ڕێبوار سیوهیلی
(بۆچی ئهفلاتوون ڕاست ناكات؟)
دۆستیی مانا و بەها و گرنگیی خۆی لەدوژمنییەوە وەردەگرێت. دۆستی ئامادەمان دەكات بۆ ئەوەی لەدژی دوژمن خراپە بكەین. هەر كات دوژمن نەما و كۆتایی پێهات، ئیدی دۆستییش ئەو بەهایەی نامێنێت، لەكاتێكدا وا چاكە دۆستیی وەك دۆخێكی هەمیشەیی و دوژمنیی وەك دۆخێكی كاتی وێنا بكەین دوژمن هەمیشە بێگانە نیە، هەمیشە ئەو دژ و (شەمشەمەكوێرانە) نین كەچاویان بە(ئێمە) هەڵنایەت، هەمیشەلە(دەرەوە) نییە. بەڵكو ئەمێستا دوژمنەكان لەخۆمانن، لێرەن، لەگەڵمانن و لەەەمان دامەزراوەدان كە ئێمەش كاری تێدا دەكەین. پێشنیارم ئەوەیە بۆ هەموو ئەوانەی لەهەلومەرجی جیاجیادا، وێنەی دوژمنی دەرەكی و بێگانە، دوژمنی ڕاستەقینەو وەهمی،(گەورە) و (بچووك) دەكەنەوە، هەستی دوژمنایەتی لەخۆیاندا بسڕنەوە. دوژمن دەبێت بناسرێت، بدۆزرێتەوە، ئاشنابكرێت و بەرپەرچ بدرێتەوە گرووپ هەرچەندەش پێویست بێت، ئامانجەكانی ڕوون و بڕێجاریش هاوتەبا بن لەگەڵ ئامانجی گشتیی كۆمەڵگا، هێشتا مەترسیدارە. گرووپ، لە دۆخە