هەوڵەکان بۆ راگرتنی چوونی بە شەپۆلی کۆچبەران بۆ سەر سنوورەکانی نێوان بێلارووس و پۆڵەندا سەرکەوتوو بوون
یەکێتی ئەوروپا رایگه‌یاند، قەیرانی پەنابەرانی سەر سنووری نێوان بێلارووس و پۆڵه‌ندا بەرەو چارەسەربوون دەچێت.
مارگاریتیس شیناس، جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، لە بەیروتەوە رایگەیاند، هەوڵەکان بۆ راگرتنی چوونی بە شەپۆلی کۆچبەران بۆ سەر سنوورەکانی نێوان بێلارووس و پۆڵەندا سەرکەوتوو بوون و دووپاتیكرده‌وه، کێشەی ئەو پەنابەرانەش لە چارەسەربوون نزیکبووەتەوە كه له‌سه‌ر سنووره‌كان گیریان خواردووه.
جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا کە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو مەبەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پرسە، سەردانی هەولێر و بەغداش بکات، رایگەیاند، لە زۆر رووەرە هه‌نگاوی باش بۆ چارەسەکردنی قەیرانی پەنابەران نراون.
هه‌روه‌ها گوتی: لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی عێراق و تورکیاش دەکەم، بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکانمان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ریشه‌یی بۆ ئەو پرسە.
پرسی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن قاچاخچییه‌كانه‌وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراون، كه ژماره‌یه‌كی زۆریان كوردن، بووه‌ته مانشێتی میدیا جیهانییه‌كان و كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێناوه، زانیارییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌و كۆچبه‌رانه له‌لایه‌ن وڵاتی بێلاڕووسه‌وه بۆ مه‌رامێكی سیاسی به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌كارده‌هێنرێن و له سه‌ر سنووره‌كانی ئه‌و وڵاته و پۆڵه‌ندا و لیتوانیا له دۆخێكی هه‌ستیاردان، كه ژماره‌یه‌كی زۆری ئافره‌ت و منداڵیان له‌گه‌ڵ و بێ په‌ناگه له ره‌وشێكی كه‌شوهه‌وای سه‌خدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن.
13/11/2021