یۆشکا فیشەر// وه‌زیری پێشوی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا
فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی(هه‌رقلیتس) پێناسه‌ی جه‌نگ ده‌كات وده‌ڵێت: دایكی هه‌موو شته‌كانه. له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕووداوه دڕندانه‌و خوێناوییه‌كاندا، كه‌ئێستا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پیایاندا گوزه‌ر ئه‌كات(به‌تایبه‌ت له‌عێراق و سوریادا)ڕه‌نگه مرۆڤ ناچارببێت به‌وه‌ی خۆی بدات به‌ده‌ستی پێناسه‌كه‌ی(هه‌رقلیتس)ه‌وه. ئه‌گه‌رچی له‌دوای سه‌رده‌می نوێگه‌ری بڕوایه‌ك هه‌بوو به‌وه‌ی ئه‌و دیده له‌جیهاندا شوێنێكی نه‌ماوه. ئه‌و سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازییانه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌سوریاو عێراق به‌ده‌ستیان ده‌هێنێت. ته‌نها كاره‌ساتێكی مرۆیی نین، به‌ڵكو هاوپه‌یمانییه‌كانی ناوچه‌كه‌ش به‌ره‌و جۆرێك له‌ئه‌نارشیه‌ت ده‌بات. ته‌نانه‌ت گومان دروست ده‌كات له‌سه‌ر سنوره نیشتمانییه‌كان. ئێستا ئیتر ڕۆژهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاستی نوێ دروست ده‌بێت، كه‌جیاوازه له‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌ی له‌كۆندا هه‌بوو،له‌دوو ڕووه‌وه كه‌زۆر گرنگن: یه‌كه‌م ئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌ی كه كوردوئێران وازی ده‌كه‌ن. دووه‌م: كه‌م بوونه‌وه‌و پوكانه‌وه‌ی ڕۆڵی هێزه