فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی راپۆرتی میدیایەکی ئەمریکییەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "راپۆرتەکە بێ بنەمایە".

نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، "چەند رۆژێکە هەندێک سایت و پەیجی سۆشیال میدیا، بابەتی کەسێکی ئەمریکی بڵاودەکەنەوە کە راپۆرتێکی بێ بنەمایە لەسەر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەم بابەتە دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکی بۆ نییە".

لە روونکردنەوەکەی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "نووسەری راپۆرتەکە بۆ هەڵبەستنی درۆیەکانی پشتی بە کۆنتراکتێک بەستووە، کە گوایە واژۆی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بەڵام ئەم واژۆیە هیچ پەیوەندییەکی بە سەرۆکی حکومەتەوە نییە".

دوای بەدواداچوون، وەکو نووسینگەی مەسرور بارزانی دەڵێت، "دەرکەوت نووسەری راپۆرتەکە پەیوەندیی لەگەڵ خێزانی پەرلەمانتارێکی کوردی پێشووی عێراق هەیە کە هاووڵاتیی ئەمریکییە". جەخت لەوەش کراوەتەوە کە ئەو بابەتە، "هەڵبەستراوە و بەشێکە لەو هەڵمەتە چەواشەکارییەی، کە دژی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەنابی سەرۆکی حکومەت دەکرێت".

دەقی روونکردنەوەی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

چەند ڕۆژێکە هەندێک سایت و پەیجی سۆشیال میدیا، بابەتی کەسێکی ئەمەریکی بڵاودەکەنەوە کە ڕاپۆرتێکی بێ بنەمایە لە سەر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان . ئەم بابەتە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکی بۆ نییە، لێرەدا بە پێویستی دەزانین چەند ڕوونکردنەوەیەک لە بارەی ئەم تۆمەتە بێ بنەمایە بخەینەڕوو:

نووسەری ڕاپۆرتەکە بۆ هەڵبەستنی درۆیەکانی پشتی بە کۆنتراکتێک بەستووە، کە گوایە واژوی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بەڵام ئەم واژویە هیچ پەیوەندییەکی بە سەرۆکی حکومەتەوە نیە.

دوای بەدواداچوونمان، دەرکەوت نووسەری ڕاپۆرتەکە، پەیوەندی لە گەڵ خێزانی پەرلەمانتارێکی کوردی پێشووی عێراقەوە هەیە کە هاووڵاتی ئەمەریکییە و بە هەڵوێستەکانی دژ بە خەڵکی کوردستان ناسراوە و بە هۆی کردەوە و هەڵوێستی خۆفرۆشانەی، لە لایەن خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستانەوە، سزا درا و لە دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگی پێ نەدرا و ڕیسوا کرا.

دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم بابەتە، هەڵبەستراوە و بەشێکە لەو هەڵمەتە چەواشەکارییەی، کە دژی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەنابی سەرۆکی حکومەت دەکرێت.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
9ی دیسەمبەری 2021

٩/١٢/٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان