ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی گرتنی هاووڵاتییانی كورد له سنووری وڵاته‌كه كردووه و ئه‌مڕۆ هه‌ینیش زیاتر له 20 هاووڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان گرتووه و خستوویانه‌ته گرتووخانه‌كانه‌وه.
ڕێكخراوێكی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ له ئێران له‌وباره‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه هێزه‌كانی ته‌ناهی ئێران ته‌نیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاری بانه‌ی سنووری پارێزگه‌ی كوردستان زیاتر له 20 هاووڵاتی كوردیان گرتووه و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كان كراون.
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی هێزه‌كانی ته‌ناهی ئێران له بانه له دره‌نگانی شه‌وی ڕابردووه‌وه ده‌ستی پێ كردووه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یش گه‌یشته خه‌ڵكی شاره‌كه، به سه‌دان گه‌نجی كورد له ماڵه‌كانی خۆیان ڕایان كردووه و له ترسی گرتنی بێ هۆ و ته‌نیا له‌به‌ر كوردبوونیان ماڵه‌كانی خۆیان جێهێشتووه. زۆربه‌یان ڕوویان له ناوچه شاخاوییه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه كردووه، تا ڕزگاریان ببێ له ده‌ستی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ڕه‌شبگیرییه‌ی هێزه‌كانی ته‌ناهی ئێران.
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی هێزه‌كانی ئیتلاعات گونده‌كانی چۆمان و كه‌وپێچ و نه‌مشێر و نجنێ و چه‌ندانی تری كردووه‌ته ئامانج، له كاتی گرتنی هاووڵاتییانیش له‌به‌رده‌م كه‌سوكاریان به لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌وه له ماڵه‌كانیان ده‌ریانهێناون و خستوویانه‌ته نێو ئۆتۆمبێله‌كانی هێزه‌كانی ته‌ناهییه‌وه.
13/11/2021