جەیمس جێفری و
فیلیپ سۆلۆندز
پێدەچێ سەردەمی مالیکی لە عێراقدا بەسەرچووبێت. من دەڵێم “پێدەچێت”، چونکە هەرچەندە دەگوترێت سەرۆکوەزیرانی عێراق بە هێزە چەکدارە زۆر بڕواپێکراوەکانی خۆی گوتووە دانیشن و ئەنجامەکانی پرۆسەی دەستووری قبوڵ بکەن، بەڵام جێگرەوەکەی، واتە حەیدەر عەبادی، تەنیا سی رۆژی لەپێشە بۆئەوەی حکومەتە گشتگیرەکەی پێکبهێنێت و بتوانێت لە کۆی ٣٢٩ کورسیی پەرلەمان متمانەی زۆرینەیان بەدەستبهێنێت. کەواتە یارییەکە هێشتا کۆتایی نەهاتووە. مالیکیش لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە تاوەکو عەبادی یان کاندیدێکی دیکە متمانەی پەرلەمان بەدەستدەهێنێت. بەڵام تەنانەت ئەگەر عەبادیش متمانەی پەرلەمان بەدەستنەهێنێت، کەم لایەن ماون داوا لە مالیکی بکەن حکومەت پێکبهێنێت.