ئه‌حمه‌د فاتح محه‌مه‌د
ئێواره‌ی رۆژی 5شه‌ممه 8-8-2014 باراك ئۆباما سه‌رۆكی ولاَته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، له‌وتاره‌كه‌یدا بریاریدا هێرشی سه‌ربازی بۆسه‌ر مۆلگه‌كانی داعش له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر، هه‌وره‌ها یارمه‌تی وهاوكاری مرۆیش بۆ ئاواره‌كانی شه‌نگال ده‌ست پێبكات. بۆیه به‌ره‌به‌یانی رۆژی 9-8-2014 فرۆكه‌كانی (F-16) ،هێرشیان كرده سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش وبه‌شێوه‌یه‌كی چڕ بۆردومانی كردن.
وتاره‌كه‌ی ئۆباما پابه‌ندبونی سیاسه‌تی ئه‌مریكا نیشان ده‌دات به‌وه‌ی تیرۆر له‌كوێ بێت ئه‌مریكا دژایه‌تی ده‌كات. دوای ئه‌وه‌ی 10ی حوزه‌یرانی 2014 گۆرانكارییه‌كی ریشه‌یی له‌عێراق رویدا، به‌وه‌ی داعش سێیه‌كی خاكی عێراقی داگیركرد، پاشانیش مه‌ترسیه‌كه په‌ریوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌لاماری هه‌رێمی كوردستان بدات وگه‌یشتنه سنوری پایته‌ختی هه‌رێم. ئیتر ئه‌مه‌ش هێڵی سوره بۆ ئه‌مریكا چونكه وه‌ك ده‌زانین هه‌رێمی كوردستان پێگه‌یه‌كی سیاسی و جوگرافی و ئابوری وته‌نانه‌ت سه‌ربازی و هه‌واڵگری گرینگه بۆ ئه‌مریكا، بێگومان ئه‌مه له‌چوارچێوه‌ی عێراقی فیدراڵ دا. چونكه ئۆباما له‌وتاره‌كه‌ی تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر تیرۆریستان له باڵوێزخانه‌و كۆنسوڵیه‌ی و راوێژكارانی ولاَته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا نزیك ببێته‌وه ومه‌ترسی دروست بكات، ئیدی ئێمه ناچارده‌بین پارێزگاری له‌خۆمان بكه‌ین، ئینجا ئه‌مه له‌به‌غداد بێت یان له‌هه‌ولێر یان له‌هه‌ر شوێنێك بێت له‌عێراق كه كۆنسولیه‌ی ئه‌مریكای لێبێت. چونكه ئۆباما ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بو هه‌مان سیناریۆی 2012 روبداته‌وه كاتێك له لیبیا په‌لاماری كونسوڵیه‌ی ئه‌مریكایان دا وكۆنسوڵگه‌ری ئه‌مریكا تیرۆركرا.
ئه‌مه‌ش بوه جێگای ناره‌زایه‌كی زۆری ئه‌مریكا وره‌خنه‌ی توندیش ئاراسته‌ی ئیداره‌ی ئۆباما و تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كرا. هه‌روه‌ها نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیربكه‌ین ئه‌م بریاره‌ی ئۆباما بۆرێگرتن بوو له‌وه‌ی جینۆساید وكاره‌ساتێكی گه‌وره‌یی مرۆیی له‌شه‌نگال رونه‌دات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌وتاره‌كه‌ی ئاماژه‌ی پێكرد. ئه‌مریكا له دوای داگیركردنی موصل وپه‌ره‌سه‌ندنی كێشه‌كان، په‌یامی ئه‌وه‌بو عێراقی فیدراڵ وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، كوردیش ده‌بێت به‌شداربێت له‌پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق.
وتاره‌كه‌ی ئۆباما هه‌رچه‌ند دره‌نگ بو، ده‌بوایه زوتر ئه‌م گورزه سه‌ربازییانه‌یان بوه‌شاندبایه بۆئه‌وه‌ی ئه‌م هێزه تیرۆریستانه په‌ل و پۆنه‌هاون، به‌لاَم دیاره ئیداره‌ی ئه‌مریكا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ده‌بێت چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگه‌ژه‌ی سیاسی له‌عێراق، به‌شێوه‌یه‌كی سیاسی بێت بۆیه فشار ده‌خاته سه‌ر مالكی. ئه‌م فشاره‌ش بۆئه‌وه‌یه مالكی یان ده‌ستبه‌رداری پۆستی ویلایه‌تی سێهه‌می سه‌رۆك وه‌زیران بێت، یاخود حكومه‌تێكی نیشتیمانی پێكبهێنێت، كه‌پێكهاته‌ی سوننه‌ش رۆلی به‌رچاویان له‌و حكومه‌ته‌دا هه‌بێت، هه‌روه‌ها كێشه‌كانی كوردیش به‌گوێره‌ی ده‌ستور چاره‌سه‌ربكرێت. ئۆباما له‌وتاره‌كه‌ی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات ئه‌جێندای ئیداره‌ی كۆشكی سپی ئه‌وه‌نیه هێزی پیاده و مارێنز بگه‌رێنێته‌وه خاكی عێراق. به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه زیاتر بۆ پارێزگاریكردنه له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان ورێگرتن له‌كاره‌ساتی گه‌وره‌یی مرۆیی و تاوانی نێوده‌وڵه‌تی. ئۆباما جارێكی تر له‌وتاره‌كه‌ی جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه به‌زوترین كات عێراقییه‌كان حكومه‌ت پێكبهێنن بۆئه‌وه‌ی بتوانن كێشه‌هه‌لپه‌سێردراوه‌كانی عێراقیه‌كان رێگاچاره‌سه‌ری بۆبدۆزرێته‌وه. ئه‌مه نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیربچێت پێگه‌ی جوگرافی داعش فراوانترببێت، ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌تر بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی و ئابورییه‌كانی ئه‌مریكا.
چونكه تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئۆباما دركی به‌وه كردوه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا پێشوه‌خت هێزوتوانای داعش په‌ك نه‌خات، ئه‌وا نه‌وتی كه‌نداو به‌تایبه‌تی له‌كوه‌یت، هه‌روه‌ها بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌دا ده‌بن. ئێستا عێراق به‌گشتی وهه‌رێمی كوردستانیش له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه بالاَكانی ئه‌مریكادایه، ئه‌مه‌ش جێگای دڵخۆشیه. هه‌رچه‌نده هێزی پێشمه‌رگه له‌نێوه‌نده جیهانیه‌كان جێگای ستایشه به‌وه‌ی پارێزگاری له‌كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تی و ئاینیه‌كانی تری عێراق ده‌كات. به‌لاَم راستیه‌ك هه‌یه نابێت نادیده بگیرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه پێویست به‌وه ناكات لێدوانی نادبلۆماسیانه له‌به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌گشتی و ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی بدرێت.
ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی ئێستا هه‌یه ده‌بێت به‌وردی دیراسه بكرێت وره‌چاوی بنه‌مای دبلۆماسیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بكات، ئێمه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانین ئه‌م په‌یوه‌ندییانه گه‌شه پێبده‌ین. هه‌رێمی كوردستان وه‌ك زۆنێكی ئارام له‌ناو عێراقی فیدرال وگرنگی وبایه‌خی ئه‌مریكا به‌م زۆنه، نابێت راده‌ستی سیاسه‌تی هه‌ڵه بكرێت. كێشه‌ی نێوان هه‌ولێر وبه‌غداد ده‌بێت به‌زوترین كات كۆتایی پێبێت، چونكه نابێت بزوتنه‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی وه‌ك داعش سێیه‌كی خاكی عێراق داگیربكات، ئێمه‌ش به‌رده‌وام له‌ژێر ئه‌و هه‌ره‌شانه‌دابین.
13/08/2014