فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرۆک بارزانی پەیامێکی لەبارەی هێرشی شەوی رابردووی داعش بۆ سەر پێشمەرگە لە سنووری کوڵەجۆ بڵاوکردەوە و دەڵێت "شەهیدبوون و قوربانیدان لەپێناو پاراستنی خاك و نیشتماندا ئەوپەڕی شانازی و سەربەرزییە."

شەوی رابردوو [شەممە 27-11-2021] چەکدارانی داعش لە ناوچەی تەپی تەڵان لە سنووری کوڵەجۆ هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، لەکاتی بەهاناوەچوونی پێشمەرگەکانیش، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و پێنجی دیکەش برینداربوون.

سەرۆک بارزانی رۆژی یەکشەممە 28-11-2021 پەیامێکی لەبارەی هێرشەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند "زۆر بە داخەوە كە شەوی رابردوودا لە ئەنجامی كردەوەیەكی تیرۆریستیی تیرۆریستانی داعش، لە سنووری كۆڵەجۆ ژمارەیەك پێشمەرگەی قارەمان لە كاتی ئەركی پیرۆزی خۆیاندا شەهید و بریندار بوون."

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکان دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.

هەر لە پەیامەکەدا سەرۆک بارزانی ئاماژە بەوە دەدات "شەهیدبوون و قوربانیدان لەپێناو پاراستنی خاك و نیشتماندا ئەوپەڕی شانازی و سەربەرزییە. هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی شەڕی دژی داعش و هەموو شەهیدانی رێگەی ئازادیی كوردستان."

ناوی شەهید و بریندارەکانی پێشمەرگە و شوێنی نیشتەجێبوونیان:

شەهیدەکان

* ئیبراهیم بارام - عەربەت
* ئیسماعیل محەممەد - سەیدسادق
* ئاراس سەمین - سەیدسادق
* ئەمین حوسێن: زەڕایەن
* نەبەرد سەعید - عەربەت

بریندارەکان:

* هێمن رۆستەم محەممەد - سەیدسادق
* جەمال کەریم محەممەد - هەڵەبجەی تازە
* عەتا عەلی - سەیدسادق
* عومەر عەلی - کەلار
* عەفان خالید حەمە عەلی - خورماڵ

داعش لە ماوەکانی رابردوودا زیاتر لە سێ جار لەو سنوورە هێرشیکردووەتە سەر پێشمەرگە. هێرشەکانیش بەجۆرێکن سەرەتا تەقە لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەکەن و هەر لە نزیکی شوێنەکەش بۆمبی چێندراو دادەنێن.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

زۆر بە داخەوە كە لە شەوی ڕابردوودا لە ئەنجامی كردەوەیەكی تیرۆریستیی تیرۆریستانی داعش، لە سنووری كۆلەجۆ ژمارەیەك پێشمەرگەی قارەمان لە كاتی ئەركی پیرۆزی خۆیاندا شەهید و بریندار بوون. پرسە و سەرخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری شەهیدەكانمان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای گەورە داواكارم گیانی ئەو شەهیدانە بە بەهەشتی خۆی شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە خانەوادە و كەسوكاریان ببەخشێت و، هیوای چاكبوونەوەش بۆ بریندارن دەخوازم.

شەهیدبوون و قوربانیدان لەپێناو پاراستنی خاك و نیشتیماندا ئەوپەڕی شانازی و سەربەرزییە. هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی شەڕی دژی داعش و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان.
مسعود بارزانی

28ی تشرینی دووەمی

2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان