نووسەر:فەرید زەکەریا
وەرگێرانی: د. نزار ئەحمەد
بارۆدوخەكه له عێراق زۆر مەترسیداره، لەگەڵ ئەوەشدا شڵەژاو و سەرلێشێوێنەره. ئایا پێویسته وڵاته یەكگرتووەكان لەوه زیاتر بكەن بۆ یارمەتیدانی ئەو كۆمەلگایانەی له ژیر هەڕەشەی داڕوخاندان. ئەگەر ئەمەریكا لەبەر لایەنی مرۆیی دەسوەردەدات، دەی بۆ له سوریا نایکا؟ كە زۆر ترسناكتر و خراپتر دەرئەکەوێ و هەروەها كومەڵكوژیشی تیدایه؟ لەمڕووەوه ئەبێ بیرمان بۆچی بڕوا؟
من بە وریایەوە ئەڕوانمە ئەو جەختكردنەوەیەی ئەمەریكا سەبارەت به گەڕانەوەی بۆ عێراق، لەگەڵ ئەوەشدا پێموایه لەم بارودۆخەی ئێستادا، دەبێ ئیدارەی ئوباما زۆر بەهێزتر و به ئومێدەوه دەسوەربدات، هێزی ئاسمانی بەكاربێنی، ڕاهێنان پێشكەش بكات و چەك ببەخشێ ئەگەر پێویستی كرد. بۆ؟
دەركەوتنی ئەو قەیرانه مرۆییەی عێراق زۆر مەترسیدار و سامناكه، لە هەمان کاتدا، هاوشێوەی سوریا، ئایا دەسوەردانی سەربازی لە ڕاستیدا یارمەتیدەره، ئایا پلانێكی ڕوون هەیه كە به كارببرێ؟ ئێستا له عیراق ڕێڕەوێك هەیه، كه وادەكات پاساوی ستراتیجی ببەخشێ به كردەی ئەمەریكا. ئەوەی ئێستا له عێراق ئەگوزەرێ مەترسی هەیه بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمەریكا- کە هەرێمی كوردستانه لەو وڵاتەدا.
له ساڵی١٩٩١ەوە، بۆ ٢٣ ساڵ ئەڕوا، ئەمەریكا كوردەكانی له عێراقدا پاراستووه لەوەی هێرشیان بكرێته سەر و كومەڵگاکەیان داروخێت. له ماوەی ئەو ٢٣ ساڵەدا، كوردەكان توانیان مێرگێكی مۆدێرنی لیبراڵی هاوپەیمانی ئەمەریكا و ڕۆژئاوا له بیبابانی ڕۆژهەڵاتدا،بینابكەن.
هەرێمی تارادەیەكی زۆر خودموختاری كوردستانی عێراق لەوەدایه ببێته شوێنێكی كراوەی، جیهانیی، چاو له ئاینده. ئەمەو پەرەسەندنی ئابورییەكی باش، كەرەستەی گەورەی بیناسازی، پیشانگا زەبەلاحەکانی ئۆتۆمبیل هەروەها كۆشكی خواردنی خێرا(ماکدۆناڵدی ئەمەریکی)، ڕۆژانه له گەشەدایه.
زانكۆی ئەمەریكیش له سلێمانی بەوە دەستنیشان ئەکرێ کە شوێنێکە بۆ پەروەردەی مودێرن و جێگایەکە بۆ گفتوگۆی كراوه. سەركرده كوردەكان ئەركی ئەوەیان گرتووەته ئەستۆ كه گرەنتی دواڕۆژی خۆیان بكەن، سەربەخۆیی رانەگەیەنن، كاربكەن بۆ كۆتایی هێنانی تیرۆری كوردی له توركیا، هاوکاریی مرۆیی ئاوارەكانی سوریا بکەن. كوردەکان هێزێك بوونه بو سەپاندنی سەقامگیری له ناوچەیەكی بێ سەروبەردا.
یەكێك له وانەكانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكا له ماوەی ٦٠ ساڵی ڕابردوود ئەوه بووه دەستیوەردان كاتێك سوودی ئەبێ كه خەڵکی ئەو ناوچانەی دەسیان تێوەردەدات له لایەن سەركردەیەكی میللی و پشت ئەستور بە یاساوه ڕێبەرایەتی بكرێن هەروەها بیانەوێ بۆ مەبەستێك و ئامانجێك بجەنگن. بیر له كوریای باشور بكەرەوه و بەراوردی بكه به باشوری ڤێتنام دەستێوەردان سودی نەبوو كاتێ خەڵكانی دەڤەرەكه خۆیان شەڕیان نەئەكرد.
كوردەكان ئەیانەوێ بۆ ئازادی بجەنگن، بۆ سەربەخۆییش. ئەوان سوپایەکی بەهێز و مەشقپێكراویان هەیه. سەركردەكانیان جەماوری و یاسایین، ئەوان هاوپەیمانێکی نزیكی ئەمەریكابوون و ئێستا زۆریان پێویست به یارمەتی ئەمەریكایه. ئیدارەی ئۆباما ئەبێ به دەنگیانەوه بچێت. ------------------------------------------------------------ *