فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کەمپەینی هەڵمەتی زاگرۆسانە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن ڕێکخراوە ژیگەپارێزییەکان و گرووپە شاخەوانییەکانی کوردستانەوە ئامادەکاری بۆ کرابوو، لە شار و ناوچەکانی کوردستان دەستی پێکرد.

ڕۆژی هەینی، ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکان و گرووپە شاخەوانییەکانی سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا کەمپەینێکیان بە ناوی زاگرۆسانە، بە مەبەستی هەڵمەتی بەڕوو چاندن و سەوزڕاگرتنی زاگرۆس ڕاگەیاند و لە زۆربەی گوند و شار و ناوچەکانی کوردستان هەڵمەتەکە دەستی پێ کردووە.
دەستپێکی هەڵمەتی زاگرۆسانە لە شاری سنە و لەلایەن ئەنجومەنی شنەی نۆژینی کوردستان، کۆما کوردستانی سەوز و گرووپی شاخەوانیی فەرهەنگیی چل‌چەمە، بە ڕێپێوانی شاخەوانیی لە چیاکانی دەوربەری شاری سنە و چاندنی بەڕوو لە سروشتی دەروبەری ئەو شارە دەستی پێکردووە، هەروەها لە گوندی “سلێن” لە ناوچەی هەورامان، ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی “گەڵای هەورامان” بە چاندنی داربەڕوو لە شاخەکانی ئەو گوندە و هەروەها بە چاندنی داری ئەرغەوان لەلایەن منداڵان و قوتابییانی قوتابخانەی ئەو گوندە، بەشدارییان لە هەڵمەتەکەدا کرد.
هەر لە درێژەی ئەم هەڵمەتەدا، لە شاری دێولان، ئەندامان و خوێندکارانی ڕێکخراوی “دەنگی ژین و ژیار”، هەڵمەتەکەیان بە باسێک لەسەر پرسەکانی ژینگە و هەڵمەتی زاگرۆسانە لەلایەن یەکێک لە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە دەستی پێکرد و دواتر لە شاخەکان و سروشتی دەروبەری دێولان دەستیان کرد بە چاندنی تووی کەما، لۆ و داربەڕوو.
هەروەها لە شاری مەریوان و لە شارۆچکەی مووسکی ئەو شارە، هەڵمەتی چاندنی بەڕوو لەلایەن لاوان و منداڵان و قوتابییانەوە لە شاخ و سروشتی دەروبەری ئەو شارۆچکەیە بەڕێوە چوو.
هەر لە درێژەی هەڵمەتی زاگرۆسانە، لە پیرانشار، ڕێکخراوی ژینگەپارێزانی پیرانشار، ئامادەکاری کردووە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا هەڵمەتەکە بە شیوەیەکی چڕوپڕ لە چیاکان و سروشتی دروروبەری ئەو شارە بەڕێوە ببات.
شایانی باسە کە کەمپەینی هەڵمەتی زاگرۆسانە، چەند ساڵێکە لەلایەن ڕێکخراو و ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکانی کوردستان، گرووپ و ڕێکخراو و ئەنجومەنە شاخەوانییەکان و چالاکانی مەدەنیی کوردستانەوە، بە دروشمێکی دیاریکراو و بە شێوەیەکی بەربڵاو لە سەرانسەری کوردستان بەڕیوە دەچێت، کە ئەمساڵ ئەم کەمپەینە بە هەشتاگی زاگرۆسانە و بە دروشمی “زاگرۆسانە، ئەم نیشتمانە بە باڵای زاگرۆسەوە جوانە”، لە ڕۆژی هەینی، ٥ی سەرماوەز دەستی پێکرد کە تاکوو ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز درێژەی دەبێت.

٣٠/١١/٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان