
٧٥ ساڵ بەر لەئێستا و لە ڕۆژیکی وەک ئەمڕۆدا، پێشەوا قازی محەمەد لە مەیدانی چوارچرای شاری مهاباد-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە درا.
ڕۆژی ٢٢ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٤٦، کۆماری کوردستان لە مهاباد ڕاگەیەندرا، و دوای ١١ مانگ و لە ١٧ی کانونی یەکەمی ١٩٤٦ ڕوخێنرا و هەروەها لە ڕۆژی ٣٠ی ئازاری ١٩٤٧ـدا پێشەوا قازی، لەمەیدانی چوارچرای شاری مھاباد لەسێدارە درا.
محەمەد کوڕی قازی عەلی ١ی ئایاری ١٨٩٣ لە بنەماڵەیەکی بەناوبانگی شاری مهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بوو، خوێندنی ئایینی و زانستیی هەر لەو شارە تەواو کرد و دوای کۆچی دوایی باوکی بووبە قازی (دادوەر) و هەر بەو هۆیە بە "قازی محەمەد" دەناسرا.
قازی محەمەد، لە ساڵەکانی بەر لە ١٩٤١ و دوای ئەوەش بەرپرسایەتی فەرمانگەی فەرھەنگ و ئەوقافی شاری مھابادی لەئەستۆگرتووە و خزمەتی بەرچاوی فەرھەنگی کردووە.
قازی محهمهد جگه لهوهی كه پیاوێكی ئایینی بووه، کەسایەتییەکی ئەدیبی و سیاسی هەبوە و هەروەها زمانهكانی عهرهبی و فارسی و ئینگلیزی و فهرهنسی و ڕووسی زانیوه.
قازی محهمهد دوای مردنی باوكی بووه به دادوهری شاری مههاباد و ماوهیهكیش