وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمیش له تاران ده‌ڵێت ئاماده‌كاری كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئێران و هه‌رێم رێككه‌وتننامه‌یه‌ك له بواری نه‌وت و گازدا ئیمزا بكه‌ن.
دوێنێ ئاشتی هه‌ورامی سه‌ردانی تارانی كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له بێژه‌ن زه‌نگه‌نه، وه‌زیری نه‌وتی ئێران و رۆسته‌م قاسمی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی ئێران و عێراقدا كۆبووه‌ته‌وه.
دڵشاد شه‌عبان، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ ئێن ئاڕ تی پشتڕاستی سه‌ردانه‌كه‌ی ئاشتی هه‌ورامی بۆ تاران كرده‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له تاران به ماڵپه‌ری كوردپرێسی سه‌ر به حكومه‌تی ئێرانی راگه‌یاند "ئاشتی هه‌ورامی له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران هیچ رێكه‌وتننامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی‌دا ئیمزا نه‌كردوه، به‌ڵام ئاماده‌كاری كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوویه‌كی نزیكدا رێككه‌وتننامه‌یه‌ك له بواری نه‌وت و گازدا له نێوان ئێران و هه‌رێمدا ئیمزا بكرێت".
راشیگه‌یاندوه، له سه‌ردانه‌كه‌دا باس له رێكخستنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێم كراوه بۆ ئه‌وه‌ی كارئاسانی بكرێت بۆ هاورده كردنی به‌نزین و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان، به تایبه‌تیش له ئێستادا كه له هه‌رێم قه‌یرانی به‌نزین هه‌یه.
18/9/2014