هرپرسێكی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا باس له ئه‌گه‌ری ناردنی هێزی زه‌مینی ئه‌مریكا ده‌كات بۆ عیراق، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌وهێزانه ماوه‌ی سێ ساڵه له عیراق كشێنراونهتهوه. مارتین دیمسی، ژه‌نه‌ڕاڵی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریكا به ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاندووه له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی هێزی ئاسمانی له دژی داعش، پێشنیازی دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی هێزی زه‌مینی ده‌كات له عیراقدا له دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی نسراو به داعش. دیمسی ڕایگه‌یاند " به‌ڕوونی، ئه‌گه‌ر گه‌شتینه ئه‌و بڕوایه‌ی كه پێویسته هێزی زه‌مینی له دژی داعش به‌كاربهێنین، ئه‌وه من پێشنیازی ناردنی هێزی زه‌مینی بۆ سه‌رۆك ده‌كه‌م". ژهنهڕاڵهكه باسی له‌وه‌ش كرد، " گه‌ر پێویست كات ئه‌وا هێزی زه‌مینی ڕه‌وانه‌ی عیراق ده‌كه‌ین تا بتوانن شانبه‌شانی هێزه‌كانی عیراق شه‌ڕ بكه‌ن بۆ ڕزگاركردنه‌وه‌ی شاری موسڵ " وته‌كانی ئه‌و ژه‌نه‌ڕاڵه له‌كاتێكدایه، وته‌بێژی كۆشكی سپی ڕایگه‌یاندووه كه "باراك ئوباما ئاماده نییه هێزی زه‌مینی له عیراق و سوریادا به‌كار بهێنێت".
17/09/2014