فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

گەردەلولی بەهێزی خۆری کە بە ئاراستەی زەوی دێت ئەگەری هەیە بێتە هۆی لەکارخستنی هێڵەکانی ئینەرنێت و کارەبا و سەتەلایتەکان، ئەمە بەگوێرەی لێکۆلێنەوەیەکی زانستی لە زانکۆی کالیفۆڕنیا ئێرڤن.

بەگوێرەی ئاژانسی ناسا، گەردەلولی خۆری یەکێکە لە دیاردە باوەکانی "کەشوهەوای واڵایی" و کاتێک دروست دەبێت کە خۆر لە ئەنجامی تەقینەوەی گەورەدا رێژەیەکی زۆر لە پلازما و وزەی موگناتیسی دەردەدات. ئەگەرچی ئەم گەردەلولانە مەترسی ڕاستەوخۆیان بۆ سەر مرۆڤ نییە، بەڵام کاریگەری دەخەنە سەر بواری موگناتیسی زەوی و دەکرێ ببنەهۆی ڕاوەستانی ئامێرەکانی تەکنەلۆجی.

ئەم گەردەلولانە لەهەمان کاتدا دەبنەهۆی دروستبوونی دیاردەی سروشی سەرنجڕاکێشی ناسراو بە ئەورۆرا یاخود "تیشکی جەمسەری" کە تێیدا ئاسمانی ناوچەکانی نزیک لە جەمسەرەکانی ڕووی زەوی بە ڕوناکی سەرنجڕاکێش دادەپۆشرێن.

سەنتەری پێشبینی کەشوهەوای واڵایی ئەمریکا(SWPC)لە ئێستادا چاودێری ئەو گەردەلولە خۆریانە دەکات کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە دەستیان پێکردووە کاتێک خۆر خولێکی نوێی دەستپێکرد.

شایەنی باسە، خولی خۆر هەر 11 ساڵ جارێکلە بواری موگناتیسی خۆردا ڕوودەدات. پێشبینی دەکرێت ئەم خولەی ئێستا لە ساڵی 2025 بگاتە ترۆپک.

بەگوێرەی لێکۆلێنەوەکە لە زانکۆی کالیفۆڕنیا ئێرڤن، ئەگەری هەیە ئەو گەردەلولە خۆریانەی ئێستا گاریگەری زۆرتر بخەنە سەر ئەو هێڵانەی ئینتەرنێت کە لەژێر دەریا دان چونکە زۆرترین مەودایان هەیە. هەروەها لێکۆڵینەوەکە پێشبینی کرد کە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ئەوروپا زیاتر زیانی بەربکەوێت لە ئەگەری ئەم گەردەلولانە. وڵاتانی ئاسا، بەتایبەت سینگاپور، کەمترین هەڕەشەیان لەسەرە بەهۆی کورتی وایەرەکانی ئینتەرنێت.

بەرپرسی لێکۆڵینەوەکە، دکتۆر سانگیسا عەبدوجیۆسی، ڕایگەیاند کە دەکرێ هۆشداری بدرێت لەسەر ئەم گەردەلولانە نزیک 13 کاتژمێر بەر لە ڕودانیان. بەڵام، ئەو ئاماژەی دا، بەرگری کردن لێیان لەسەر زەوی سنوردارە و دەبێ ئامادەکاری بکرێت بۆ ئەگەری لەکارکەوتنی هێڵەکانی ئینتەرنێت.

پێشتر گەردەلولی بەهێزی خۆر ڕوبەڕووی زەوی بووەتەوە بەڵام لە کاتێکدا کە مرۆڤایەتی وەکو ئێستا پشتی بە کارەبا و ئینتەرنێت نەبەستبوو. ساڵی 1859 گەردەلولێکی بەهێزی خۆری بواری موگناتیسی زەوی گرتەوە کە بووە هۆی لەکارکەوتن و گڕگرتنی چەندین هێڵی سیستەمی گواستنەوەی تێلەگرافی لە سەرانسەری جیهان.

سود لە ماڵپەڕی ئیندیپێندەنت وەرگیراوە بۆ ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە.

14/11/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان