ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی نۆڤێمبەری 2021، بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشتبەستن بە ڕاپۆڕتەکانی ئەم ڕێخراوە مافی مرۆییە، کۆکراوەتەوە.ئەم ڕاپۆڕتە بە هۆی نەبوونی مۆڵەت لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە بۆ ڕێخراو و گرووپە مافی مرۆییەکان ڕاپۆڕتێکی تێروتەسەل نییە و تەنیا بەشێک لە پێشلکاری مافی مرۆڤی کوردستان دەخاتە بەردەست.
حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەستبەسەری هاوڵاتیانی کورد مافی مەدەنی، سیاسی و کۆمەڵایەتی خەڵکی کورد پێشێل ئەکات و بەردەوام درێژە بەو سیاسەتە داوە پێشێلکاری ئازادی بیروڕا دەرزڕین، پێشێلکاری مافی ژیان و ئەمنییەتی تاک و هەڵاواردنی حکوومی لەو بابەتانەن کە ڕۆژانە لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە جێبەجێ دەکرێت.
سێدارە
لەم مانگەیشدا ئێعدامی هاوڵاتیان وەکوو خۆی بەردەوام بوە بە چەشنێکە لە پارێزگاکانی کوردستان لانیکەم یەک کەس لەسێدارە دراوە.
تیرۆر و بێ سەروشوێن کردن
لەو مانگەش دا هێزه ئەمنیەکانی ئێران ٤ کەسیان به شێوەی گوماناوی و له ژێر ئەشکەنجەدا کوشتوە، هەوەها هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیەن لە خەڵک کردووە و لە ئەنجامدا ٦ کەس بریندار بوون.
دەستبەسەری و زیندان
لەم مانگەدا شایەتی دەستبەسەری و زیندانی کردنی بەردەوامی هاوڵاتیان لە ورمێ، سنە، کرماشان، مەهاباد، خوڕەم ئاوا، ئیلام هەمەدان و لۆڕستان بووین. بە پێی کۆبەندی ئاماەکان لەم مانگەدا ٤٨ کەس لە هاوڵاتیان، چالاکانی مەدەنی و سیاسی دەستبەسەر کراون. زۆرینەی دەستبەسەریەکان بە بێ نواندنی حوکم قەزایی بوون، لە زۆر حاڵەتدا دەستبەسەری کەسەکان بە کوتەک و لێدانەوە بوە. هەوەها ٨ کەس ڕاگوێزی زیندان کراون، جێی ئاماژەیە کە ٣ لە گیراوان ژنن.
کۆڵبەر و کاسبکار
کۆڵبەرەکان وەکوو هەردەم بون بە ئامانجی هێرشی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران. هێزەکانی سپای پاسدارنی ئێران کە وەکوو ڕەوتێکی تیرۆریست ناسکراون و هێزە سنوورییەکانی ئێران لەم مانگەدا کۆڵبەرەکانیان کردۆتە ئامانجی ڕاستەوخۆی چەکەکانیان کە لەم نێوەندە ٢ کۆڵبەر کوژراون و ١١ کۆڵبەریش بریندار بوون.
شیاوی باسە کە تا ئێستە هیچ دامەزراوەیەک لە ئێران و کوردستان لەم بارەوە هەوڵێکی بەرچاو ڕوونکەری نەداوە و هیچ کەسیش بە هۆی ئەم جینایەتەوە محاکمە نەکراوە.
خۆکوژی
ڕێژەی خۆکوژی هاوڵاتیان ڕوو لە هەڵکشانە و شایەتی هەڵکشانی خۆکوژی هاوڵاتیان بەتایبەت گەنجان و ژنان بووین. لەم مانگە ڕێژەی خۆکوژی و کوشتنی ژنان ١٨ کەس بووە. لەو ڕێژەیە ٨ ژن و ٨ پیاو خۆکووژیان کردوە و ٢ ژنیش کوژراون
مین
لەم مانگە بە بۆنەی تەقینەوەی مین ٤ هاوڵاتی بریندار بوون.
لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە کۆمەڵگا و نەتەوەی کوردستان دەکات، لەهەمبەر دەسڕاگەیشتن بە مافی یاسایی و سرووشتی خۆیان تێکۆشەر بن و هەر چەشنە حاڵەتێکی پێشلکارییەکی مافی مرۆڤ بەرجەستە و ڕاگەیاندن بکەنەوە و بە مەبەستی دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی ئازاد لە هەوڵدا بن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان