فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دواجار تیمی دانوستاندنکاری سەردەمی حکومەتی رەئیسی ئێران بەشداریی گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی ڤییەننای نەمسای کرد و خولی حەوتەمی دانوستاندنەکان لە ڤیەننا بەردەوامن.

عەلی باقری، سەرۆکی تیمی دانوستاندنکاری ئێران دەڵێت، "ئەو شتەی کە لە ئەنجامی شەش گەڕی پێشووی گفتوگۆکان لەبەردەم ئێمەدایە بریتییە لە رەشنووس، نەوەک رێککەوتن. رەشنووس جێگەی گفتوگۆکردنە؛ بۆیە تاوەکو لەسەر هەموو شتەکان رێککەوتن نەکرێت، لەسەر هیچ شت رێککەوتن ناکرێت. لەسەر ئەو بنەمایە، ئێمە تاوتوێی ئەو شتانە دەکەین کە لە سەرجەم گفتوگۆکانی شەش گەڕی رابردوودا گەڵاڵە بوون، ئەمەش لەلایەن هەموو بەشداربووانی کۆبوونەوەکەوە پەسندکراوە".

ئەوروپییەکان کە سەرۆکایەتیی دانیشتنەکان دەکەن "بۆچوونێکی ئەرێنییان" بەرامبەر گفتوگۆکان هەیە. ئەوە لە کاتێكدایە تیمە ئێرانییەکە هاوشێوەی تیمەکانی رابردوو پێداگری لەسەر هەڵگرتنی سزاکان دەکات وەک سەرەتایەک بۆ هەر رێککەوتنێكی دیکە.

سەرۆکی تیمی دانوستاندنکاری ئێران دەڵێت، "داوای گەرەنتیمان لە ئەمریکا کردووە بەوەی کە سزای نوێ نەسەپێنێت و هەروەها ئەو سزایانەی کە پێشتر هەڵگیرابوون نەسەپێنێتەوە؛ لە رێککەوتنەکەش نەکشێتەوە و هەروەها گەرەنتی ئەوەش بدات کە بڕگەکانی رێککەوتنەکە دژی وڵاتە ئەندامەکانی بەکارنەهێنێت".

بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، رووسیا، چین و یەکێتیی ئەوروپا لە هۆڵی گفتوگۆکانن؛ ئەمریکییەکان ناڕاستەوخۆ بەشداریی دانوستاندنەکان دەکەن.

جێن ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، "سەرەتا، بێگومان باشترین رێگەچارەمان لێرەدا دیپلۆماسیەتە کە رێبازی دڵخوازی ئێمەیە. ئەمە ئەوەیە کە جەختمان لێکردووەتەوە. ئامانجی ئێمە نەگۆڕدراوە؛ ئامانجەکەمان هەروەکو خۆی و بە گەڕانەوەیەکی دوولایەنە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران دەمێنێتەوە. ئەمە باشترین بژاردەی بەردەستە بۆ سنووردارکردنی پڕۆگرامی ئەتۆمیی ئێران و دروستکردنی پلاتفۆرمێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی مامەڵەی تێکدەرانەی ئێران".

لە لایەکی دیکەوە ئیسرائیل دەستی بە جموجوڵەکانی کردووە، نەفتالی بینێت، سەرۆکوەزیرانی وڵات دەڵێت، ئێران بە ئامانجێكی روون لە ڤییەننای نەمسایە؛ ئامانجەکشی بریتییە لە کۆتاییهێنان بە سزاکانی سەری و لەبەرامبەریشدا ئەمریکا شتێکی ئەوتۆی دەستناکەوێ.

هەروەها یائیر لاپید، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل سەردانی لەندەنی کردووە و جەخت لە هاوڕێیەتی وڵاتەکەی و بەریتانیا دەکاتەوە لە سووربوونیان لە رێگریکردنی ئێران لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی.

ئێران بەر لە گفتوگۆکان رایگەیاند، پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم بەرەو پێشەوە دەڕوات؛ هەنگاوێكە لەوانەیە کارتی گوشاری لەسەر مێزی گفتوگۆکانی بۆ دابینبکات، بەڵام هاوکات ئەگەری شکست یان پەککەوتنی دانوستاندنەکانیش زیاتر دەکات.

30/11/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان