فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

download

شەڕی ئێوارەی ئەمڕۆی نێوان هێزی پێشمەرگە و چەكدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام "داعش" لە حەمدانییە لەسەر دانانی بەربەست "ساتر" بووە.

بەشار كیكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە (تۆڕی میدیایی رووداو) ی راگەیاند، هێزی پێشمەرگە لە رۆژئاوای حەمدانییە بەمەبەستی پاراستنی مەسیحی و كوردانی شەبەك ساتریان لێداوە، بۆیە چەكدارانی داعش هەوڵیانداوە رێگری لێبكەن و پێیانوابووە دروستكردنی ئەو ساترە "ئیستیفزازكردنی ئەوان و عەرەبەكانی ناوچەكەیە"، بۆیە چەكدارانی داعش بە هاوەنبارانی ناوچەكەیان كردووە و شەڕ و پێكدادان لە نێوان هەردوولا روویداوە و ماوەی زیاتر لە 2 كاژێر بەردەوام بووە.

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ئاماژە بەوەدەكات، 6 گولـلە هاوەن لە نێو حەمدانییە كەوتوونەتە خوارەوە و یەكێكیان بەر مالێك كەوتووە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە. بەهۆی ئەو شەڕ و پێكدادانەوش ژمارەیەك خێزانی مەسیحی ئاوارەبوون و روویان لە شاری هەولێر كردووە.

بەپێی گوتەی بەشار كیكی، بەهۆی نێوبژیوانی كەسایەتی و ریشسپیانی ناوچەكە، شەڕو پێكدادانی نێوان هێزی پێشمەرگە و چەكدارانی داعش وەستاوە. بەڵام سەرچاوەیەك لە هێزی زێرەڤانی بە رووداوی گوت تاوەكو ئیستا شەڕ نەوەستاوە و بەردەوامە.

هاوكات سەرچاوەیەك لە هەواڵگری باشووری نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند ''زیاتر لە سێ رۆژە چەكدارانی داعش ئاویان لە قەزای حەمدانییە گرتووەتەوە، چونكە ئەوان كۆنترۆڵی ویستگەی سەلامییان كردووە، ئەمڕۆش بە هاوەن و كاتیووشا هێرشیان كردووەتە سەر قەزاكەو خەڵكێكی زۆر بەرەو دهۆك و هەولێر هەڵهاتوون''

ئێوارەی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە ناوچەی حەمدانییە و قەرەقوش لە نەینەوا لە سێ لاوە هێرشیان كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و بۆماوەی زیاتر لە 2 كاژێر پێكدادان لە نێوان هەردوولا بەردەوامبوو، بەپێی سەرچاوەیەكیش لە هێزی زێرەڤانی بۆ (رووداو)، چەكدارانی داعش تێكشكێنراون.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد لەو شەڕ و پێكدادانەدا 3 پێشمەرگەی هێزی كۆماندۆی سەر بە زێرەڤانی بیرینداربوون و چەكدارەكانیش كوژراو و برینداریان هەبووە.

25/06/214

 

Kerry-Kurdistan-002-460x286

پرسی دەوڵەتی کوردی، قسەی بارزانی بووە لەبەردەم گەورەترین دیبلۆماتکاری واشنتن، کە ئەویش جۆن کیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو، بەڵام ئەمریکا پێیوایە کاتەکە هێشتا زووە بۆ ئەوەی واژۆ بۆ کورد بکات. کوردیش داوای لە ئەمریکا کردووە هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە دەوڵەتی کوردی بگۆڕێت.

رووداو لە سەرچاوەکانی نێو کۆبوونەوەی شاندی کوردی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە زانیویەتی، کە کورد ئامادەنەبووە بچێتە ژێر باری داواکانی ئەمریکا بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق و سەرکردایەتی کورد گوتوویانە ئەمجارە دەبێت مەرجی کورد جێبەجێ بکرێت.

25/06/2014

 

52262image1

هه‌رێمی‌ كوردستان سنوورێكی‌ درێژ و بەربڵاوی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و ناوچانه‌دا هه‌یه،‌ كه‌ ئێستا داعش تێیاندا باڵادەستە و ناوچه‌ی‌ گه‌رمی‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانن‌.

چوار پارێزگاکەی باشووری کوردستان، سنوورێکی فراوانیان لەگەڵ ناوچە عەرەبییەکانی عێراق‌ هەیە، هه‌رچه‌ند ئێستا هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌درێژایی‌ ئه‌و سنووره‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌، بەڵام ئەو ناوچانە شەڕی قورسیان تێدا دروستنەبووە و هێزەکانی پێشمەرگە، كه‌مترین پریشكی‌ ئاگری شەڕەکەیان به‌ركه‌وتووه‌.

بەگوتەی ئەو پێشمه‌رگانه‌ی‌ لە هێڵی پێشه‌وه‌ی‌ شەڕەکەن، دووری نێوانیان لەگەڵ هێزەکانی داعش، تەنیا چه‌ند سه‌د مه‌ترێكە و ئه‌وان رۆژانه‌ به‌چاوی‌ خۆیان چه‌كدارانی‌ داعش ده‌بینن، به‌ڵام فه‌رمانیان پێكراوه‌ لە حاڵەتی بەرگریدا بن و شەڕ دروست نەکەن، تەنیا له‌وكاتانه‌دا نه‌بێت، كه‌ هێرشیان بكرێته‌سه‌ر.

هاووڵاتیانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، کە ماوەیەکی زۆرنییە لە شەڕ دوورن، ناخوازن هه‌رێمی کوردستان له‌شه‌ڕێكه‌وه تێوەبگلێت،‌ كه‌ شەڕی ئەوان نییه‌. له ‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ش، به‌شێكی‌ هاووڵاتیانی‌ كوردستان پێیانوایه‌ داعش دراوسێیه‌كی‌ باش نییە و ئه‌و گرووپه‌ بڕوای‌ به‌ پێكه‌وه‌ژیان نییه‌، بۆیه‌ دره‌نگ یان زوو، ئەو شەڕە هه‌رێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

هه‌رچه‌ند داعش له‌گه‌رمه‌ی‌ جه‌نگی‌ موسڵدا چه‌ند جارێك له‌رێی گوته‌بێژه‌كانیه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌وان نیازیان نییه‌ په‌لاماری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بده‌ن، به‌ڵام پسپۆڕانی‌ ئه‌منی ‌و ستراتیژی‌ له‌و بڕوایه‌دان كه‌ ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی‌ تاكتیكییه ‌و ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه‌ به‌ره‌كانی‌ شه‌ڕیان له‌ عێراق هاوشێوه‌ی‌ سووریا به‌رفراوان نه‌كه‌ن.

داعش هه‌ر له‌ئێستاوه‌ ئه‌گه‌ر ببێته‌ ده‌سه‌ڵات له ‌ناوچه‌ سوننه‌كانی‌ دراوسێی هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌وه‌ به‌واتای‌ ئه‌وه‌ دێت ده‌بێت رۆژانه‌ چاوه‌ڕێی ته‌قینه‌وه‌ی‌ خۆكوژی و ئۆتۆمبێلی‌ بۆمبڕێژكراو ‌و كرده‌وه‌ی‌ تیرۆركاری‌ بكات.
 
هێزه‌ كوردییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی‌ گوتاری‌ ئیعلامی لەبەرامبەر داعشدا‌ یه‌كگرتوون‌ و هاوبۆچوونن، به‌ڵام له‌پشتی‌ په‌رده‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت ئەو دوو هێزە بەسەر سیاسەتی ئێران تورکیا دابەشبوونە.

هه‌رێمی کوردستان ئه‌زموونێكی‌ تاڵی له‌گه‌ڵ‌ گرووپه‌ ئیسلامییه‌ تووندڕه‌كاندا هه‌یه‌و ‌چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌ و داعش هه‌رگیز پێكه‌وه‌ هه‌ڵناكه‌ن.

ره‌نگە لایه‌نه‌ كوردییه‌كان به‌روونی‌ له‌وه‌ تێگه‌یشتبن، ئه‌م بارودۆخە لەگەڵ داعش‌ زۆر نەخایه‌نێت، بۆیه‌ به‌پێی‌ ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی‌ له‌پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لایەنە کوردییەکان راگەیەندرا، ئاماژه‌ به‌وه‌كرابوو ‌هه‌موو لایه‌ك هاوڕا ده‌بن له‌سه‌ر نه‌رمی‌ نه‌نواندن‌ و سازش نه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ رێكخستنه‌ تیرۆریستی ‌و ته‌كفیرییه‌كان". 

 له‌به‌رامبه‌ردا داعش سه‌رقاڵی‌ ئاماده‌سازییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ شه‌ڕه‌كه‌‌ بگوێزرێته‌وه‌ بۆ ناو هه‌رێمی کوردستان، له‌نوێترین گرته‌ی‌ ڤیدیۆیدا، كه‌ لە ‌یوتیووب بڵاوکراوەتەوە، داعش هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌رێمی‌ كوردستان و دروستکردنی دەوڵەتی ئیسلامی کوردستان ده‌كات.

25/06/2014

 

52262image1

بەمدوایە ئەمریکا کۆمەکە سەربازییەکانی بۆ عێراق زیادکرد بەناردنی فڕۆکەیەکی ئێف 16 و چەندین جۆری هەلیکۆپتەر و موشەک تا بتوانێت باشتر رووبەڕووی هەڕەشە ناوخۆییەکانی ببێتەوە، بەڵام تا ئێستا بە ئاشکرا هیچ جۆرە کۆمەکێکی سەربازی نەداوەتە پێشمەرگە کە بەمدوایە لە لایەن چەکدارە تووندڕەوەکانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعشە) وە زیاتر کراوەتە ئامانج.

رۆژی دووشەممە رووداو ئەو پرسیارەی رووبەڕووی گوتەبێژێکی حکومەتی ئەمریکا کردووە کە ئایا لەپلانیاندا نییە چەک و تەقەمەنی بۆ پێشمەرگەش دابینبکەن، چونکە پێشمەرگە تاکە هێزە کە بەرگری لە کوردستان دەکات و دەستووری عێراقیش دانیپێداناوە.  ماری هارف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەڵامێکی دایەوە کە دەریخست هیچ جۆرە کۆمەکێکی لەوشێوەیە لە بەرنامەدا نییە. 

هارف گوتی، “ئێمە پاڵپشتی حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکەین. ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ ئەودایە و کۆمەک بۆ ئەو دەنێرین. بەڵام هانی کورد و بەتایبەتی پێشمەرگەمان داوە کە لەگەڵ سوپای عێراقدا کاربکەن تاوەكو پێکەوە رووبەڕووی ئەم هەڕەشەیە ببنەوە.” 

گوتەکانی هارف رۆژی دووشەممە هاوکاتبوون لەگەڵ سەردانی جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ بەغدا و ئەمڕۆش لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی كوردستان و نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و چەند سەركردەیەكی دیكەی كورد كۆبووەوە.

دوایین جار جۆن کێری هاتە عێراق مانگی ئایاری 20013 بوو. ئەوکات ئەمریکا پێویستی بە هاوکاری عێراق هەبوو تا رێگەنەدات ئێران ئاسمانەکەی بەکاربهێنێت بۆ ناردنی چەک  بۆ رژێمی سووریا.

ئەمجارەیان جۆن کێری هاتووە چونکە عێراق خۆی لە قەیراندایە. چەکدارە ئیسلامییە تووندڕەوەکانی داعش کە هەڕەشەیان بۆ سەر رژێمی ئەسەدی سووریا دروستکردبوو، ئەمڕۆ دەسەڵاتی نووری مالیکیان خستووەتە مەترسییەوە. 

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، جۆن کێری هۆشداری دایە عێراقییەکان کە کاتیان زۆر لەبەردەستدا نییە تا رێکبکەون بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی “تیرۆریستان.”

جۆن کێری گوتی، “ئەمە ساتێکی گرنگە بۆ داهاتووی عێراق. ساتی بڕیاردانە بۆ سەرکردەکانی عێراق، ساتی دەستوبردنکردنێکی زۆرە. عێراق لە ژێر هەڕەشەیەکی وجودیدایە و سەرکردەکانی عێراق دەبێت بەخێراییەکی زۆرەوە رووبەڕووی ئەو هەڕەشەیە بووەستنەوە کە لەسەریانە.”

لە ئەمریکاوە، ماری هارف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵامی پەیامنێری رووداودا زیاتر مەبەستی سەردانەکەی جۆن کێری روونکردەوە. هارف گوتی،”لە هەموو کۆبوونەوەکانیدا بۆ سەرکردەکانی عێراق دووپاتیکردەوە کە بارودۆخەکە زۆر ناسکە و بەرپرسیاریەتییەکە لە سەر شانی خۆیانە کە بە یەکگرتووی کاربکەن. هەروەها جەختیکردەوە کە بەرگریکردن لە عێراق دژی داعش بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بەتوانای ئەوان دەبەستێت کە حکومەت پێکبهێنن و ئەم کارە بەخێرایی بکەن.”

هەوڵە دپلۆماسییەکەی جۆن کێری، وەکو یەکێک لە بە ئەزموونترین وەزیرە ئەمریکییەکان، دوای ناردنی 300 پسپۆڕی سەربازی ئەمریکی دێت بۆ عێراق. بەڵام ئایا رۆڵی ئەم پسپۆڕانە چی دەبێت؟ دەتوانن چی بەدەستبهێنن کە ژمارەیەکی زۆر زیاتری سەربازی ئەمریکا نەیانتوانی لە ماوەی چەندین ساڵدا بەدەستی بهێنن؟ 

هارف بەم شێوەیە وەڵامی ئەو پرسیارەی رووداوی دایەوە: “لەوەتەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق کشاونەتەوە، زۆر شت گۆڕاوە. هەرەوەکو سەرۆک جەختی لێکردەوە، نزیکەی هەفتە و نیویۆک لەمەوبەر، زۆربەی ئەو شتانەی کە بینیومانە، وەکو نەبوونی یەکگرتووی لە ناو هێزەکانی عێراق هۆکارەکەی ئەوەیە کە سەرکردەکانی شکستیان هێناوە کە بەشێوازێکی گشتگیرانە حوکمڕانی عێراق بکەن. لە راستیدا، ناکۆکییە تایفییەکانیان زیاترکردووە لە جیاتی ئەوەی پێچەوانەکەی بکەن.”

هەروەها بەپێی بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، جۆن كیری لە كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ سەركردایەتی سیاسی كورد رایگەیاندووە، ئۆباما تێڕوانینێكی ئەرێنی هەیە بۆ پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان و ئاشكراشیكردووە ئەمریكا نیگەرانە لە بەهێزبوونی "تیرۆرستان" لە عێراق

25/06/2014

 

Kerry-Kurdistan-002-460x286

جۆن كیری ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەرێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەستپێكرد.

كۆبوونەوەكە لە نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت ‌و نێچیرڤان بارزانی، نەوشیروان مستەفا، بەرهەم ساڵح و قوباد تاڵەبانی ئامادەی كۆبوونەوەكەن.

24/06/2014

b haber_31d71ecdda374c3ab827c3729cb1921e
له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا، ئێران به‌ شێوه‌یه‌كی چڕ هه‌وڵه‌كانی خۆی له‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی سلێمانیدا ته‌رخان كرد و هه‌موو هه‌وڵێكی خسته‌ گه‌ڕ تا پۆستی پارێزگاری ئه‌و شاره‌، لە به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتیدا یه‌كلایی ببێته‌وه‌.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار له‌نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئێران ده‌یه‌وێ پارێزگای سلێمانی به‌ده‌ست یه‌كێتییه‌وه‌ بێت و به‌ئاشكرا ئه‌وه‌ی به‌ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی گوتووه‌ كه‌ سلێمانی به‌ ئه‌ندازه‌ی پارێزگاكانی  به‌غدا، نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا بۆ ئێران گرینگه‌، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست داوای له‌ هێزه‌ ئیسلامییه‌كان كردووه‌، له‌پاڵ یه‌كێتیدا بن، چونكه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئامانجه‌ ستراتیژییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ جێی متمانه‌ نییه‌ و ناتوانێ شوێنی یه‌كێتیی بۆ بگرێته‌وه‌.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، ئێران له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێریی كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ كردووه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئیسلامییه‌كان ئه‌نجامی داوه‌، سه‌رچاوه‌ك هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ ئێران به‌ یه‌كێتیی گوتووه‌، كه‌ ئاماده‌یی ئه‌وه‌ نیشان بدات پۆستی گرنگ به‌ ئیسلامییه‌كان بدات، ته‌نانه‌ت پۆستی ئه‌منییش.
لای خۆشیه‌وه‌ یه‌كێتی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕاندا، پرسی دوو ساڵ به‌ دوو ساڵی پارێزگاری خستووه‌ته‌وه‌ ڕوو، یان دانانی كه‌سێكی بێلایه‌ن بۆ پارێزگاری سلێمانی، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌وه‌ رازی نه‌بووه‌، دواجاریش رێك كه‌وتوون، كه‌ پرسی هه‌ڵبژاردنی پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا دوا بخرێت.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، كاندیدی ده‌رچووی گۆڕان بۆ پارێزگاری سلێمانی بۆ (باس) گوتی: «ئاگه‌داری هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان نیم و ئاگام له‌ هیچ نییه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ نامه‌وێت هیچ شتێك له‌وباره‌وه‌ بڵێم». 
به‌ڵام كاوه‌ عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ (باس) ئاشكرای كرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌یی پارێزگای سلێمانیدا، پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵنابژێردرێن، چونكه‌ به‌پێی ئه‌و دانیشتنانه‌ی كه‌ كراون، تاوه‌كو ئێستا رێك نەكه‌وتوون.
گوتیشی: ”ئیسلامییه‌كان هێنده‌ی لایه‌نگری گۆڕانن لای یه‌كێتی نین، چونكه‌ ئه‌زموونێكیان له‌ كاری ئۆپۆزسیۆنی هه‌یه‌ و پاكێجی چاكسازییان هه‌یه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت كاری بۆ بكه‌ن، له‌و بڕوایه‌دا نیم بێ گۆڕان، یه‌كێتی بتوانێ ئیسلامییه‌كان رازی بكات و ئه‌و سیناریۆیه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت“.
 له‌ لایه‌كی ترەوە هه‌ر دوێنی كوتله‌ی پارتی به‌بێ ئاماده‌بوونی فراكسیۆنه‌كانی تر، پرسی پارێزگار و جێگری پارێزگاری هەولێری له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی پارتی یه‌كلا كرده‌وه‌.
24/06/2014

 

b haber_f6c3ecd7ef884509ad09642c8af40a3c
یه‌كێتیی‌ بۆڕسه‌كانی‌ عه‌ره‌بی‌ (AFE) ره‌زامه‌ندیی‌ له‌سه‌ر ئه‌ندامبوونی‌ بازاڕی‌ هه‌ولێر بۆ كاغه‌زه‌ دارایییه‌كان له‌ یه‌كێتییه‌كه‌ی ده‌رده‌بڕێت.
دوای ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار بازاڕی‌ هه‌ولێر بۆ كاغه‌زه‌ داراییه‌كان له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ به‌شداریی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ یه‌كێتیی‌ بۆڕسه‌كانی‌ عه‌ره‌بی‌ (AFE) له‌ دوبه‌ی كرد، كه‌ رێكخراوێكی جیهانییه‌ داوای ئه‌وه‌ی لێ كرد به‌ ئه‌ندامیه‌تیی خۆی قبوڵی بكات، رێكخراوه‌كه‌ش وه‌ڵامی بۆڕسه‌ی هه‌ولێر به‌ ئه‌رێنی ده‌داته‌وه‌ و وه‌كو ئه‌ندامێكی یه‌كێتییه‌كه‌ی قبوڵی ده‌كات. 
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حیم سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كارگێڕیی‌ بازاڕی‌ هه‌ولێر بۆ كاغه‌زه‌ داراییه‌كان بۆ (باس) رای گه‌یاند، ئه‌وان له‌و كۆنفرانسه‌دا داوای ئه‌ندامیه‌تیان كردووه‌ و ئه‌و یه‌كێتییه‌ جیهانیه‌ش دوای دیراسه‌كردن و سه‌یركردنی (سی ڤی)ی بۆڕسه‌ی هه‌ولێر كه‌ به‌ شێوازێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستی پێكردووه‌ و ئاماده‌كاریی ته‌واویان بۆ ده‌ستكردن به‌ كاره‌كانیان كردووه‌، وه‌ڵامیان به‌ به‌ڵێ داونه‌ته‌وه‌ و بڕیاری قبوڵكردنیان داون.
گوتیشی: ”ئه‌ندامبوون له‌و یه‌كێتییه‌ ده‌رگای هه‌موو بۆڕسه‌كانی ئه‌و یه‌كێتییه‌ له‌سه‌ر ئه‌ندامانی بۆڕسه‌ی هه‌ولێر واڵا ده‌كات و ده‌توانن مه‌شق و راهێنان بكه‌ن و سوود له‌و بۆڕسانه‌ وه‌ربگرن“.
واته‌ ئه‌م ئه‌ندامبوونه‌ له‌و یه‌كێتییه‌ ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ بۆڕسه‌ی هه‌ولێر بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ شاره‌زایی له‌ رێی‌ كۆنفرانس و راهێنان و وۆركشۆپ بۆ ئه‌ندامانی‌ بۆڕسه‌ و ده‌ركردنی‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ بازاڕ (Market Studies) هه‌روه‌ها پێدانی‌ توێژینه‌وه‌كان و ئاماره‌كان.
له‌باره‌ی كاروباره‌كانی بۆڕسه‌ی هه‌ولێریش، عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د رای گه‌یاند، له‌ ئاستی پلانی ئه‌واندا رۆیشتووه‌ و چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی سیسته‌می كاركردنن له‌ كۆمپانیای (نازداك ئۆمێكس) له‌ ماوه‌ی كۆتاییه‌كانی مانگی (8)ی داهاتوو.
گوتیشی: ”ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌ و گرفتێكیشمان نه‌یه‌ته‌ پێش، ئه‌وه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵ بۆڕسه‌كه‌ ده‌كرێته‌وه‌ و تیایدا كڕین و فرۆشتن به‌ پشكی كۆمپانیاكانه‌وه‌ ده‌كرێت، كه‌ تا ئێستا ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای به‌ناوبانگ ناویان تۆمار كردووه‌ و بیمه‌ی ته‌واویان داناوه‌، پێشبینی ده‌كرێت زۆربه‌ی كۆمپانیاكانیش له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی به‌شداریكردن له‌و بۆڕسه‌یه‌ بن.
روونیشی كرده‌وه‌: “مامه‌ڵه‌ی كڕینی پشكه‌كان له‌ رێگه‌ی دیناری عێراقییه‌وه‌ ده‌بێت و پێمان وانییه‌ كردنه‌وه‌ی بۆڕسه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی دینار یان دۆلار دابنێ“.
ئاشكراشی كرد به‌ئه‌ندامبوونیان له‌و یه‌كێتییه‌ ژماره‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه‌ ده‌گاته‌ (18) ئه‌ندام.
یه‌كێتیی‌ بۆڕسه‌كانی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌ مانگی‌ (6)ی‌ ساڵی‌ 1978 دامه‌زراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ ده‌زگایه‌كی‌ رێنماییكردن بۆ بۆڕسه‌ ئه‌ندامه‌كانی، ئه‌مه‌ش به‌ پێشنیاری‌ كۆنفرانسی‌ بانكه‌ ناوه‌ندییه‌كان دامه‌زراوه‌ و له‌ژێر چاودێریی‌ ئه‌میندارێتیی‌ گشتیی‌ زانكۆی‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان له‌ شانشینی‌ ئوردنیدایه‌.
بازاڕی‌ هه‌ولێریش بۆ كاغه‌زه‌ داراییه‌كان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ته‌ به‌ پاڵپشتی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، كه‌ كوردستان ده‌كاته‌ ده‌روازه‌یه‌ك بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ عێراقدا و هانی‌ كۆمپانیاكان ده‌دات گه‌شه‌ به‌ خۆیان بده‌ن و مامه‌ڵه‌ به‌ پشكه‌كانیانه‌وه‌ بكه‌ن.
24/06/2014

naxshayharemakaniIraq 3

سەنتەری نەرویجی بۆ لێکۆڵینەوەی سیاسەتی دەرەوە، بە هاوکاری هەریەک لە هنریک تونە، لە زانکۆی نۆرس کارۆلینای ئەمریکییە، لەگەڵ شیتیل سێلڤیک، توێژەر لە ئینستۆتی کریستیان میکەلسن،  پینج سیناریۆییان بۆ ئایندەی عێراق دەستنیشان کردووە‌و یه‌كێك له‌ سینایۆكانیان هێرشی داعشه‌ بۆ سەر ناوچە کوردیەکان. 

شوان حەمە. ئاوێنەنیوز: جەنگ لە عێراق هەرەشە لە ناوچەکە دەکات. سنوری دەسەڵاتی چەکدارەکانی داعش‌و فیکری تیرۆر لە ناوچەکە،  لە بەرفراوانبوندایە. ئەوروپاش لەبەردەم مەترسی تیرۆردایە.

ئایندەی عێراق لەبەردەم پێنج سیناریۆدایە، بەم شێوه‌ی‌ خوارەوە

 سیناریۆی یەکەم: كۆنترۆڵكردنی بەغدا بە دەستی چەکدارەکانی داعش

 ئەمە خراپترین ڕووداو دەبێت. داگیرکردنی بەغداد دەبێتە هۆی شەرێکی خوێناوی درێژخایەنی ناو شەقام‌و کۆڵانەکانی پایتەخت. هەمانکات دەبێتە هۆی شکستی سیاسەتی باراک ئۆباما بە تایبەت‌و شکستی سیاسەتی ئەمریکی بە گشتی. گەر داعش بەغداد داگیر بکات ڕەنگە جارێکیتر ئەمریکیەکان بیر لە داگیرکردنی عێراق بکەنەوە

سونەکان شانسی گەوەرەیان نابێت بۆ داگیرکردنی بەغداد، بەڵام بەهۆی نزیکەی دە هەزار جیهادی داعشەوە، ڕەنگە هاوکێشەکان زیاتر لەوەی چاوەروان دەکرێت پەرە بسێنێت.

لە ئێستادا دەسەڵاتەکانی مالیکی سنوردارکراوە، سوپای عێراقیش لە دۆخێکی خراپدایە. بەڵام تا ئێستا مالیکی لە بەغداد بەهێزەو کۆنترۆڵی بەسەر بەشە شیعەکەی سوپاو‌ چەک‌و جبەخانەی زۆردا هەیە.

سیناریۆی دووەم: هێرشی داعشه‌ بۆ سەر ناوچە کوردیەکان 
داعش هەوڵی پەلاماری ناوچە کوردیەکان‌و حکومەتی هەرێمی کوردستان بدات. بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا داعش دەتوانیت عەرشی کوردی بلەرزێنێت؟

کوردەکان خۆشیان دەزانن کە پێوستیان بە جۆرێک چەکە تا بتوانن داعش لە خۆیان دوور بخەنەوە، هەر لەبەر ئەو هۆیە زوو چوونە ناو شاری کەرکوکەوە تا پێگەی خۆیان بەهێزبکەن‌و شارەکە لە هێرشی داعش بپارێزن.

یەکێک لە ئەگەرەکان ئەوەیە کە کوردەکان دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان ڕابگەیەنن‌و کەرکوک بکەنە پایتەختی خۆیان. ئەگەر کوردەکان سەربەخۆیی ڕابگەیەنن تاڕادەیەک پشتیوانی نێودەوڵەتی بەدەست دێنن. بەڵام پرسی عێراق‌و کێشەکانی چارەسەر ناکات
 
سیناریۆی سیَیەم: بەغداد هێرش دەکات

لە ئیستادا ئێمە هەندێک ڕووداو دەبینین، سوپای عێراق هێرشە ئاسمانیەکانی دەستپێکردووە. ڕەنگە ئەمریکاش خواستی مالیکی بێنێتە دی‌و لە رێگەی  فرۆکەی جەنگی، یان فڕۆکە بێ فرۆکەوانەکان هێرش بکاتە سەر چەکدارەکانی داعش‌، بەڵام تەنیا هیرشی ئاسمانی ناتوانێت داعشیەکان لە عێراق دوور بخاتەوە. مالیکی هەوڵ دەدات (ترس لە داعش) بەکاربێنێت تا جەبهەیەکی هاوبەش لە سوپاسی عێراق‌و لەشکری پێشمەرگە میلیتارە شیعەکان دروستبکات بۆ دوورخستنەوەی داعش، بەڵام ئایا پێکهێنانی هاوپەیمانیەکی لەم شێوەیە دەتوانێت شکست بە داعش بێنێت؟ لە ڕاستیدا بەشار ئەسەد بە هەموو هیزێکی سەربازی خۆیەوە نەیتوانی ئەو کارە ئەنجام بدات
بۆیە مالیکی ناچارە دانوستان لەگەڵ بەشێک لە میلیشیا سونیەکان بکات کە لە ئێستادا دژی سوپا عێراق دەجەنگن. بەمانایەکی تر سەرکەوتن بەسەر داعشدا، بەر لە هەنگاوی سەربازی، هەنگاوێکی سیاسیی پێوستە. بەڵام هیچ دانوستانێک بە بێ بەشدار‌ی‌و بەبێ دڵنیاکردنەوەی ئەمریکیەکان بۆ سوننەکان سەرکەوتو نابێت. وا دیارە ریگای ئوباما بەلای سونەکاندا تێدەپەڕێت‌و ڕوو لە ئێران دەکات، ئێرانیش هەرگیز ئارەزوی گەڕانەوەی سوننەکان بۆ دەسەڵات لە عێراق ناکات

سیناریۆی چوارەم: دەسەلاتی خەلافەتی ئیسلامی لە عێراق‌و سوریا
ئەمە ئامانجی سەرەکەی داعشە. داعش هێزێکی دۆگماتیزمەو باوەڕی بەو سنورانە نییە کە لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا نەخشێنراون. بەڵام دەرفەتی تەمەندرێژی دەسەڵاتی خەلیفەیی لە ناوچەکە سنوردارە
 داعش لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە پشتیوانی ناکرێت، بۆیە چارەسەر ئەوەیە سوننەکان‌و حکومەتی شیعە لە بەغداد لە ڕیگەی پرسەیەکی ئاشتی راستەقینەوە دانوستان بکەن‌و بگەنە ئاشتی. لێرەدا کلیلێکی گرنگ بۆ ئاشتی بەدەست ئەمریکیەکانەوەیە. لە حاڵێکی وادا پێوستە ئەمریکا فشار بخاتە سەر رژێمی بەغداد، ئەگەر نا! ئەوا دەبێت چاوەڕوانی جەنگی ناوخۆیی‌و ناوچەیی بکەین کە دەبێت هۆی دروستبوونی نەوەیەکی نوێی ڕێکخراوی تیرۆریست لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی. ئەمەش جارێکی تر دەرفەت بە ئەمریکیەکان دەداتەوە بۆ دەستێوەردان لە ناوچەکە 

سیناریۆی پێنجەم: شەڕی ناوخۆی درێژخایەن

ئەمە لە هەموو سیناریۆکانی تر ئەگەری ڕوودانی هەیە، لە پراکتیکدا عێراقی ئێستا حکومەتێک سەربەخۆ نییە .تا ساڵی ٢٠٠٣عێراق ڕژێمێکی دیکتاتۆر بوو. عێراقی دوای سەدام حسێن لە ئەفغانستانێکی بەش بەش‌و بێ حکومەت دەچێت، کە نە مالیکی‌و نە ئەمریکیەکان نەیانتوانی عێراق وەک پێش ٢٠١٣ بهێڵنەوە. لەئاکامی ئەو ڕووداوانەا سونەکانی عێراق وەک دۆڕاوی سەرەکی لە هاوکێشەکاندا ماونەتەوە. دۆخێک کە دەرفەتی بۆ داعش ڕەخساند بەشێک لە عێراق داگیربکات‌و هەرایەکی گەورە لە ناوچەکدا بنێتەوە. ئەو نائارامییەی لە ئێستادا لەناوچەکدا ڕوودەدات لە دەریای سپی ناوڕاستەوە تا سنورەکانی ئەوروپا، بە توڕەییەوە شەپۆل دەدات‌و هەوڵی کۆکردنەوەی گەنجە رادیکاڵەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و وڵاتەکانی ڕۆژئاوا دەدات. لە راستیدا داعش لەسەر توڕەیی ئەم شەپۆلە دەژی. ئەمەش ئاماژەی هەڕەشەیەکی درێژخایەنە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست‌و ئەوروپا. پرسیارە ئەوەیە ئایا چۆن ڕێگە لەو شەپۆلە بگیرێت‌. ئایا ڕێگەی پرۆسەی ئاشتی لە عێراق‌و خامۆشکردنی جەنگ لە سوریا لە کوێوە دەستپێدەکات؟ 
لەم ناوچەیەدا، وڵاتانی ڕۆژئاواو وڵاتە بکەرەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، هەموو پێکەوە، بەرپرسیارن لەو نائارامیانەی لە ئێستادا ڕوودەدەن

24/06/2014

 

52096image1

سەرۆكی هەرێمی كوردستان  لەمیانەی پەیوەندیەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا رایگەیاند، گەر قەیرانەكە چارەسەر نەكرا، سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان بۆ رای گەلەكەی دەگەڕێتەوە و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیاش" هیوای پێشكەوتن و سەركەوتن بۆ گەلی كوردستان دەخوازێت".

بەپێی راگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی 6ـی 2014، خاتوو فێدریكا مۆگێرینی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە رێی تەلەفۆنەوە لە شاری لۆگزامبورگ و بەر لە دەستپێكی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا پەیوەندی بە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردووە.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا نیگەرانی خۆی بەرامبەر بارودۆخی قەیراناویی عێراق نیشانداوە و هیوای خواستووە بە زووترین كات ئەم قەیرانە تازەیەی عێراق كۆتایی بێت. هەروەها لەبارەی دەستپێكی پڕۆسەی سیاسیی و دانیشتنی پەرلەمانی نوێی عێراق، پێكهێنانی حكومەتی تازەی عێراق و بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق چەند پرسیارێكی ئاراستەی بارزانی كردوون.

هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بارزانی وێنەیەكی گشتیی و روونی لەبارەی رووداوەكانی ئەم دواییەی عێراق خستووەتەڕوو و جەختی لەوە كردووەتەوە كە عێراقی پێش رووداوەكانی نەینەوا جیاوازە لەگەڵ عێراقی دوای ئەم رووداوانە.

بارزانی هێمای بەوەداوە كە پێشتر لە ناوچە هاوبەشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق هێزی هاوبەش هەبوو، بەڵام ئێستا سوپای عێراقی بوونی نەماوە و حاڵیحازر بە درێژایی زیاتر لە هەزار كیلۆمەتر، هەرێمی كوردستان سنووری لەگەڵ درواسێیەكی دیكەی جگە لە عێراق هەیە كە بەشێك لە ناوچەكانی لەژێر كۆنترۆڵی گرووپە تیرۆریستەكانە و ئەوەیان هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو پێكهاتەكانی عێراق و گشت لایەك.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو كە لەدوای رووخانی رژێمی پێشوو كوردستان بەشێك بووە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و یارمەتیی ئەم پڕۆسەیەی داوە و پاڵپشتی بووە، بەڵام بەهۆی مامەڵەكردنی هەڵەی دەسەڵاتدارانی بەغدا و كێشەی تاییفەگەری، پڕۆسەی سیاسی گەیشتووەتە ئەم دۆخەی ئێستا. بارزانی ئاماژەی بەوەشداوە ئەگەر قەیرانەكە بەردەوام بێت و چارەسەر نەكرێ سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان بۆ رای گەلەكەی دەگەڕێتەوە.

لە كۆتایی ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا داوایكردووە بەهۆی خێرایی رووداو و گۆڕانكارییەكان لە پەیوەندیی بەردەوامدابن و هیوای پێشكەوتن و سەركەوتنی بۆ گەلی كوردستان خواستووە.

23/06/2014

 

52096image1

سەرۆكی هەرێمی كوردستان  لەمیانەی پەیوەندیەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا رایگەیاند، گەر قەیرانەكە چارەسەر نەكرا، سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان بۆ رای گەلەكەی دەگەڕێتەوە و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیاش" هیوای پێشكەوتن و سەركەوتن بۆ گەلی كوردستان دەخوازێت".

بەپێی راگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی 6ـی 2014، خاتوو فێدریكا مۆگێرینی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە رێی تەلەفۆنەوە لە شاری لۆگزامبورگ و بەر لە دەستپێكی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا پەیوەندی بە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردووە.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا نیگەرانی خۆی بەرامبەر بارودۆخی قەیراناویی عێراق نیشانداوە و هیوای خواستووە بە زووترین كات ئەم قەیرانە تازەیەی عێراق كۆتایی بێت. هەروەها لەبارەی دەستپێكی پڕۆسەی سیاسیی و دانیشتنی پەرلەمانی نوێی عێراق، پێكهێنانی حكومەتی تازەی عێراق و بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق چەند پرسیارێكی ئاراستەی بارزانی كردوون.

هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بارزانی وێنەیەكی گشتیی و روونی لەبارەی رووداوەكانی ئەم دواییەی عێراق خستووەتەڕوو و جەختی لەوە كردووەتەوە كە عێراقی پێش رووداوەكانی نەینەوا جیاوازە لەگەڵ عێراقی دوای ئەم رووداوانە.

بارزانی هێمای بەوەداوە كە پێشتر لە ناوچە هاوبەشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق هێزی هاوبەش هەبوو، بەڵام ئێستا سوپای عێراقی بوونی نەماوە و حاڵیحازر بە درێژایی زیاتر لە هەزار كیلۆمەتر، هەرێمی كوردستان سنووری لەگەڵ درواسێیەكی دیكەی جگە لە عێراق هەیە كە بەشێك لە ناوچەكانی لەژێر كۆنترۆڵی گرووپە تیرۆریستەكانە و ئەوەیان هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو پێكهاتەكانی عێراق و گشت لایەك.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو كە لەدوای رووخانی رژێمی پێشوو كوردستان بەشێك بووە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و یارمەتیی ئەم پڕۆسەیەی داوە و پاڵپشتی بووە، بەڵام بەهۆی مامەڵەكردنی هەڵەی دەسەڵاتدارانی بەغدا و كێشەی تاییفەگەری، پڕۆسەی سیاسی گەیشتووەتە ئەم دۆخەی ئێستا. بارزانی ئاماژەی بەوەشداوە ئەگەر قەیرانەكە بەردەوام بێت و چارەسەر نەكرێ سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان بۆ رای گەلەكەی دەگەڕێتەوە.

لە كۆتایی ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا داوایكردووە بەهۆی خێرایی رووداو و گۆڕانكارییەكان لە پەیوەندیی بەردەوامدابن و هیوای پێشكەوتن و سەركەوتنی بۆ گەلی كوردستان خواستووە.

23/06/2014

images

سبەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی کورد کۆدەبنەوە.

جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ گەیشتە عێراق و لەگەڵ نوری مالیکی و عەمار حەکیم وئوسامە نوجەیفی کۆبوویەوە.

کیری پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ بەغدا لەشەڕی دژە تیرۆر دوپاتکردەوە و هەروەها داوای کرد حکومەتی داهاتوو کابینەیەکی گشتگیر بێت.

بڕیارە سبەی لە هەولێر لەگەڵ بارزانی  کۆبێتەوە. لەو کۆبوونەوەدا نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بەشدار دەبێ.

رووداو زانیویەتی کە بارزانی بە ئاشکرا بە کیری دەڵێ  کورد ویلایەتی سێیەمی مالیکی رەتدەکاتەوە

23/06/2013

damitasgh

 

 لەشاری ئەنقەرەی پایتەختی توركیا دووەمین كۆنگرەی نائاسایی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بەرێوەچوو و،  هەریەك لە سەلاحەدین دەمیرتاش‌و فیگەن یوكسەكداغ بۆ هاوسەرۆكایەتی (هەدەپە) هەڵبژێردران.

سەرلەبەیانی ئەمرۆ 22 ی حوزەیرانی 2014، دووەمین كۆبوونەوەی نائاسایی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بە بەشداری نوێنەری ژمارەیەكی زۆر پارت‌و لایەنی سیاسی لەهەر چوار بەشی كوردستان‌و  بەهەزاران كەس لەشاری ئەنقەرەی پایتەختی توركیا بەرێوەچوو.

لەكۆنگرەكەدا پەیامی چەندین پارت‌و لایەنی سیاسی پێشكەشكراو، پێشنیاركرا كە بۆ شێوازی خۆبەرێوەبەری دیموكراتی مۆدێلی توركیا  (دەوڵەتێكی هاوبەش)  دابمەزرێت‌و هەموو شارێك بچێتە چوارچێوەی سیستەمی ئەیالەت‌و لەئەنقەرە حكومەتێكی فیدراڵ دابمەزرێت.

هەروەها لەكۆتایی كۆنگرەكەدا هەڵبژاردن بەرێوەچوو و (100) كەس بۆ ئەندامی ئەنجومەنی پارتەكە هەڵبژێردران‌و  (50) ئەندامیش بۆ جێگری ئەندامانی ئەنجومەن هەڵبژێردران.

23/06/20104

 

 

 

51920image1

گوتەبێژی نو‌وسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "دەسەڵاتدارانی ئێران ئەو 130 فڕۆكەیەی بۆ عێراق گەڕاندو‌وەتەوە، كە  لەسەرەتای نەوەدەكانی سەدەی رابردوو بە مەبەستی پاراستنیان لە هێرشی سەربازی هێزی هاوپەیمانان رژێمی سەدام رەوانەی ئێرانی كردبوون".

عەتا گوتیشی: "ئەو فڕۆكانە سەربازین و لە دژی گرووپە چەكدارەكان لە پارێزگاكانی عێراق بەكاردەهێنرێن".

پێش دەستپێكردنی هێرشی هاوپەیمانان بۆ دەركردنی سوپای عێراق لە كوەیت لە ساڵی 1991 ، بە مەبەستی پاراستنیان حكومەتی عێراق ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگی و مەدەنی رەوانەی ئێران كرد.

22/06/2014

 


51922image1 1

لە یەكەمین كۆبوونەوەی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە 22ی حوزه‌یرانی 2014 بەرَێوەچوو، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نەخشەڕێگایەكی 10ی بۆ تیمەكەی خستەڕوو.

1- كاركردن بە یەك تیم و هەماهەنگی لەنێوان وەزیرەكان.

2- بە دامەزراوەییكردنی حكومەت و دامودەزگاكان.

3- هەموو وەزیرێك بنەمایەكی كارگێڕی لە وەزارەتەكەی دادەنێ.

4- هەمواركردنەوەی ئەو یاسایەنی كەموكوڕیان هەیە.

5- هاوكاری و هەماهەنگی جددی لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان.

6- بەهیچ شێوەیەك حیزبایەتی لە ئەنجوومەن وەزیران و وەزارەتەكان قبوڵناكرێت.

7- ئەولەویەتی كابینەی هەشت ئاسایش و كارەبا و خزمەتگوزارییەكانی دیكە دەبێت.

8- هێزی پێشمەرگە بەرگری دەكات لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، هەروەها نابێتە لایەن لە هیچ پێكدادانێك.

9- لیژنەیەكی هەمیشەیی بۆ پاڵپشتی پێشمەرگە پێكدەهێندرێت.

10- هەموو وەزیرەكان سەردانی مەیدانی بۆ پارێزگاكان و ناوچە جیاجیاكان دەكەن و لە نزیكەوە ئاگاداری كێشەكان دەبن.

22/06/2014

 

download 1

لە ناوچەی رەبیعە بۆمبێكی چێنراو بە هێزەكانی پێشمەرگەدا تەقییەوەو بەهۆیەوە پێشمەرگەیەك گیانی لەدەستداو 6ی دیكەش بریندار بوون.

 تەقینەوەكە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 23-6-2014 روویداوە. بە گوتەی موزەفەر سیلكەیی، ئەفسەر لەنێو هێزی پێشمەرگە سەرەتا بۆمبێك بە بارهەڵگرێكی مەدەنیدا تەقیوەتەوە، بەڵام دواتر بەهۆی كۆبوونەوەی پێشمەرگە لەدەوری تەقینەوەی یەكەم، دووەم بۆمب تەقیوەتەوە‌و ئەو ژمارە قوربانییەی لێكەوتووەتەوە.

خاڵی سنووری رەبیعە دەكەوێتە نێوان رۆژئاوا و باشووری كوردستان ‌و پێشتر سوپای عێراق لەو ناوچەیە جێگیربوون، بەڵام دوای كشانەوەیان پێشمەرگە ئەو خاڵەی كۆنترۆڵكرد.

ئەوە دووەم جارە لەو سنوورە بە بۆمبی چێنراو پێشمەرگە دەكرێتە ئامانج، هەفتەی رابردووش لە ناوچەی پیشەسازیی رەبیعە بەهەمانشێوە بۆمبێكی چێنراو بە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی پێشمەرگەدا تەقییەوە.

23/06/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان