فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

مەحموود نیروومەند، تەمەن ٣٦ ساڵ و چالاکی فەرهەنگیی کورد، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەشهەد، ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگا ئەو چالاکە کوردەی بە "هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی، پڕۆپاگەندە دژی نیزام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پەیوەندی لەگەڵ گرووپەکانی دژبەری نیزام"، تۆمەتبار کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتوویەتی: "ئەو حوکمە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەو چالاکە فەرهەنگییە لە زیندانی وەکیل‌ئابادی مەشهەد، ڕاگەیەندراوە".

ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕ، مەحموود نیروومەند، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەشهەد بۆ زیندانی وەکیل‌ئابادی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

لقی ٩٠٣ی لێپرسی دادگای ئینقلابی شاری مەشهەد بە سەرۆکایەتی لێپرس عەلی سلێمانی، "محەممەد نیروومەند"ی بە "پرۆپاگەندە دژی نیزام" و "پەیوەندی لەگەڵ گرووپەکانی دژبەری نیزام"، تۆمەتبار کردبوو.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە "دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە"، بێبەری کرابوو.

ئەو چالاکە فەرهەنگییە ڕۆژی سێشەممە ٤ی جۆزەردان، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەشهەد کرابوو.

مەحموود نیروومەند خەڵکی گوندی "پلگەرد" سەر بە بەخشی "لوتفاوا"ی شاری دەرگز سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی و دانیشتووی شاری مەشهەدە.

ئەو چالاکە فەرهەنگییە لە بوارەکانی زمان، فەرهەنگ و هونەری کوردی چالاکی دەکات.

سەرچاوە کوردپا

٤/١١/٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان