ئاریتما موحەممەدی (بەشی دوو)
”هەڵخستنی شۆڕشی سیاسیی، کۆمەڵایەتیی و ئابووریی لەنێو نەتەوەیەکی لەم چەشنەدا گەلێک ئاسانە، چونکە تۆی شۆڕش و تێکۆشان لەنێو لەش و خوێنی ئەم گەلەدا زیندووە و هەمیشە کورد هیوای مەزن لەخۆیدا دەپەروەرێنێت. ئاریتما موحەممەدی” لە كۆی خوێندنەوەی بەشی یەکەمی ئەم بابەتەدا بەو ئەنجامە گەییشتین کە مرۆڤی مەزن و تێکۆشەر، مرۆڤی بە هەست و لەخۆبردوو و خزمەتکەر، ڕێگر و بەربەستەکان تێک دەشکێنێت و تەمەن و پیری و لاوی ناتوانێ ببێتە بەربەستی سەرەکیی سەرەڕێی، کەواتا پیربوون و لاوبوون بەربەست و هۆکار نین، بەڵکوو تەنیا هۆیهك کە مرۆڤە زیندوو و مردووەکان یانخود تەنیا پرسێک کە مرۆڤە لێهاتوو و ههلپهرهستهكان لێک جیا دەکاتەوە، ڕۆڵ، ههوڵ و تێکۆشانی ئەو مرۆڤانەیە، ئاستی خزمەت و باییخ و گرینگیی ڕوانگە و دەلاقەی ڕوانینی هزریی ئەو مرۆڤانەیە بۆ کۆمەڵگا کە پێناسەی نوێ و گرینگ یانخود کز و لاوازیان پێ دەبەخشێت و کەسایەتییان هەڵدەخات و پێگەی