له‌لایه‌ن فرۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانی ده‌كرێنه سه‌ر چه‌كدارانی داعش له‌ده‌وروبه‌ری كۆبانی.
شه‌وی رابردوو فرۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكاو ئوردن- 8هێرشی ئاسمانیان كرده سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ده‌وروبه‌ری كۆبانی، له‌هه‌مان كاتیش‌دا سوپای ئه‌مریكا ته‌ئكیدی كردوه‌ته‌وه كه هێشتا كۆبانی به‌ده‌ست شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌وه ماوه‌ته‌وه.
هاوكات رامی عه‌بدولڕه‌حمان-به‌رێوه‌به‌ری روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ به فرانس پرێسی راگه‌یاند: به‌هۆی هێرشه ئاسمانیه‌كانه‌وه چه‌كدارانی داعش ناچاربوون له به‌شی خۆرهه‌ڵاتی كۆبانی پاشه‌كشه بكه‌ن و له‌ئێستاشدا شه‌ڕێكی قورس له‌نێوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل‌و چه‌كدارانی داعش له‌ئارادایه‌و شه‌ڕڤانانیش 3 شه‌هیدیان داوه.
لایخۆشیه‌وه مسته‌فا عه‌بدی- به‌رێوه‌به‌ری رادیۆی ئارتا -ئێف ئێم له‌كۆبانی به فرانس پرێسی راگه‌یاندوه؛ فرۆكه جه‌نگیه‌كان هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر دوو مۆڵگه‌ی داعش‌و له‌ئێستاشدا چه‌كداره‌كان له‌ده‌وربه‌ری شاره‌كه‌دان و له‌به‌شی باشووری خۆرئاوای كۆبانیش ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ته‌رمی چه‌كدارانی داعش له‌سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كان كه‌وتوون.
09/10/2014