ڕێبوار سیوه‌یلی
– ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ی كه هه‌میشه ململانێكان به شێوه‌یه‌كی خراپ و له ته‌قینه‌وه‌دا به‌یه‌كتر بگه‌ن، وێنا ده‌كات، ڕوانگه‌یه‌كی ئامانجدار نيیه
– مرۆڤ له ململانێدا خاڵ و پنتێكی ڕه‌ش نیيه لایه‌نێك بیه‌وێت بیسڕێته‌وه و له‌به‌رده‌م خۆیدا ته‌ختی بكات و ئه‌مجا ئیدیعا بكات ده‌توانێت به‌خته‌وه‌ری بۆ كۆمه‌ڵگا ده‌سته‌به‌ر بكات
– زمان له دۆخی ناوبژیكه‌رانه‌یدا، هێزێكی زۆر به مرۆڤ ده‌به‌خشێت و وزه‌یه‌كی زۆر بۆ لایه‌نه‌كان ده‌گێڕێته‌وه
– هیچ دایك و باوكێك نیيه بیه‌وێ منداڵه‌كانی له داهاتوویكی تاریك و له‌ناو میراتێكی كه‌ڵه‌كه‌بوونی ململانێدا، كه له هه‌ر ساته‌وه‌ختێكدا بۆی هه‌بێت به ڕوویاندا بته‌قێته‌وه، ژیانێكی هه‌ژارانه و پڕ كۆژانیان هه‌بێت
ده‌زانم ئه‌وه شتێكی قورسه مرۆڤ ڕوانگه‌ی خۆی له‌میانه‌ی ململانێكاندا بگۆڕێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش شتێكی خودایی، یاسایی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری نیيه كه هه‌میشه پێمانوابێت ململانێكان ڕێگایه‌كی باشن بۆ پێكدا هه‌ڵپڕژان و شه‌ڕ. پێویست نیيه هه‌موو ململانێكان به ته‌قینه‌وه و شه‌ڕ كۆتاییان پێ بێت. له ململانێدا لایه‌نی باش و به‌سوودیش هه‌ن،