ئازا حەسیب قەرەداخی
له چوارچێوه‌ی گه‌ڕان به دووی چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی خوێناویی سووریا، ماوه‌یه‌که باس له سیناریۆی دابه‌شکردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بۆ سێ به‌ش ده‌کرێ.یه‌که‌م به‌ش له سووریای به‌شبه‌شکراو ئه‌وه‌یانه، که سەرۆكی توركیا، رەجەب تەییب ئەردۆگان، لەو كۆنگرە رۆژنامەوانییەی له دوای نوێژی جەژنی قوربان لە ئیستانبووڵ سازی کردبوو، باسی کردووه، گوایه ڕژێمی سووریا دەیەوێت "سووریای بچووك" دروست بكات له ناوچه‌یه‌کدا، له دیمەشقەوە دەست پێ بكات بە ناو حمس و حه‌مادا بڕوات تا دەگاتە لازیقییە. ئەو ناوچەیە رووبەری 15% خاكی سووریا پێك دەهێنێت.سووریای بچووک بۆ عه‌له‌وییه‌کان ده‌بێ، به سه‌رۆکایه‌تیی به‌شار ئه‌سه‌د. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یش هه‌یه که دوای ساڵێک یا دوو ساڵ له‌و وه‌رگیرێته‌وه. له سه‌رینی ئه‌وه‌وه‌یه که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گوتبووی؛ له چاره‌سه‌ردا مه‌رج نییه به‌شار ئه‌سه‌د یه‌کسه‌ر ده‌سه‌ڵات راده‌ست بکات. که‌واته ده‌شێ دواتر راده‌ستی بکات.