شەماڵ بۆکان
له‌و كاته‌وه‌ی گرووپی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له سووریا و عێراق له چه‌ند په‌لامارێكدا توانی به‌شێكی به‌رچاوی خاكی ئه‌م دوو وڵاته داگیر بكات و خه‌لافه‌تی ئیسلامی ڕابگه‌یه‌نێت، ئه‌م پرسیاره هاتبووه ئاراوه، ئاخۆ داڕشتن و پێكهاتن و گه‌ڵاڵه‌ی هێرشه‌كانیان چۆن بووه؟. هه‌فته‌نامه‌ی ئه‌ڵمانی “ئێشپیگڵ” به هه‌ڵسه‌نگاندن و لێكدانه‌وه‌ی زۆر بابه‌ت و نووسراوی ئه‌و ئه‌فسه‌ره عێراقییه‌ی كه خاوه‌نی بیرۆكه‌ی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی سووریا بوو، توانی هه‌ندێ وه‌ڵام بۆ ئه‌م بابه‌ته بدۆزێته‌وه. ئه‌و ئه‌فسه‌ره (سه‌میر عه‌بد محه‌مه‌د ئه‌لخه‌لیفاوی) بوو كه له جه‌نگێكی كورتماوه‌دا له به‌ره‌به‌یانییه‌ك له ژانویه‌ی 2014 له باشووری شاری (ته‌ل ره‌فعه‌ت) كوژرا، ئه‌و كه‌سانه‌ی كوشتیان، نه‌یانزانی ئه‌و كێیه، نه‌یانزانی ئه‌وان سه‌ركرده‌یه‌كی ستراتیژیی گرووپێكی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌یان كوشتووه. ئه‌فسه‌ره عێراقییه‌كه نزیكه‌ی