەن و بەرژەوەندی سیاسی دەخەنە پێش تایفیەت. ئەمەریكا نزیكەی ٣ ترلیۆن دۆلاری لە شەڕی عێراق خەرجكرد و ئێران بە سیاسەتی واقعیانە شەڕەكەی بردەوە. لەسەر ئەو بنەمایە، ئێران دەیەوێ ئەم شتانە لە عێراق رووبدات:
ئابووری عێراق بە ئێران ببەستێتەوە
لە بەرژەوەندی ئێرانە كە ئابووری عێراق زیاتر بە پیشەسازی نەوت و غازی ئێرانی ببەسترێتەوە.
لەلایەن ئەحمەد تەڵعەت
لەكاتێكدا عێراقییەكان و هاونیشتمانییانی هەرێمی كوردستان رۆژی چوارشەممە بەرەو سندووقەكانی دەنگدان چوون، هێشتا لە ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا هەندێك كێشە بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە و ئاسۆیەكی روونیش بەدی ناكرێت بۆ چارەسەربوونیان. لە گرنگترین ئەو كێشەو پرسانەش، كە رووبەڕووی عێراق دەبێتەوە، كێشەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، پەسەندكردنی بودجە، ئاڵۆزییەكانی ئەنبار و چەند ناوچەیەكی دیكەن. شارەزایان لەبارەی عێراقی دوای هەڵبژاردن و چارەسەربوونی كێشەكانی نێوان هەردوولا، بۆچوونی جیاواز دەردەبڕن و چەند سیناریۆیەكیش هەن بۆ ئەگەری رێككەوتنی یان یەكلاییبوونەوەی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق.
شارام مێرزایی
ڕۆشنبیر مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ڕه‌خنه بگرێت و پرسیار له ته‌واوی لایه‌گه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی بكات و به شێوه‌یه‌كی بیركراوانه شییان بكاته‌وه و به‌رچاویان بخات ، ئه‌گه‌ر چی ئه‌م كاره له گه‌ل « یه‌كگرتوویی بیری كۆمه‌ڵگا » دژایه‌تی هه‌بێت . ئه‌مه بنه‌مایه‌كی ئیدواردیه ( ئیدوارد سه‌ئید ڕۆشنبیری ئه‌ره‌ب(
واته ڕۆشنبیر نابێت له هیچ كاتێك و له هیچ بارودوخێك ڕه‌خنه‌گه‌ری فیدای یه‌كگرتوویی بكات . ئه‌مه ڕادیكالترین تایبه‌تمه‌ندیه بۆ بیر و بووچونی ڕۆشنبیر . به ڕاستی چییه‌تی ڕۆشنبیر له‌گه‌ڵ هه‌ڵپچراندنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه تووشی گیر و گرفت نابێت ؟ ئایا فیدا كردنی ڕه‌خنه‌گه‌ری به‌م بیانووه – كه ڕه‌خنه‌گه‌ری ده‌بیته هۆی له كیس چوونی یه‌كگرتوویی – ڕۆشنبیر ، ناكاته مرۆڤێكی سیاسی ، كه دۆخه ڕامیاری – كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ، دیار ده‌كه‌ن كه سه‌باره‌ت به چ شتگه‌لێك باس بكات و سه‌باره‌ت به شتگه‌لێك باس نه‌كات ؟له ڕاستیدا ، له ڕۆژههڵاتیناوهڕاست به تایبه‌ت له كوردستاندا ، ئه‌م كێشه‌یه فهراونتر و ئه‌م پرسیارگه‌له به‌رچاوترن ، ئه‌ویش له
ئۆرال چاڵشلار "پێناسه‌کردنی "دانوستانی ئاشتی" وه‌کوو ڕه‌وتێکی دوو لایه‌نه‌ی سیاسی، ته‌نیا له نێوان ده‌وڵه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا و په‌که‌که و پارتی ئاشتی و دیموکراسی بۆ خۆی هه‌ڵه‌یه‌کی زه‌قه و ئه‌وه ڕاست نییه که له شرۆڤه و لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م پێڤاژۆیه گرینگه، ده‌وری بنه‌ما کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و چاوه‌ڕوانی و داخوازییه‌کانی خه‌ڵک، له به‌رچاو نه‌گیردرێت." ده‌وری کورد له هاوکێشه سیاسی و حزبییه‌کانی ئه‌مڕۆکه‌ی تورکیا حاشاهه‌ڵنه‌گره. کورد له ئێستادا له چه‌ندین به‌ره‌ی سیاسی و ڕێکخراوه‌یی جیاواز له تورکیا چالاکی ده‌نوێنن و له‌م ناوه‌شدا، دوو گرووپی سه‌ره‌کی واتا کورده‌کانی نێزیک له په‌که‌که و پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP) و کورده‌کانی نێزیک له پارتی داد و گه‌شه‌پێدان AKP و ئه‌ردۆغان، هه‌ریه‌ک به جۆرێک کاریگه‌ری ده‌خه‌نه سه‌ر هاوکێشه و گۆڕانکارییه سیاسییه‌کانی تورکیا. ئۆرال چاڵشلار، نووسه‌ر و شرۆڤهوانی ناسراوی تورکیایه و یه‌کێکه له‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی که به‌پێی هه‌ڵبژاردن و
(مستەفا شەمامی (دیاکۆ
له درێژه‌ی ئه‌م زنجیره بابه‌ته که به مه‌به‌ستی ئاراسته‌کردنی کوورته‌یه‌ک له ئیده‌گه‌لی سیاسی نوێ‌و هه‌نووکه‌یی ته‌رخان کراوه، به‌شی 1و2ی سه‌باره‌ت به گرفتگهلیدێمۆکراسی هاۆچهرخ، نه‌ته‌وه/ده‌وله‌ت، وه دیلێمای سه‌وه‌ری سیاسی، سیستمی جیهانی وه تێزی قهیرانو تهواۆبوونی ئیدیۆلۆژیهکان، ته‌رخان کرابوو. ناوه‌رۆکی به‌شی 3هه‌می که ئێستا له به‌ر ده‌ستاندایه، له په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ل تێزی تهواۆبوونی ململانی نێوانئیدیۆلۆژیکی و دارشتنی سیاسه‌تگه‌لی نوێ له سه‌رده‌می پۆسمۆدێرنیتەدا، ناۆئاخنکراوه. دیاره له به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م زنجیره بابهتهیهدا، ههۆل ده‌درێ زۆرینه‌ی ئه‌م ئیدهۆ ئیدهگهله سه‌رده‌میانه، به شێوه‌یه‌کی کوورت(بهۆ هێوایه که پووختیش بن)ئاراسته بکرێن، تا به‌لکوو بتوانرێت به‌م هۆیه‌وه سه‌ره‌رای به سوودبهخشینکردنی بابه‌ته‌که، هاۆکات پێشگیریش له‌وه بکردرێت که خوێنه‌رانی به‌رێز هه‌ست به وهرهزیو ماندوو بوویی جەستەیی و مێشکی بکه‌ن.