نادر مرادی، فەرماندەی پۆلیسی چاودێری بەسەر شوێنە گشتییەکانی پایتەختی ئێران رایگەیاند، وەزارەتی کولتوور لەبارەی شێوازی دانانی ناوی دووکان و یەکە پیشەییەکان بڕیاردەدات. بەپێی بڕیارنامەی ئەو وەزارەتەش بێت، دەبێ ناوی فارسی لەسەر ئەو شوێنانە دابندرێت.
ئەو فەرماندەیەی پۆلیس دەڵێت، لە تاران بەکارهێنانی ناوی تورکی، کوردی و زمانەکانی دیکە بۆ ناونانی دووکان و یەکە پیشەییەکان قەدەخەیە. ناونان بەو زمانانە تەنیا لەو شوێنانە رێگەپێدراوە، کە دانیشتووانەکەیان بەو زمانە قسە دەکەن.
نادر مرادی دەڵێت، لە تاران مۆڵەت نادەنە خاوەنی ئەو شوێنانەی کە ناوەکەیان فارسی نەبێت و ناوی ئەو دووکان و شوێنانەش دەسڕنەوە، کە بە زمانی فارسی نەبن و خاوەنەکەی دەبێت ناوەکەی بگۆڕێت و ناوی فارسی لەسەر دابنێت.
5/12/2021