فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی وردەكاری دەستگیركردنی گروپێكی سەر بە چەكدارانی داعشی لە پارێزگای هەڵەبجە بڵاوكردەوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەكراوە، لەئەنجامی چاودێری و كۆكردنەوەی زانیاری ورد لەسەر گروپێكی سەر بەڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لەپارێزگای هەڵەبجە، پاش دەستخستنی بەڵگەی تەواو لەسەریان كە مەرامیان بوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و ئاسایشی هەرێم تێكبدەن، هەروەها پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و لەژێر چاودێری و رێنمایی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی/ هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی، بەهاوكاری هێزەكانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، لەهەڵمەتێكی بەرفراوان و چەند ئۆپەراسیۆنێكی جیاجیای سەركەوتودا رۆژی چوارشەممە 8-12 ژمارەیەك لە ئەندامانی تاقم و گروپی نەنستوی تیرۆریستانی داعش لەشاری هەڵەبجە، قەزای سەیدسادق و شارۆچكەكانی خورماڵ و سیروان و چەند گوندێكی شارەزوور دەستگیركران و دەست بەسەر ژمارەیەك لە چەك و تەقەمەنیشدا گیرا كە پیلانیان دانابو تا لە كردەوە تیرۆریستییەكانیاندا بەكاری بهێنن.
ئاسایشی سلێمانی راشیگەیاندوە، لێرەوە بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانی روندەكەینەوە لەبەر سەلامەتی لێكۆڵینەوەكان و پاراستنی دۆسیەكە زانیارییەكانی پەیوەست بەم پیلانەی تیرۆریستان دەهێڵینەوە و لە داهاتوویەكی نزیكدا بە بەڵگەو دۆكیۆمێنتی دروست زانیاری زیاتر لەبارەی شكستپێهێنانی تێكدانی ئارامی هەرێم لەلایەن تیرۆریستانەوە بۆ رای گشتی بڵاودەكەینەوە .

سەرچاوە: رادیۆ نەوا

9/12/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان