فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دیبلۆماتکارێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا وتی ڕۆژی پێنجشەممە گفتوگۆ ناوەکیەکان لەگەڵ ئێران لە ڤییەنا دەستپێدەکەنەوە.

جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی ئەوروپا ئێنریکێ مۆرا کە ڕابەرایەتی گفتوگۆکان دەکات وتی خولی حەوتەمی گفتوگۆکان سەبارەت بە دووبارە زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت، ئەوەش دوای " ڕاوێژکردنەکان لەنێو وڵاتەکاندا."

هەفتەی ڕابردوو هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئێران بۆ سەر ڕێکەوتنە ناوەکییەکە شکستیان هێنا، ئەوەش دوای ئەوەی هەریەک لە فەڕەنسا و بەڕیتانیا و ئەڵمانیا کە بەشدارن لە ڕێکەوتنە ناوەکیەکەدا، نائومێدی خۆیان سەبارەت بە ئێران دەربڕی و وتیان " پاشگەز بۆتەوە لەو ئەنجامانەی کە لە گفتوگۆکانی پێشتردا پێی گەیشتوون."

لە ساڵی 2018 دا سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان کشایەوە و سەرجەم سزاکانی سەپاندەوە بەسەر تاراندا، لەلای خۆشیەوە ئێران کۆمەڵێک لە بەرپرسیارێتیەکانی لە ڕێکەوتنەکەدا پشتگوێ خست. بەپێی ڕێکەوتنەکە، ئێران سنوورێک بۆ چالاکیەکانی بەرنامە ناوەکییەکەی دادەنێت و لەبەرامبەریشدا سزا نێودەوڵەتیەکانی سەر ئەو وڵاتە کەمدەکرێنەوە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

9/12/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان