بێرون عومەر فەتاح
… دەوڵەتی تورکیا مێژوویەکی دورودرێژی ھەیە لەشەڕو کوشتارو چەوساندنەوەو قەتڵوعامکردنی گەلی کورد لەمێژووی تورکیای نوێدا نزیکە ی سەدساڵێک دەبێت و پاشخانی مێژوویی دەوڵەتی عوسمانیشی بخرێتە سەر لە و مێژوە درێژەدا ھەموو شێوازەکانی چەوساندنەوەوکۆمەڵکوژی و ڕاگواستن و لەناوبردن تاقیکرایەوە لە پێناوی لەڕەگەوە دەرھێنانی بنج وبێخی نەتەوەیەک . گەرچی کوردستان وێرانکرا، ڕۆڵەکانی کوردستان قەتڵوعامکران ھاونیشتمانیەکانی ڕاگوێزران و ئاوارە و دەربەدەرکران . بەڵام گەلی کورد، نەتەوەو خاکی کورد زمان و جل وبەرگ و عادات و تەقالیدی کورد ھەر بە پیرۆزی مایەوە ھەر بە زیندوێتی و نەمری مایەوە . دە وڵەتی تورکیاش بە کۆن ونوێیەوە ھەمیشە لەباری نائاسایی (سیاسی و ئەمنی و سەربازی و ئابووری و کۆمەڵایەتیدا ) بووە ھەمیشە لەژێرباری ھەژاری و بێکاری و بێئیمکانیەتی دابووە . کەواتە دەبێت ئەزموون لەومێژووە پڕجەورو ستەمە وەربگرێت و سود لەگۆڕانکاریە خێراکانی دونیاو ناوچەکە وەربگرێت لە پێناوی ئارامی و ئاسایش و پێشکەوتنی وڵاتەکەی.