فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

18 ساڵ بەسەر رووداوەکانی 1ی شوباتی 2004 تێدەپەڕێت، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە رایگەیاند، "یادی ئەو رۆژە دەکەینەوە کە تێیدا کۆمەڵێک کەسی بەڕێزی بێتاوان لەپێناوی نەتەوەکەیان کوژران".

لە 1ی شوباتی ساڵی 2004 کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، لە هەردوو بارەگای مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لقی 2ی پارتی دیموکراتی کوردستان دوو تەقینەوەی

Read more...

 

شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای  تورک کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) کە کەمپێکی پەنابەرانی مەدەنی و سیاسی باکووری کوردستانە، هەروەها گوندی تەقیل بەقیلی سەر بە شاری دێرکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و شەنگالیان بۆردومان کرد.

بە پێ سەرچاوە هەوالییەکان لە ئامەدی باکووری کوردستان جموجووڵی

Read more...

 


هەندێک ڕووداو بەتێپەڕبوونی کات دەبنە بەهای مێژووی کۆمەڵگا. کۆماری کوردستان لە مەهابادیش یەکێک لەو ڕووداوانە بوو. پێشەوا قازی محەمەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان بوو.

پێشەوای نەمر قازی محەمەد لە ١ی ئازاری ١٨٩٣ لە مەهاباد لەدایکبووە. لەوێ خوێندنی ئایینی و زانستیی خوێندووە. جگە لە زمانەکانی عەرەبی و فارسی، فەرەنسی و ئینگلیزی و ڕووسیشی دەزانیی. بنەماڵەی قازی بنەماڵەیەکی زانا و نەتەوەپەروەر و خاوەنی ڕۆشنبیری بوون. قازی دوای کۆچی دوایی باوکی بوو بە قازیی شاری مەهاباد و لە ساڵی ١٩٤١دا بوو بە بەرپرسی کاروباری ڕۆشنبیری. قازی محەمەد بایەخێکی زۆری بە خوێندن و زانست دەدا. لە کاتی بەرپرسیارێتیدا کاری زۆری بۆ پەرەپێدانی خوێندن و فێربوون و زانست کردووە. یەکێک لە کارە گرنگەکانی ئەو کاتە ئەوەبوو، کە یەکەم قوتابخانەی کچانی کردەوە.

لەگەڵ جەنگی جیهانی دووەمدا سۆڤیەت و ئینگلتەرا ئێرانیان داگیرکرد. لە حکومەت و دەسەڵاتی ئێران دا بۆشایی دروستبوو. رەزا شای پەهلەوی لە ئەیلولی ١٩٤١ بەهۆی فشارەکانی بەریتانیاوە ناچار بوو دەست لەکار بکێشێتەوە و ئێران بەجێبهێڵێت. دوای ئەوە حکومەت کەوتە دەست محەمەد رەزا شای کوڕی. کاتێک ئێران لەلایەن سۆڤیەت و ئینگلتەراوە داگیرکرا، دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی بەسەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئێرانەوە کەمبوویەوە. هاوکات سۆڤییەتەکان پشتیوانیی خۆیان بۆ گەلانی چەوساوە و بندەست و ستەمدیدە نیشاندا. ئەمەش دەرفەتێکی بۆ گەلانی کورد و ئازەری ڕەخساند

Read more...

 

 کۆماریخوازان ناوەندی هەواڵ: جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، رایگەیاند کە ئەوان چاوەڕوانی ئامۆژگاری زانستیی دەکەن بۆ پێدانی دۆزی چوارەمی ڤاکسین بە تەواوی دانیشتوان.

مارکۆس سیفکۆڤی، جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند: یەکێتی ئەوروپا لە روی کوتان و پێدانی دۆزەکانی پاڵپشتی لەسەر ئاستی جیھاندا لە پێگەیەکی زۆر باشدایە، گەر باسی دۆزی چوارەم

Read more...

 

کۆماریخوازان ناوەندی هەواڵ: ناڕەزایەتی ژمارەیەک لە تووشبووانی نەخۆشییە تایبەتەکانی ئێرانە لە بەردەم وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە بەردەوامە، ناڕەزایێتییەکە تەنیا ئەو نەخۆشانە ناگرێتەوە و ئەمڕۆژانە هەموو خەڵکی ئێران پێوەی دەناڵێنن.

هاونیشتمانییەک دەڵێت "ئەمڕۆ کچەکەمم بردە لای پزیشک چونکە تووشی هەڵامەت ببوو. چوار جۆرە دەرمانەی بۆ نووسیم کە چوومە دەرمانخانە، کردییە 163 هەزار و 800 تمەن، نازانم بڵێم نرخەکەی چەند هێندە بووە؟"

پێشتر بە نرخی 4 هەزار و 200 تمەن دراو دەدرا بە هاوردەکاران بۆ هاوردەی

Read more...

 

ئێران خوشکەزایەکی ڕابەری باڵای وڵاتەکە ئایەتوڵلا عەلی خامنەیی بەناوی فەریدە مورادخانی دەستگیرکردووە. ئەمەش چەند مانگێک دوای بەشداریکردنی ئەو خاتوونە دێت لە ئاهەنگێکدا کە تیایدا ستایشی ژنی شای لە دەسەڵات لادراوی ئێرانی کردبوو.

برای فەریدە ،مەحموود مورادخانی و چالاکوانان ئەم هەواڵەیان بڵاوکردەوە. فەریدە مورادخانی کە وەک چالاکوانێکی دژ بە لە سێدارەدان لە ئێران ناوباونگی دەرکردووە ڕۆژی پێنجشەممە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا، بەگوێرەی گوتی مەحمودی برای کەڕۆژی یەکشەممە هەواڵەکەی بە تەلەفیزیۆنی

Read more...

 

هەرچەندە ماوەی دوو هەفتەیە شاندە دانوستاندکارەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چالاککردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران گەڕاونەتەوە ڤیەننا، بەڵام کۆشکی سپی بێزاریی خۆی لە بەرامبەر پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی تاران دەردەبڕێت و لۆمەی ئاڵۆزبوونی رێککەوتنەکە دەخاتە ئەستۆی دۆناڵد ترەمپ و دەڵێت: "ئەگەر ترەمپ لاسارانە لە رێککەوتنەکە نەکشابایەوە، هیچ لەو شتانە روویاننەدەدا، کە ئێستا دەیانبینین".

جین ساكی، گوتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، کشاندنەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران لە لایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووەوە، وایکرد ئێران پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی بەرەو پێشببات

Read more...

 

 

کاتێک لە مانگی دەی ساڵی 2014 دا لە دیاربەکر پێکدادانی چەکداری ڕوویدا، رۆژنامەنووس ڕۆژهات دۆغروو لە ناو جەرگەی ئەو ڕووداوەدا بوو.

لەو سەروەختەدا دۆغروو گولـلەیەکی بەرکەوتوو و گەیەنرایە نەخۆشخانە و لەوێ لەو کاتەدا کە چارەسەری وەردەگرت گرتە ڤیدیۆییەکی ڕەوانەی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان دەکرد کە پەخشەکەی لە هەرێمی کوردستانە.

ڕۆژهات دۆغروو لەسەر ڕووماڵکردنی ئەو ڕووداوانە خەڵاتکرا، بەڵام ئێستا و لە دوای 7 ساڵ، خراوەتە زیندانەوە و حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە.
هەفتەی ڕابردوو دادگایەکی دیاربەکر بە تومەتی "تێکدانی یەکڕیزی و ئاسایشی دەوڵەت" سزای 10 ساڵ و 10 مانگ زیندانی بەسەر ڕۆژهات سەپاند بە تۆمەتی "هەوڵی کوشتنی

Read more...

 

لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفر بارین باکووری کوردستانی گرتووەتەوە. بەفر ناوەندی شارەکانی ئەرزەڕۆم، ئەرزینگان، دێرسم، ئەردەخان، ئاگری، قەرس و چەولیگی سپیپۆش کردووە.

لە سنووری پارێزگاکانی وان، بەدلیس، موش، سەمسوور، ئەرزەڕۆم، ئەرزینگان، خارپێت، چەولیگ، سێرت و دێرسم رێگەی 900 گوند و ئاوایی داخراون. لە تەواوی چەولیگ و چەند شارۆچکەیەکی دێرسم و بەدلیس پشووی خوێندن راگەیێندراوە.

گەورەشارەوانیی وان ئەمڕۆ دووشەممە 10ی کانوونی دووەمی 2022 رایگەیاند، بەهۆی بارینی بەفرەوە لە شەوی رابردووەوە رێگەی 158 گوند داخراون و تیمەکانی شارەوانی لە هەوڵی

Read more...

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دوو جێگرەكەی هەنگاوێكی گرنگی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق بوو و، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە بەڕێزان محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و حاكم زاملی و شاخەوان عەبدوڵڵا دەكەم. پیرۆزبایی لە هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و دەنگدەران و هاووڵاتیان دەكەم. ئەم هەنگاوە دەستپێكێكی زۆر باشە بۆ ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسی و بنەمایەكیشە بۆ دامەزراندنی داهاتوویەكی گەش و سەقامگیر و پتەوتركردنی دیموكراسی و شەراكەت لە عێراقدا.
لێرەدا سوپاسی هەموو ئەو دۆست و لایەنە سیاسییانە دەكەم كە پابەندی بەڵێنی خۆیان بوون و بوونە هۆكاری سەركەوتنی پڕۆسەكە. بە دڵنیاییەوە ئەو هەنگاوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی

Read more...

 

ئەمریکا ژمارەیەک لە هیزەکانی بە چەک و کەرەستەی سەربازیەوە لە عێراقەوە بۆ بنکە سەربازییەکانی لە کێڵگە نەوتییەکانی ژێردەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕۆژئاوای کوردستان گواستەوە.

بەپێی زانیاریە ڕۆژنامەوانیەکان،بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، دوێنێ لە رێگەی دەروازەی سنووریی وەلید گواستراونەتەوە بۆ بنکەی سەربازیی شەداددی لە حەسەکە و لەوێشەوە

Read more...

 

ئەنجومەنی فەرهەنگی كۆمەڵایەتیی نۆژین، رۆژی یەكشەممە، رایگەیاند، دەزگای دادوەری سنە، داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەر زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی كوردی، رەتكردۆتەوەو سەپاندنی سزاكەی پەسەندكردوەو ماوەیەكی كورتی دیاریكردوە بۆ خۆڕادەستكردنی زارا محەمەدی.

ئاوێنە: ئەنجومەنی فەرمانگی كۆمەڵایەتیی نۆژین، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، پاش ئەوەی سەرجەم "رێگا بەناو یاساییەكان"یان لە قۆناغەكانی دادگای سەرەتایی و دادگای پێداچونەوەو دیوانی باڵا گرتونەتەبەر بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی "سزای سەرەڕۆیانەو نادادپەروەرانەو بێبەڵگەی پێنج

Read more...

 

ئێران بەهۆی سزاکانی ئەمەریکاوە، ناتوانێت نەوت بفرۆشێت و ئەو وڵاتەش نەوتەکەی بەرامبەر چا و پەینی کیمیایی رەوانەی چین و سریلانکا دەکات و ئەوەش زیانی تەندروستیی و ئابوریی بەو وڵاتە گەیاندوە.

مەسعود دانشمەند، ئەندامی ژوری بازرگانیی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی وڵاتەکەی راگەیاندوە: ساڵانێکە چین نەوتی ئێران دەبات و لە بەرامبەردا پەینی کیمیایی رادەست دەکات ئەوەش زیانی بە (15٪)ـی بە کشتوکاڵی وڵاتەکە گەیاندوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پەینە کیماییەکانی چین لە روی تەندروستییەوە مەترسیدارن و بەکارهێنانی ئەو پەینەش وای کردوە بەروبومە کشتوکاڵییەکانی ئێران ژەهراویی ببن و وڵاتانی جیهان رێگە بە

Read more...

 

بەرێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تەدرۆس ئەدهانۆم ووتی "لە کاتیکدا زانست بۆتە هۆی پەرەسەندنی ڤاکسینی کۆڤید-19، بەڵام ژمارەی گیان لە دەستدان لە جیهاندا بەهۆی نەخۆشیەکەوە لە بەرزبوونەوەدایە و ژمارەی مردنەکان لە نێوان کەسانی نەکوتراودا بەرزترە.

لە ساڵی 2020دا ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند 1.8 ملێۆن گیان لە دەستدان

Read more...

 

ئاژانسی هەواڵی ئێرنای فەرمی ئێران ڕایدەگەیەنێت کە ئەو دەنگە بەهێزەی ڕۆژی چوارشەممە لە دەورووبەری شاری کەرەج لە ڕۆژئاوای تارانی پایتەختی ئێران بیستراوە، بەهۆی تەقینەوەیەکی مووشەکێکەوە بووە لە کاتی ڕاهێنانێکی سەربازی سوپای پاسدارانی ئێران لەو ناوچەیە.

ڕاگەیاندنەکەی ئیرنا لە کاتێکدایە کە پێشتر جێگری پارێزگاری تاران، دەنگۆی تەقینەوەی موشەکی لە ڕۆژئاوای تاران ڕەتکردبۆوە.

کەرەج چەندین شوێنی هەستیاری لە خۆ گرتووە، وەک شوێنی دروستکردنی پارچەکانی سەنتریفیوژ کە لە مانگی 6ساڵی ڕابردوودا کەوتە بەر پالامارێک و هەندێ لە بەشەکانی خراپ کران. سەنتریفیوژەکان

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان