شرۆڤە و بۆچوونی بابەتە دیارەكانی میدیا جیهانیی و ناوەخۆییەكانی هەرێمی كوردستان
رۆژنامەی هاووڵاتی
لە دوا ژمارەی رۆژنامەی هاووڵاتیدا، کامیل مه‌حموود، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بابەتێکی نووسیووە بە ناونیشانی "گه‌ڕانه‌وه‌ی لاوازانه‌ی کورد بۆ به‌غدا"، کە تیایدا دەڵیت "پێش هه‌راو جه‌نگی داعش قسه‌ی زۆر گه‌وره‌مان ده‌کردو باسمان له‌سه‌ربه‌خۆیی و نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا ده‌کرد، گوڕمان بۆ مه‌رجی گه‌وره گه‌وره ده‌خوارده‌وه که به‌چوار ده‌وڵه‌ت جێبه‌جێ نه‌کرێت و وامان پیشانده‌دا که به‌ئاسانی ناچینه‌وه سه‌رمێزی گفتوگۆی بێئه‌نجام و بێ ئاینده".
نووسەر پێیوایە ده‌بوو سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان هیچ وه‌فدێکیان نهناردابا به‌غدا تا حکومه‌تی ناوه‌ندی بارودۆخه‌که‌ی ئاسایی ده‌کرده‌وه و به‌لای که‌مه‌وه ئه‌و ئابڵوقه‌یه‌ی له‌سه‌ر کوردستان هه‌ڵده‌گرت و دەڵێت "دواجار هه‌موو ئه‌مانه وههم و خه‌یاڵ ده‌رچون و چاودێره سیاسیه‌کانیشمان ئیحراج کرد، شاندی کوردستان زۆر به‌ئاسانی و به‌ساده‌یی رۆیشتینهوە به‌غدا و گه‌لێکی برسی و بێ مووچه و ئابڵوقهدراویان له‌دوای خۆیانه‌وه به‌جێهێشت".
نووسەر دەڵێت "ئێستا کورد‌و سوننه‌ی عه‌ره‌ب کارتی فشاریان به‌ده‌سته‌وه‌یه و سوننە داوای 40%ی پۆسته‌کان ده‌که‌ن، پێش دابه‌شکردنی پۆسته وهزاریهکانیش داوای زه‌مانه‌ت ده‌که‌ن، بەڵام کورد که کارتی گه‌مه و فشاری زیاتری لە سوننەکان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و پێکهاته‌یه‌کی کۆده‌نگ و ته‌بایه له‌ناوخۆیدا» له‌رووی مه‌یدانیشه‌وه هێزی پێشمه‌رگه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌م ماوه‌یه‌ی دژ به‌داعش پێگه‌و قورسایی له‌به‌غدا به‌هێزتر کردووه«، جگه له‌پێگه نێوده‌وڵه‌تی و ههرێمایهتیهکهش که‌خۆی له‌و هه‌موو پشتیوانیه‌ی وڵاتاندا ده‌بینێته‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان» له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م پێشهات و گۆڕانکاریانه‌دا هێشتا هه‌ست بهوهناکهین ئه‌مجاره‌یان لایه‌نی کوردی جیا له رابردوو به‌هێزێکی زیاتره‌وه به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێکه‌وتبێت» که‌مافه‌کانیان وه‌ک پێشوتر پێشێل نه‌کرێت»، تائێستا هیچ باسێک له‌ئه‌جێندای کوردی‌دا نیه داوای زه‌مانه‌تی ئه‌وه کرابێت کێشه و خواسته کوردییه‌کان مامه‌ڵه‌ی رابردووی له‌گه‌ڵدا نه‌کرێت».
رۆژنامەی ئاوێنە
لەدوا ژمارەی رۆژنامەی ئاوێنەدا "نیاز نه‌جمه‌دین" بابەتێکی سەبارەت بە نرخی بەنزین و ناڕەزاییەکانی خەڵک لە نرخەکە نووسیووە، بە ناونیشانی "چه‌ند جۆر نرخی به‌نزین؟" و لە بابەتەکەیدا دەڵێت "پێده‌چێت سیاسه‌تی وزه ئه‌مجاره‌ش له‌سه‌ر نرخی به‌نزین سه‌قامگیر نه‌بێت. بهلاَم به‌پێی ئه‌زموونی پێشوو، پێده‌چێت لهههڵهیهكهوه بۆ هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه بچن. ئه‌گه‌ر داوایه‌كی جه‌ماوه‌ری سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی نرخی به‌نزین هه‌بێت و بتوانێت خۆی بسه‌پێنێت، ئه‌وا به‌رای من باشتره سووربێت له‌سه‌ر بوونی دوو نرخ و به‌س، یه‌كێكیان نرخی حكومه‌ت و ئه‌ویدیكه‌یان نرخی بازاڕ.
نووسەر دەڵێت "هه‌ڵبه‌ت دیاریكردنی نرخی به‌نزین به (900) دینار نابێته هۆی پڕكردنه‌وه‌ی حسابی بانكیی حكومه‌ت به داهات ودابینكردنی مووچه به به‌رده‌وامی، له‌مڕۆدا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی حكومه‌ته. ئه‌و بۆرییه‌ك نیه ته‌نیا نه‌وت بنێرێت، به‌ڵكو پاه‌ر بۆ حكومه‌ت به‌رهه‌مده‌هێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه خه‌ریكه هەڕەشەی داعش كه‌م ده‌بێته‌وه".
نووسەر پێیوایە " سیاسه‌تی ئابوری، له بری ئامۆژگاریی خه‌ڵك، له رێی میكانیزمی نرخه‌وه زۆرجار ئه‌خلاقی خه‌رجكردن و كڕین باش ده‌كات. به‌مه ده‌وترێت (سیاسه‌تی تهرشیدی به‌كاربردن). هاوكات میكانیزمی نرخ ره‌فتاری فرۆشیاران ده‌گۆڕێت. ده‌ستكاری بهگۆترهی نرخی به‌نزین بێ دوو دڵی بازاڕ توشی ناهاوسه‌نگی زیاتر ده‌كات. لەبەرئەوە نرخی حكومه‌ت ده‌كرێت به (700) دینار دیاری بكرێت، (كه باشتره له 800 دینار) و لهئاستێكیشدایه ئه‌وه‌ی هه‌یه ره‌نگه بفرۆشرێت و ببێته‌وه به داهات بێئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌فیڕۆی بدات".
رۆژنامەی حەیات
زوهێر قەسیباتی لە ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی حەیاتدا، بابەتێکی نووسیووە بە ناونیشانی "هاوپەیمانیەتییە تاڵەکە دژی داعش"، کە تیایدا بە رووداوی سەربڕینی رۆژنامەوانە ئەمریکییەکە دەستپێدەکات و دەڵێت " چەقۆی داعش کە سەری ستیڤن سۆتلۆفی، رۆژنامەوانە ئەمریکییەکەی پێ سەربڕدرا، دوای رۆژنامەوان جەیمس فولی، هەمان چەقۆبوو خرایە سەر ملی سیاسەتەکانی سەرۆک ئۆباما، کە نەیدەویست بچێتە شەڕەوە، تاوەکو ئەویش بچێتە سەر هەمان رێچکەی سیاسەتی جارانی ئەمریکا و دەست بکاتەوە بە هێرش بۆ سەر پێگەکانی داعش لە عێراق".
ئەو رێکخراوە کە هەڕەشەی سەربڕینی، کەسێکی دیکەی بەریتانی دەکات، نووسەر لەبارەیەوە دەڵێت "رێکخراوەکە، کە خەڵکی رۆژئاوایی بە بارمتە گرتووە ئێستا هەڕەشەی سەربڕینی بەریتانییەک دەکات، ئەگەر هێرشەکانی سەری نەوەستن، دەیەوێت پشت بە سیاسەتی سەربڕین ببەستێت بۆ رووبەڕوو وەستانەوەی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەری، کە ئەوەش وای لە ئۆباما کرد، ستراتیژیەتێکی بەرامبەر وەحشیگەری داعش پەیڕەو بکات".
نووسەر پێیوایە هەرچەند وڵاتانی عەرەبیش ترسیان لە داعشە و خوازیاری لەناوچوونی داعشن، بەڵام ئۆباما ئەمجارە پەرۆشی ئەوەیە مەترسی داعش لەسەر ئەوروپا و ئەمریکا نەهێڵێت.
رۆژنامەی تەلەگراف
جیهادییەکانی بەریتانیا. ناونیشانی بابەتێکی رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانییە، کە لەلایەن جۆناسان روسێل نووسەر و سیاسەتوانی بەریتانیەوە نوسراوە و لە دوایین ژمارەی ئەو رۆژنامەیەدا بڵاوکراوەتەوە.
نووسەر لەو بابەتەیدا باس لەو گۆڕانکارییانە دەکات کە پەرلەمانی بەریتانیا رەزامەندی لەسەر نیشانداوە لەپێناو چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ هەڕەشەی تیرۆر و چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام و هەروەها مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو جیهادییە بەریتانیانەی کە لە عێراق و سووریا دەجەنگن، بەبڕوای ئەو نووسەرە پێویستە بەریتانیا لەکاتی ئەنجامدانی هەر گۆڕانکارییەکدا بالانسێک لەنێوان ئاسایشی نەتەوەیی و ئازادی تاکەکەسیدا لە بەریتانیا دروست بکات، نەک ئەو جۆرە لێکۆڵینەوەیەی کە بڕیارە کاری لەسەر بکەن ببێتە مایەی بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکانی خەڵکی بەریتانیا.
ئەو دەڵێت من پێم باشە ئەوانەی لەناو جیهادییەکاندا پاسپۆرتی بەریتانیان لێبسەنرێتەوە یان دەیانەوێت بچنە دەرەوەی بەریتانیا بۆ پەیوەندیکردن بەو گرووپە جیهادیانەوە، بەڵام نابێت ئەو جۆرە مامەڵەیە وا‌بکات خەڵکی بەریتانیا بێزار بکات و ترسی زیاتر لەناو خەڵکدا دروست بکا، چونکە ئەم جۆرە سیاسەتەی بەریتانیا دەستیپێکردووە سیاسەتێکی کورتخایەنی دژ بە تیرۆریزمە، لەکاتێکدا وڵاتێکی وەک بەریتانیا پێویستی بە سیاسەتێک و ستراتیژێکی درێژخایەن هەیە لەبەرامبەر هەڕەشەی تیرۆردا.
رۆژنامەی دی ڤێڵت
ئەسەد و داعش، دوو روخساری جیاوازی تیرۆر... ئەمەش ناونیشانی بابەتێکی نووسەر و رۆژنامەنووسی ئەڵمانی کریستین هێلبێرگ- ە، کە لەدوایین ژمارەی رۆژنامەی دی ڤێڵتی ئەڵمانیدا بلاوی کردووەتەوە و تێیدا باس لەوە دەکات ئەسەد و داعش هەردووکیان خاوەنی یەک جۆرە ستراتیژن بە دوو شێوازی جیاواز لەجێبەجێکردندا، پێشی وایە ئەوەی داعشی لە سووریا بەهێزکردووە، بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریایە.
بەبڕوای ئەو نووسەرە، لەبەر نزیکی ئەسەد و داعش، ئێستا شەڕی دژ بە داعش لە سووریا، بۆ باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکی زۆر ئاسان نییە، ئەمەش نەک لەبەرئەوەی داعش دۆستی زۆرە، بەڵکو لەبەرئەوەی دوژمنەکانی زۆر جیاوازن لە یەکدی، بۆ نموونە، کورد، ئەوروپی، وڵاتانی وەک سعودیە، ئێران، قەتەر و لوبنان و هەموو ئەمانە ترسێکی زۆریان لەو گرووپە بۆ دروست بووە و هەریەکەشیان لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو گرووپەدا تەواو جیاوازن، ئەمریکاش لەنێوان ئەو هەموو هێزەدا دەیەوێت هاوپەیمانێتییەک لە دژی داعش دروستبکات، بەڵام ستراتیژی لایەنەکان جیاوازە و ئەمەش کێشە بۆ دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکی پتەو دروست دەکات.
بەبڕوای ئەو هێلکبێرگ، کێشەی لێدان لە داعش لە سووریا، ئەوەیە ناتوانرێت وەک عێراق هاوپەیامنێتییەک لەگەڵ لایەنەکانی ناوچەکدا دروست بکرێت، وەک چۆن لە عێراق لەگەڵ کورد و حکومەتی بەغدا دروستکراوە، چونکە لە سووریا هێزێکی لەو جۆرە بوونی نییەن و ئەسەدیش خۆی رووخسارێکی دیکەی تیرۆرە و ناکرێت ببێتە هاوپەیمانێک بۆ جەنگی دژ بە تیرۆر.
4/9/2014